سوزان موبارەک
سوزان موبارەک یان سوزان ساڵح سابت (لە دایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩٤١[١]) ژنی سەرۆکی پێشووی و کۆچکردووی میسر، حوسنی موبارەک. ناوبراو لەماوەی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ تاکوو ١١ی شوباتی ٢٠١١، واتە لەکاتی سەرۆکایەتی موبارە ئەوا خانمی یەکەمی میسڕ بووە. ئەو باڵیۆزی چاکەخوازی ڕێکخراوی کشتووکاڵ و خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، ھەروەھا دامەزرێنەری مۆزەخانەی منداڵانی قاھیرەیە بەھاوبەشی لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانی.
سوزان موبارەک سوزان مبارك | |
---|---|
![]() | |
سوزان موبارەک لە ساڵی ٢٠١٠ | |
خانمی یەکەمی میسڕ | |
لە پۆستدا بووە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ – ١١ی شوباتی ٢٠١١ | |
سەرۆک کۆمار | حوسنی موبارەک |
پێشینە | جیھان سادات |
پاشینە | نەجلا مەحموود |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سوزان ساڵح سابت (بە عەرەبی: سوزان صالح ثابت) ٢٨ی شوباتی ١٩٤١ پارێزگای مینیا، شانشینی میسر |
نەتەوە | میسڕی |
ھاوسەر(ەکان) | حوسنی موبارەک (ھاوسەرگیری ١٩٥٨–٢٠٢٠) |
منداڵەکان | |
خوێندن لە | زانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە |
سەرەتای ژیاندەستکاری
سوزان لە ساڵی ١٩٥١ لە پارێزگای مینیا، ٢٥٠ کیلۆمەتر دوور لە قاھیرە لە دایکبوو. باوکی ساڵح سابت، پزیشک بوو و دایکیشی (لیلی مەی) بەریتانی بوو و لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کرد، دایکی پەرستیار بوو.[٢][٣][٤]
کاتێک سوزان تەمەنی ١٦ ساڵان بووە، چاوی بە حوسنی موبارەک کەوت، دوای ساڵێک ئەوا لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا ھاوسەرگیری لەگەڵ موبارەکدا کرد.[٥] بەیەکەوە دوو کوڕیان بوو بەناوەکانی عەلا و جەمال. دوای دە ساڵ لە ھاوسەرگیرییەکەی، سوزان گەڕایەوە بۆ خوێندن.[٥]
لە ساڵی ١٩٧٧، سوزان بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان بەدەستھێنا و دواتریش ھەر لە ھەمان زانکۆ، بڕواننامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی بەدەستھێنا.[٥][٦]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Egypt's first ladies". Historica. لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ "Egypt: Suzanne Mubarak 'recovering' from sudden illness". BBC. 14 May 2011. لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Mahnaimi، Uzi (12 June 2005). "Wife bids to build Mubarak dynasty". The Times.
- ^ Evans, Martin. "Egypt Crisis: Mubarak Family Profile – Telegraph."30 Jan. 2011. Web. 14 May 2011. [١].
- ^ ی ا ب Leary، Alex (14 February 1988). "A Greater Role for Egypt's First Lady". New York Times. لە ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Thurber, John. "Suzanne Mubarak's Literary Career|Los Angeles Times." |18 May 2011. [٢].