لەسێدارەدانی سەددام حوسێن

لە سێدارەدانی سەرۆکی پێشووی عێراق (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦)

لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، سەرۆکی پێشووی عێراق، سەددام حوسێن لەسێدارە درا. سەددام حوسێن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا دوای تاوانبارکردنی بە تاوانی دژ بە مرۆڤ لەلایەن دادگای تایبەتی عێراق بۆ کۆمەڵکوژیی دوجەیل، کە کوژرانی ١٤٨ شیعەی عێراقی لێکەوتەوە لە شارۆچکەی دوجەیل، لە ساڵی ١٩٨٢، کە ئەمە لە تۆڵەی ھەوڵێکی تیرۆرکردندا بوو لە دژی.[١]

لەسێدارەدانی سەددام حوسێن
بابەتی لاوەکیسەددام حوسێن
وڵاتعێراق
جێCamp Justice، کازمیە
کاتی ڕوودان٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦

جیاوازی گێڕانەوەکان دەستکاری

پێش لەسێدارەدان، سەددام حوسێن - بەگوێرەی زیاتر لە گێڕانەوەیەک - دوایین ژەم کە خواردوویەتی قاپێک برنج و مریشک بووە و پەرداخێک ھەنگوین لەگەڵ ئاوی گەرمدا، خواردنەوەیەک کە دەوترێت خووی پێوە گرتووە لە منداڵییەوە.

مۆفەق ڕووبەیعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند، سەددام پێش سزاکە ترساو و شڵەژاو بوو، و باوەڕی بەو شتانە نەکردووە کە لە دەوروبەری ڕوودەدەن و لەکاتی لەسێدارەدانەکەش بە ئامادەبوونی پیاوێکی ئایینی سوننە و ژمارەیەک دادوەر ئەنجامدراوە. ھەندێک وێنەی لەسێدارەدانەکە بڵاوکرانەوە و لە ھەمان ڕۆژدا ڤیدیۆیەکی مۆبایل لە ھەندێک ماڵپەڕی ئینتەرنێتدا بڵاوکرایەوە، کە تەواو پێچەوانەی ئەم گێڕانەوەیە وێنا دەکات، کە تێیدا سەددام ھێمن بوو و نەشڵەژابوو و شایەتمانی گوت و ھەندێک لە دەربڕینەکانی ئامادەبووانی پشتگوێ خستبوو.

دیمەنی لەسێدارەدان دەستکاری

دیمەنی لەسێدارەدانەکە بە بەکارھێنانی مۆبایلێک گیراوە و ماوەکەی ٢:٣٨ خولەک بوو، لەلایەن ھەندێک کەناڵی ئاسمانی عەرەبی و بیانییەوە پیشاندراوە، و دوا ساتەکانی پێش لەسێدارەدانی سەددام حوسێن پیشان دەدات.

ژووری لەسێدارەدان دەستکاری

فیلمەکە ھۆڵێک نیشان دەدات کە بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەتر دەبێت، لەگەڵ سەکۆیەک کە بەرزییەکەی سێ مەتر دەبێت، کە وێنەگرەکە لە نزیک پلیکانەیەکی ئاسنین لە لای چەپی ھۆڵەکەوە وێنەی گرتووە کە دەچێتە ئەو سەکۆیەی کە سەددام حوسێن تێیدا دەرکەوتووە و دەستەکانی بەستراوەتەوە لە پشتەوە و ژمارەیەک پیاوی دەمامکدار بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە دەوروبەرین. پێدەچێت یەکێک بێت لە ژوورەکانی لەسێدارەدان لە یەکێک لە بینا ھەواڵگرییە سەربازییەکانی پێشووی عێراق، بە تایبەتی بینای لەسێدارەدانی لقی پێنج لە کازمییە.

سەددام حوسێن ھەوڵی بەرەنگاربوونەوەی نەدا و داوای ھیچی نەکرد، قورئانێکی بە دەستەوە بوو، و دەستەکانی بەسترابوون کاتێک ھەڵواسرا. ڕووبەیعی دووپاتی کردەوە کە بەتەنیا سەرۆکی پێشوو لەسێدارە دراوە و دوو سزادراوەکەی تریش کە بریتین لە بەرزان تکریتی کە برای سەددامە لە دایکەوە و بەرپرسی پێشووی ھەواڵگری، و عەواد بەندەر سەرۆکی پێشووی دادگای شۆڕش سزاکانیان دواخرا.[٢]

ڕێکارەکانی لەسێدارەدانی سەددام لە بارەگای کارگێڕی ھەواڵگری سەربازی لە ناوچەی کازیمییە - باکووری بەغدا - ئەنجامدرا، دوای ئەوەی سزاکە لەلایەن یەکێک لە دادوەرەکانەوە بۆی خوێندرایەوە، سەددام حوسێن برا بۆ لەسێدارەدان، دادوەرێکی دیکەش پرسیاری لێکرد کە ئایا ھیچ شتێکی ھەیە بیڵێت یان ڕاسپاردنێک و داوای لێکرد شایەتمان بڵێت، پاشان پەتێک بە ملییەوە بەسترا و لەسێدارەدرا و یەکسەر مرد، لەو ساتەدا کەوتە ناو چاڵەکەوە. لەکاتی لەسێدارەدانی سەددام حوسێندا دادوەری دادگای جیاکاری دادگای باڵای تاوان، موونیر حەداد ئامادە بوو، مۆفەق ڕووبەیعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵی عێراقی حکوومی ڕای گەیاند، لەسێدارەدانی بەرزان و بەندەر دواخرا بۆ دوای جەژنی قوربان، نوێنەرانی دادگای جیاکاری و داواکاری گشتی و ژمارەیەک پیاویش گەواھیدەری جێبەجێکردنی سزاکان بوون. پیاوانی ئایینی ھەروەھا تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند.[٣]

مۆفەق ڕووبەیعی ڕوونیکردەوە کە پڕۆسەی لەسێدارەدانەکە بە ئامادەبوونی دادوەر و داواکاری گشتی و پزیشک و گەواھیدەرەکان ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی سەددام بچێتە سەر پەتی سێدارە، ھەندێک شەڕ و ئاژاوەی زارەکی ڕوویداوە، چونکە ڕەتیکردووەتەوە عەلاگەی ڕەش بخاتە سەری. ڕووبەیعی لەو ساتەدا سەددام حوسێنی بە خۆڕاگر وەسف کرد تا کۆتایی و سەددام بەردەوام دەیگووت: «مەرگ بۆ ئەمریکا، مەرگ بۆ ئیسرائیل، بژی فەلەستین، مەرگ بۆ فارسە ئاگرپەرستەکان».[٤]

کەناڵە مانگە دەستکردەکانی ئەلحورە و ئەلعەرەبییە بڵاویان کردەوە کە حووکمی لەسێدارەدان لە کاتژمێر شەشی بەیانی بەکاتی بەغدا لە شوێنێک لە ناو ناوچەی سەوز جێبەجێ کراوە. کە کەوتووەتە ژێر ڕێکخستنی توندی ئەمنی، و ئەندامێکی دەستەی بەرگری لە دەوحەی پایتەختی قەتەرەوە جێبەجێکردنی حووکمەکەی پشتڕاستکردەوە. سەددام کەمێک پێش ئەنجامدانی لەسێدارەدانەکە گەیشتە شوێنی لەسێدارەدانەکە، جلوبەرگی پرتەقاڵی لەبەردا بوو، کە بەزۆری ئەو کەسانە لەبەری دەکەن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ماوەی چوار ڕۆژ قەدەغەی ھاتووچۆیان لە شاری تکریت سەپاند کە شوێنی لەدایکبوونی سەددام بوو و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان بۆ شارەکە داخست. سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لەوە کردبوو کە حووکمی لەسێدارەدانەکەش بە ھەڵواسینی بەرزان تکریتی، بەرپرسی پێشووی دەزگای ھەواڵگری عێراق و عەواد بەندەر بەرپرسی دادگای شۆڕش.

