ھەنگوین

خواردنێکی شیرینە کە هەنگەکان بە بەکارهێنانی ڕەگی گوڵەکان دروستی دەکەن

ھەنگوین، ھنگڤ، ھونگوڤ، ھەسەڵ یەکێکە لە بەرھەمەکانی ھەنگ، ئەویش لە ڕێگای مژینی شیلەی گوڵەکان دروستی دەکات.

شانەی ھەنگوین

سوودی ھەنگوین دەستکاری

  • زۆر یارمەتی گەدە دەدات بۆ ھەرسکردن.
  • گەدە زۆر بە ئاسانی و خێرای وەری دەگرێت.
  • لەشی مرۆڤ زۆر بەھێز دەکات و دەرونی (‌آحصاب) ی ھێمن دەکاتەوە.
  • ژانی جومگەکان کەم دەکاتەوە و ئەگەر پێستی پێ چەور بکرێت ھەو کردنەکانی ناھێڵێت.
  • وەک شیرینیەکانی تر زیان بە ددان ناگەیەنێت.
  • بۆ حەساسیەتی چاو زۆر بەسوودە، ئەگەر وەک مەڵھەم بەکار بھێنرێت.
  • بۆ قژ کاریگەری زۆری دەبێت ئەگەر لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکرێت و لێی بدرێت.
  • ڕەنگی دەموچاو جوان دەکات، ئەگەر لەگەڵ ڕونی زەیتون تێکەڵ بکرێت و پێی چەور بکرێت.
  • لەگەڵ ئاوی گێزەر تێکەڵ بکرێت بۆ زیپکەی دەموچاو بەسوودە.
  • زۆر باشە بۆ برین، ڕۆژی ٣ جار چەور بکرێت بۆ ماوەی ٤١ ڕۆژ.
  • بۆ وشکەبیرۆ بەکار دەھێنرێت ڕۆژی ٣ جار چەور بکرێت.

ھەندێک لە تایبەتمەندیەکانی ھەنگوین دەستکاری

١ کیلۆ ھەنگوین بەرامبەر بە ٥ لیتر شیر و ٢٦ کیلۆ مۆز و ٦٠ کیلۆ پرتەقاڵ و ٥٠ ھێلکە و ١١ کیلۆ گۆشت و ١٢ کیلۆ سەوزە سودی ھەیە.

ھەنگوینی ساغ توانای ھەیە ٢٠٠٠ ساڵ بمێنێتەوە و تێک نەچێت ، ئێستا لە مۆزەخانەی میسر ھەنگوینی تێدایە کە تەمەنی زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە.

ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات دەستکاری

  • ٢٤٠,٠٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین دروست دەکات، ئەمەش بەرامبەرە بە ٦ ئەوەندەی زەوی.
  • ٤٨,٠٠٠ جار لە شان و خانووەکەی خۆی دەردەچێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین دروست دەکات.
  • نزیکەی ١ ملیۆن جۆرە گوڵ و شتی چاک دەمژێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین دروست دەکات.
  • بۆ ئەوەی شوێن کەم بگرێت خانەکانی شانەی ھەنگوینەکەی بە شێوەی شەشپاڵو دروست دەکات.
  • باشترین خۆری ھەنگوین ئەوەی کە لە چیا و شاخەکان دەرھێنرابێت چونکە شتی سروشتی دەخوات.

سەرچاوە دەستکاری