ھێلکە (خواردن)

هێلکەی ئاژەڵ وەک خواردن دەخورێ

ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی‌ کە مێژویەکی‌ زۆر دێرینی‌ لەگەڵ مرۆڤ ھەیە، یەکێکە لە خواردنە زۆر بەتاماکان، ئەمە سەرباری‌ ئەوەی‌ کە پێکھاتە خۆراکیەکەی‌ سودێکی‌ زۆر گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت ھەر بەم ھۆیەشەوە لە کۆنەوە بە خواردنی‌ ئاڵتونی‌ ناودەبرێت.[ژێدەر پێویستە]

بەراوردێک لەنێوان گەورەیی ھێلکەی وشترمر، مریشک و کۆتر

لەگەڵ پێشکەوتنی‌ مرۆڤ و باشبوونی‌ ژەمە خۆراکییەکانی‌ و زۆربونی‌ رێژەی‌ قەڵەوی‌ لە جیھاندا، ناوبانگە باشەکەی‌ ھێلکە کەوتۆتە ژێر گومانەوە بەھۆی‌ بوونی‌ رێژیەک لە چەوری‌ کە رەنگە بۆ ھەندێک لە مرۆڤەکان زیانی‌ لێبکەوێتەوە، ئەم ھۆکارەش مرۆڤی‌ ناچارکردوە بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ ھێلکە بکات.

پێکھاتەکانی ھێلکە دەستکاری

ھێلکە لە دوو بەشی‌ سەرەکی‌ پێکدێت کە سپێنە و زەردێنەیە، سپێنەی‌ ھێلکە ھیچ جۆرێکی‌ چەوری‌ تێدانیە و ھەرچی‌ چەوری‌ ھێلکەیە دەکەوێتە ناو زەردێنەکەیەوە.

چەوری‌ (بە ھەمو جۆرەکانیەوە) نزیکەی‌ %٣ بۆ ٤%ی‌ ھێلکە پێکدەھێنێت، ئەوەی‌ دەمێنێتەوە رێژەیەکی‌ بەرزی‌ پرۆتین، کاربۆھایدرەیت، ئاو، ڤیتامین و کانزاکانی‌. ھێلکە رێژەیەکی‌ بەرچاو ڤیتامینەکانی‌ جۆری‌ A، D، E، B١، B٢، B٦، B١٢ تێدایە و کانزاکانی‌ وەک ئاسن، زینک، کالیسیۆم، ئایۆدین، سلینیۆم و چەندین پێکھاتەی‌ خۆراکی دیکەی‌ وەک کۆلین، ترشە ئەمینییە بنەرەتیەکان، carotenoid lutein ،zeaxanthinی‌ سوودبەخشی‌ تێدایە کە پێویستیی‌ سەرەکین بۆ لەشی‌ مرۆڤ و بە کەمبوونی‌ ئەم پێکھاتانە لە خۆراکدا، تەندروستی‌ مرۆڤ تووشی‌ کێشە دەبێت.

سوودەکانی‌ ھێلکە دەستکاری

خواردنی‌ ھێلکە بە رێژەی‌ پێویست سوودی‌ زۆری‌ ھەیە بۆمانەوە و بەھێزکردنی‌ پێست و پێکھاتەکانی‌ وەک موی‌ سەر بەھێزکردنی‌ ددان و ئێسکی‌ لەش بە ھۆی‌ یارمەتیدان لە مژینی‌ کالیسیۆم کە پێکھاتەیەکی‌ سەرەکی‌ ئێسک و ددانەکانە. بوونی‌ رێژەیەکی‌ زۆری‌ وزە بۆ جێبەجێکردنی‌ زیندەچالاکییەکانی‌ لەش و ھەڵسوکەوتی‌ رۆژانە یارمەتیدانی‌ ھەرسکردنی‌ پرۆتین یارمەتیدانی‌ تەندروست مانەوەی‌ دەمارەکانی‌ مێشک و خانەکانی‌ خوێن و سودێکی‌ زۆری‌ ھەیە بۆ کەمخوێنی‌، ھەروەھا بە ھۆی‌ بونی‌ یۆد تێیدا، یارمەتی‌ لەش دەدات لە رێکخستنی‌ فرمانەکانی‌. ڕێژێنی‌ دەرەقی‌ ھێلکە دەبێتە ھۆی‌ پاراستنی‌ چاوەکان لە نەخۆشی‌ (cataracts) کە تووشی‌ مرۆڤی‌ بەتەمەن دەبێت کار دەکاتە سەر ھاوێنەی‌ چاو و دەبێتە ھۆی‌ کوێری‌ یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە سەکتەی‌ دڵ بەھۆی‌ رێگری‌ کردن لە مەینی‌ خوێن. خواردنی‌ ھێلکە لە ژەمی‌ بەیانیاندا دەبێتە ھۆی‌ دوورکەوتنەوە لە زۆرخواردن لە ژەمەکانی‌ تری‌ ھەمان رۆژدا، بە تایبەتی‌ لە تازە پێگەیشتوواندا کە پێویستی‌ زۆریان ھەیە بە وزە، بەم ھۆیەشەوە دوور دەکەونەوە لە زۆر خواردن و قەڵەوی‌.

چۆنیەتی‌ خواردن و بەکارھێنانی‌ ھێلکە دەستکاری

 
ھێلکەی مریشک بە سوورەوەکراوی

بەھۆی‌ ئەو رێژە چەورییەی‌ کە لە ھێلکەدا ھەیە، ئەو کەسانەی‌ کە چەوری‌ لەشیان بەرزە (کۆلیسترۆل و چەوری‌ سیانی‌) دەبێت رێژەیەکی‌ زۆری‌ ھێلکە نەخۆن بەتایبەتی‌ زەردێنەکەی‌، واباشترە ھەفتەی‌ لە دو ھێلکە زیاتر نەخۆن و لەگەڵیدا چەوری‌ لە خۆراکەکانی‌ تریاندا کەمبکەنەوە، ئەو کەسانەی‌ چەوری‌ خوێنیان ئاساییە دەتوانن ھەمو رۆژێک ھێلکەیەک بخۆن ھێلکە دەتوانرێت بەکاڵی‌ یاخود لە رۆن یان بە کوڵاوی‌ یان لەگەڵ خواردنی‌ تردا بخورێت، بێگومان خواردنی‌ ھێلکە بە کاڵی‌ سوودێکی‌ زۆر زۆری‌ ھەیە، بەڵام بە ھۆی‌ بڵاوبوونەوەی‌ نەخۆشی‌ گرانەتا، ئەمڕۆ لە جیھاندا پێویستە خۆمان لە خواردنی‌ ھێلکەی‌ کاڵ بپارێزین بە تایبەتی‌ ھێلکەیەک کە لە سەرچاوەکەی‌ دڵنیا نەبین. ساڵانە نزیکەی‌ ٥٠٠٠ کەس بەھۆی‌ ھێلکەی‌ ھەڵگری‌ بەکتریای‌ گرانەتا دەمرن کەئەمەش ڕێژەیەکی‌ ترسناکە بۆ دوورکەوتنەوە لە خواردنی‌ کەمترین رێژەی‌ چەوری‌ لە ژەمە خۆراکەکانماندا باشتر وایە ھێلکە بە کوڵاوی‌ بخورێت، ھەروەھا باشتر وایە بەباشی‌ کوڵێنرابێت ئەگەرچی‌ ھەندێک کەس وا بەباش دەزانن کە ھێلکە پێویستە بەباشی‌ بشۆرێتەوە پێش ئەوەی‌ بکرێتە ناو سەلاجەوە، بەڵام دەتوانین بڵێین پێچەوانەی‌ ئەمەش ڕاستە، چونکە توێکڵی‌ ھێلکە ژمارەیەکی‌ زۆر کونیلەی‌ وردی‌ تێدایە کە بە شتنەوەی‌ دەبێتە ھۆی‌ کرانەوەی‌ کونیلەکان و رێگەدان بۆ چوونە ناوەوەی‌ بەکتریا و خراپبونوی‌ ھێلکەکە، بەم ھۆیەشەوە باشترە کە تەنھا پێش بەکارھێنان بە باشی‌ بشۆرێتەوە بەڵام کوڵاندنی‌ ھێلکە ڕزگارمان دەکات لە ھەمو ئەو بەکتریا و ڤایرۆسانەی‌ کە ئەگەر ھەبێت لەسەر توێکڵی‌ ھێلکەکە، چونکە بە کوڵاندن لەناودەچن.

بەسەرچوون یان پیسبوونی ھێلکە دەستکاری

پێویستە کاتێک ھێلکە دەکڕین، ھێلکەکە مێژووی‌ بەرھەمھێنان و خراپبوونی‌ لەسەر بێت، ھەروەھا بە شێوەیەکی‌ زانستی‌ ھێلکە دەبێت لە رۆژی‌ بەرھەمھێنانەوە تا مانگێک بەکار بھێنرێت و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی‌ دەبێت لە ساردکەرەوەدا ھەڵبگیرێت.


سەرچاوە دەستکاری

ھێلکە خواردنە ئاڵتونییەکە / سبەی - نووسینی د. ئاسۆ مەحمود


بەستەری دەرەکی دەستکاری

  1. ڕێژەی ماددەکان لە ھێلکەدا
  2. بەرھەمھێنانی ھێلکە / کارگەکان