ناشتن و یادکردنەوە دەستکاری

دوای ڕاگەیاندنی لەسێدارەدان، پارێزگاری سەڵاحەدین، ئەو پارێزگایەی کە سەددام حوسێن تێدا لەدایکبووە، ڕای گەیاند، حکوومەتی عێراق داوای لە خۆی و سەرۆکی خێڵی سەددام کرد کە ئامادەبن لە ناشتنی سەرۆک کۆماری پێشوو لە بەغدا، بەڵام پارێزگار محەممەد قەیسی وتی کە ئەو و خێڵی سەددام دانوستان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ گوندی بنەماڵەکەی لە عووجە لە نزیک تکریت. و بانگھێشتەکەی حکوومەتی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان بۆ بەشداریکردن لە ناشتنی خێرا لە بەغدا ڕەتکردەوە. خێڵەکەی دەیانویست لە شاری عووجە بینێژن، لە نزیک گۆڕی دوو کوڕەکەی بەناوەکانی عوودەی و قووسەی، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە کوژران، ڕەغد، کچە گەورەکەی سەددام، کە ئێستا لە ئوردن دەژی، باسی لەوە کرد کە دەیەوێت تەرمی باوکی لە یەمەن بنێژێت بە شێوەیەکی کاتیی تا ڕزگارکردنی عێراق.

سەددام لە زێدی خۆی لە عووجە - لە پارێزگای تکریت - بەخاک سپێردرا و ھێزەکانی ئەمریکا تەرمەکەی ڕادەستی سێ کەسی ئەو پارێزگایە کرد، کە یەکێکیان شێخی خێڵی ئەلبوو ناسر عەلی نەدا بوو کە دواتر کوژرا، دەرەچەکانی شارۆچکەکە داخران تا نوێژ لەسەرکردنەکەی تەواو بوو و لە ھۆڵی گەورەی بۆنە و ئاھەنگەکاندا بە خاک سپێردرا، کە پێشتر دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی عوودەی و قووسەی و نەوەکەی بەناوی مستەفای تێدا بە خاک سپێردرابوو کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە مووسڵ لەسەر دەستی ھێزەکانی ئەمریکا تیرۆر کران لە دوای شەڕێک کە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند.

شێواندنی گۆڕ دەستکاری

خێڵی سەددام حوسێن ئەوەیان ڕەتکردەوە کە ھەندێک لە میدیاکان باسیان لەوە کردبوو کە گۆڕی سەددام حوسێن لە زێدی خۆی لە عووجە - کە ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری تکریتەوەیە - تووشی شێواندن یان ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی بێڕێزانە بووبێت. ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لە زاری سەرچاوە خێڵەکییەکانەوە، ئەو ھەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بنەماڵەی حوسێن کامیل، ھاوسەری ڕەغد، کچە گەورەکەی سەددام، چووبێتنە ئەو گۆڕستانە بۆ ئەوەی گۆڕەکەی بشێوێنن، ڕوونیشی کردەوە کە ئامۆزای زاوای سەددام بەشدارییان لە ناشتنی کردووە لەگەڵ پرسەکەیدا و ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە تێچوونەکانی لە ئەستۆ بگرن.

یەکێک لە پاسەوانەکانی ھۆڵی پشوودان کە گۆڕی سەددام و بەرزان تکریتی و عەواد بەندەری تێدایە گووتی: «زیاتر لە ٨٠ گەنجی خەڵکی عووجە پاسەوانی گۆڕەکە دەکەن». ئاماژەی بەوەشکرد، دزەپێکردنی زانیاری ناڕاست سەبارەت بە تێکدانی ناشتنی سەرۆک کۆمار ئامانجی دروستکردنی ناکۆکی لەنێوان بنەماڵەی حوسێن کامیل و ئەندامانی خێڵی بیجات و لەکەدارکردنی ناوبانگی خێڵەکە. پێشتر وێنەی گۆڕی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی بڵاوکردبووەوە، کە تێیدا دەرکەوتبوو کە جەماوەرێکی زۆری عێراقی لە سەرتاسەری وڵاتەوە بە خوێندنەوەی قورئان وەک ڕێزلێنانێک بۆی ڕوویان تێدەکرد، لەنێویاندا ھاووڵاتیانی شاری دووجەیل ھەبوون.

سەرچاوەکانی خێڵی بیجات ئەلبوو ناسیر ئاشکرایان کرد کە دانیشتگەی پرسەی سەددام حوسێن بڕی ٣٢ ملیۆن دیناری عێراقی - ٢٥ ھەزار دۆلار-ی تێچووە، کە لەلایەن خێزانی حوسێن کامیلی زاوایەوە دراوە، ئەمە جگە لە تێچووی دیکە کە خێڵە عێراقییەکان گرتییانە ئەستۆ، کە بریتی بوون لە کەرەستەی ماددی وەک کیسەی برنج و شەکر و گۆشت و قاوە و چا. سەرچاوەیەک لە خێڵی بیجات ڕوونیکردەوە کە ئامۆزاکانی حوسێن کامیل بەشدارییان لە پرسەی بەرزان تکریتیدا کردووە، و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لەگەڵ خێڵەکەدا خەرجییەکانی پرسەکە لە ئەستۆ بگرن.

دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ ناوچەیەکی زۆری عێراقی داگیرکرد، و دوای کشانەوەی سوپای عێراق بەشێوەیەکی سەیر لە مووسڵ، ناوچەکانی پارێزگای سەڵاحەدین کەوتنە دەستی داعش، لەوانە تکریت و عۆجە، کە گۆڕی سەددام حوسێن تێیدا ھەڵکەوتووە، بەڵام ھێز و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شاری عۆجەیان ڕزگارکرد دوای ماوەیەکی کورت، دواتر کرداری دژی گۆڕی سەددام حوسێنیان ئەنجامدا، وەک شکاندنی و دواتر تەقاندنەوەی، بەڵام سەرچاوەکانی بنەماڵەی ئەلبووناسر دەڵێن کە خەڵک و کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگاکە تەرمەکەیان گواستەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت چونکە زانیویانە کارێکی وا ئەنجام دەدرێت، و گۆڕی سەددام تا ئەمڕۆش بە شێواوی ماوەتەوە و تەرمەکەی بۆ شوێنێکی نەزانراو بردراوە.[٥][٦]

جێگای سەرنجە کە تاکە برای حوسێن کامیل کە دوای کوژرانی خۆی و سەددامی برای لە ساڵی ١٩٩٦ی زایینی لەلایەن خێڵی بیجاتەوە بە زیندووی ماوەتەوە، جەمال کامیلە کە بەھەمان شێوە لەلایەن میلیشیاکانی بەغداوە تیرۆرکرا دوای گەڕانەوەی لە گەشتێک بۆ عەممان.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""Saddam buried in village of his birth". Associated Press".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20180213200507/http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/news/newsid_6218000/6218489.stm
  3. ^ https://web.archive.org/web/20200306123432/https://www.radiosawa.com/article.aspx?id=1110236
  4. ^ https://web.archive.org/web/20131230012413/http://gate.ahram.org.eg/News/435710.aspx
  5. ^ https://www.youtube.com/watch?v=RXwq92MALJ0
  6. ^ https://web.archive.org/web/20190715154537/https://arabic.sputniknews.com/arab_world/201907141042306683-%D8%B5%D8%AF%D8%A7%D9%85-%D8%AD%D8%B3%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%82%D8%A8%D8%B1-%D8%AC%D8%AB%D9%85%D8%A7%D9%86/
  7. ^ https://web.archive.org/web/20161108133435/http://islammemo.cc/hadath-el-saa/Eadam-Sadam/2007/01/22/29569.html

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

تەواوی ڤیدیۆی لەسێدارەدانی سەددام حوسێن (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦)