مریشک بە ناوی زانستی (Gallus gallus, Gallus gallus domesticus) باڵنەدەیەکی ماڵییە لە بنەماڵەی قەرقاوڵەکان. مریشک ٨٠٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح لە ڤیەتنام ماڵی کراوە.[١][٢]

مریشک و کەڵەشێڕ (مریشک ڕاست)

مریشک ئاژەڵێکی باو و بەربڵاوی ماڵیین، تا ساڵی ٢٠١٨ کۆی ژمارەیان ٢٣.٧ ملیار دەبوو ، هەروەها بەرهەمی ساڵانەی زیاتر لە ٥٠ ملیار باڵندەیە. مریشکێک کە بۆ هێلکەکردن بەخێو دەکرێت دەتوانێت لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣٠٠ هێلکە بەرهەم بهێنێت. هەندێک لە جۆری تری مریشک بۆ جوانی بەخێو دەکرێن هەندێکی تریشیان بۆ گۆشتەکەیان ، وە ژمارەیەکی کەمتر هێلکە دەکەن و کر دەکەون کە هەندێک جۆریان تا ١٠ـ١٣ هێلکە دەکەن و کر دەکەون.

مریشک بەپێی شێوە و قەبەرەیان پۆلێن دەکرێن و جۆرەکانیان لەیەک جیا دەکرێنەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ (The Earliest Known Drawing of the Domestic Cock)" The Journal of Egyptian Archaeology, ۹.۱/۲ (April 1923), pp. ۱-۴.
  2. ^ http://dictionary.reference.com/browse/cockerel ٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.