ناوچەی سەوز
ناوچەیەکی ئارامدراو لە پایتەختی عێراق
ناوچەی سەوز (بە عەرەبی: المنطقة الخضراء) یان ناوچەی نێونەتەوەییی بەغدا بە ڕووبەری ١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەی کەرخ لە ناوەندی بەغدا، عێراق ھەڵکەوتووە. ئەو ناوچەیە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە بوونی ھەیە و لەو کاتدا ناوەندی ئیداری و حکومیی بەعسییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی سەددام حوسێن و خێزانەکەی بوو.[١][٢] بە پێچەوانەی ئەو ناوچەیە، ناوچەی سوور بە بەشەکانی تری بەغدا دەگوترێت کە ئاسایشیان تێدا نییە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Johnson, Chalmers (2006). Nemesis: The Last Days of the American Republic. Metropolitan Books. p. 160. ISBN 978-0-8050-7911-1.
- ^ Allawi, Ali (2007). The Occupation of Iraq: Winning the War, Losing the Peace. Yale University Press. p. 371. ISBN 978-0-300-11015-9.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوچەی سەوز تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |