بەرزان ئیبراھیم تکریتی
بەرزان ئیبراھیم حەسەن تکریتی (١٧ی شوباتی ١٩٥١ – ١٥ی ١ی ٢٠٠٧)، سیاسەتوانێکی عێراقی و نیوەبرای سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق. پلەی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری گشتی وەرگرتووە و دواتر پلەی سەرۆکایەتی دەزگاکەی وەرگرتووە. بەھۆی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کۆمەڵکوژی دوجەیل لەسێدارە دراوە.
بەرزان ئیبراھیم تکریتی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٧ی شوباتی ١٩٥١ تکریت، عێراق |
مردن | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بەغدا، عێراق | (٥٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
دایک | Subha Tulfah al-Mussallat |
تاوانبار بە | کوشتنی بە مەبەست، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، کارمەندانی سەربازی |
پۆستەکان | باڵیۆز |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق |
پلەی سەربازی | ژەنەڕاڵ |
ناکۆکی | شەڕی عێراق |
ژیانی تایبەتی
دەستکاریھاوسەرگیری لەگەڵ ئەحلام خەیروڵڵا کردووە کە نازناوی «شەجەرەتی دوور» بوو، خوشکی عەدنان خەیروڵڵا و ساجیدە تیلفاح لە باوکەوە و شەش منداڵی ھەبووە: محەممەد، سەجا، عەلی، نوور، خەولە و سەرییە، ژنەکەی لە سویسرا لە ساڵی ١٩٩٨ کۆچی دوایی کرد بەھۆی شێرپەنجەی مەمک.[١]