کانزا، پێکھاتەیەکی پتەوە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕێگەی پرۆسەی جیۆلۆجییەوە دروست دەبێت.[١][٢] وشەکە تەنھا ئاماژەیە نییە بۆ پێکھاتەی کیمیایی، بەڵکو ئاماژەیە بۆ پێکھاتەی کانزاکانیش. کانزاکان لە پێکھاتەدا جیاوازن لە توخمە پاکەکان و خوێیە سادەکانەوە تا سیلیکاتە زۆر ئاڵۆزەکان کە ھەزاران پێکھاتەی ناسراویان ھەیە. ئەو زانستەی کە لێکۆڵینەوە لە کانزاکان دەکات پێی دەوترێت کانزازانی و کارۆلۆس لینێوس (١٧٠٧-١٧٧٨) کانزاکانی وەک شانشینێک لە جیھانی سروشتیدا پۆلێن کردووە لەگەڵ ئاژەڵ و ڕووەک.

گرووپێکی کانزا

کیمیای کانزاکان دەستکاری

ئەو کانزایانەی کەوا بە شێوەیەکی گشتی بە کاردێت بۆ دروستکردنی کاتیۆن کە لە لە دەست دانی ئەلیکترۆن زۆربەیان کارلێک دەکەن لەگەڵ ئەو ئۆکسجینەی لە ھەوادا ھەیە بۆ دروستکردنی ئۆکسایدلە کاتی جیاوازدا کەوا پۆتاسێۆم گردەگرێت لە چەند چرکەیەکدا بەڵام ئاسن بۆ ژەنگ ھێنان چەند ساڵێکی پێویستە ھەندێکی تریان وەکو پاڵادیۆم و پلاتینیۆم و زێر کارلێک ناکەن لەگەڵ ھەوادا (چینی ئەتمۆسفیر) بەھیچ شێوەیەک ئۆکسایدی ئەو کانزایانە بە شێوەیەکی بنەرەتیە کە پێچەوانەوەی ناکانزاکانە کەوا ئەوان ترشن یانیش سروشتین جگە لەوەی رێژەیەکی زۆری ئۆکساید لەگەڵ رێژەیەکی زۆرتری ئۆکساید بەند دا وەکو ئەوانە (mn2o7،OsO4،CrO3)کەوا ئەوانە ترشن، سبوغکردن و رووپۆشکردن و بەستانی بە ئانۆد رێگای باشن بۆ پارێزگاری کردنی ماددەکان لە ژەنگ ھێنان لەگەڵ ئەوەشدا کانزاکان زۆر چالاک کاردانەوەیان ھەیە لە (ئەلیکترۆ کیمیایی سیریەش) دا ئەوانە دەبێت ھەڵبژێردرێن رووپۆش کەین لەگەڵ دوو کانزا خانەی ئەلیکترۆکیمیادا پێک دەھێنێت ئەگەر ماددەکە رووپۆشەکەی کاردانەوەی کەم بوو بێت ئاست کانزا کەی ژێرەوەی ئەوا کانزاکە ژەنگ ھەڵدەھێنێت.

دابەشکردنی خشتەی خولی دەستکاری

لە کیمیادا مادەکان دابەش دەکرێن بۆ سەر کانزا کەوا چەند مەرجێکی خۆی ھەیە کە پێشانمان دەدات بە شێوەی زەرد لە خشتەی خولی ئەو مادانەی کە وا بە شێوەیەکی نەزانراو ھەیە سیفەتەکانیان نزیکە لە کانزا ئەو مادانەی کەوا ماونەتەوە ئەوە دەبێتە نیمچە کانزا (B,si,Ge,As,Sb,Te)کەوا نیمچە کانزان یاخود ناکانزان (At)ئەستینەین دیاری کراوە کەوا ناکانزایە یاخود نیمچە کانزایە وە دیاری کراوە بە کانزا بەڵام لێرەدا پێشاندراوە وەکو نیمچە کانزا.

پۆلەکان دەستکاری

ماددە ئاسنینەکان و نا ئاسنینەکان دەستکاری

وشەی (فیریۆس) لە وشەی لەتینی ھاتووە و وەرگیراوە کە بە مانای ئەوە دێت کە مادەکە ئاسنی تێدایە کە پێک دێت لە (ئاسنی پێر، ئاسنی خاوێن) یان دارشتە وەک ستیل، ماددە ئاسنینەکان یاخود ئەو مادانەی ئاسنییان تێدایە بە شێوەیەکی گشتی موگناتیسین بەڵام ھەندێکیان نا موگناتیسین وە بەرێژەی جیاواز، وە کانزا نا ئاسنینەکان -دارشتە کەمییەکی دیاریان ھەیە لە رێژەی ئاسن.

کانزا نەرمەکان دەستکاری

زۆربەی کانزاکان یان کانزای نەرمەکانن یاخود کانزا رەقەکانن ھەندێکیان وەکو (بریلیۆم، چرۆمیۆم، مەنگەنیس، گالیلیۆم، بیسیۆم) کانزای نەرمن وە (ئارسەنیک، ئەنتیمۆن) ی ئەگەر بە کانزا ھەژمار بکرێن ئەوا کانزای نەرمەکانن وە رێژەی کەمی دابەشکراوی بارستایی بە ئەندازەی جیری وە بە ئەندازەی برین پێوەری ئەوەیە کە کانزاکە نەرمە.

مێژوو دەستکاری

مس کە بە شێوەیەکی خاو دەردەکەوێت لەو کانزایانەیە کەوا بۆ یەکەم جار دۆزرایەوە بەھۆی شێوەی و کێشەکەی لە چاو بەردەکانی تر وەکو زێر و ئاسن و (بەردە نەیزەکیەکان) ئەوانە لە کۆنەوە دۆزراونەوە لە پێش مێژوو شێوەی مسین لە پێکھاتەی مس و زینک دروستکراون بە تێکەڵکردنی ئەم کانزایانەیە بە شێوەی خاو ئەمانە لە دێر زەمانەوە دۆزراونەتەوە (ھەرچەندە زینک تاوەکو سەدەی سێزدەھەم جیانەکراوەتەوە) توانەوەی کانزا رەقەکان ھۆکارێک بوو بۆ ئەوەی کانزا لە قالب بدرێت وە بکرێت بە کەل و پەل و چەک ئاسنی نەیزەکی کە نیکلی تێدابوو ماوە ماوە دەدۆزرایەوە ھەتا ساڵی ١٨٨٠ لە زۆربەی ستیل و کانزایەکانی تر زیاتر دروست دەکرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Roussel, E. G.; Cambon Bonavita, M.; Querellou, J.; Cragg, B. A.; Prieur, D.; Parkes, R. J.; Parkes, R. J. (2008). "Extending the Sub-Sea-Floor Biosphere". Science. 320 (5879). Bibcode:2008Sci...320.1046R. doi:10.1126/science.1154545. PMID 18497290.
  2. ^ "Mackinawite". Mindat.org. Retrieved 2012-08-13.