عەبدوڵڵا کازم ڕووەید

عەبدوڵڵا کازم ڕووەید فەندی مەشایخی ئەلمووسەوی (١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥ – ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١) بەرپرسێکی حیزبی بەعسی عێراقی بوو لە شاری دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین، و باوکی مەزھەر عەبدوڵڵا ڕووەیدە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٥ دەستگیرکراوە و لە ھەمان ساڵدا لەبەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دادگایی کرا و تۆمەتبارکرا بە نووسینی ڕاپۆرت؛ کە بووە ھۆی لەسێدارەدانی ژمارەیەک موسڵمانی ئێزیدی، و لە ساڵی ٢٠٠٦دا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.[١][٢][٣]

عەبدوڵڵا کازم ڕووەید
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥
دوجەیل، عێراق
مردن٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١(٢٠١١-٠١-٠٢) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
منداڵمەزھەر عەبدوڵڵا ڕووەید
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
تاوانبار بەتاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی
پیشەجووتیار
ئایینئیسلام

مردن دەستکاری

عەبدوڵڵا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، ١٠ ساڵ پێش کۆتایی ھاتنی حووکمەکەی لە زیندان کۆچی دوایی کرد.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری