کاربۆھیدرات

(لە کاربۆھایدرەیتەوە ڕەوانە کراوە)

کاربۆھیدرات یان کاربۆھایدراتەکان (بە ئینگلیزی: Carbohydrates) ئاوێتەی ئەندامین لە کاربۆن و ھایدرۆجین و ئۆکسجین پێک دێن بە ڕێژەی دوو گەردیلەی ھایدرۆجین بۆ یەک گەردیلەی ئۆکسجین، بەڵام ژمارەی گەردیلەکانی کاربۆن لە کاربۆھایدریتەکاندا جیاوازە.

پێکهاتەی لاکتۆس کە لە کۆمەڵەی جووتە شەکرەکانە

پۆلێنکردنی کاربۆهایدریتەکان دەستکاری

کاربۆهایدریتەکان بەپێی پێکهاتەیان پۆلێندەکرێن بۆ سێ جۆر:

تاکە شەکرەکان

بەیەکی پێکهاتنی "کاربۆهایدرات"دەڵێن"' تاکە شەکرەکان"'، کە ساکارترین جۆری کاربۆهیدرەیتن وەک شەکرەکانی ڕایبۆز و گلوکۆز و فرەکتۆز و گالاکتۆز هتد... .

جوتە شەکرەکان

لە دوو تاکە شەکر پێکهاتوون وەک:

سوکەرۆز: لە گلوکۆز و فرەکتۆز پێکاتووە.

لاکتۆز : لە گلوکۆز و گالاکتۆز پێکهاتووە.

مالتۆز : لە گلوکۆز و گلوکۆز پێکهاتووە.

فرە شەکرەکان

ئەوانە پێکهاتەی ئاڵۆزن، لە ژمارەیەکی زۆر شەکر پێکاتوون، بە زۆری لە ئاودا ناتوێنەوە وەک نیشاستە و گلایکۆلۆجین و سلیلۆز.

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی

بنەماکانی فسیۆلۆژی مرۆڤ، ئەکرەم قەرەداغی