کۆردۆبا (بە ئیسپانی: Córdoba) یەکێک لە شارەکان و پایتەختی ناوچەی ئەندەلوس بووە لە باشوری ئیسپانیا وئەکەوێتە سەر ڕۆخەکانی ڕووباری دۆڵی گەورە، ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە نزیکەی ٣١٠٬٠٠٠ کەس، ناوبانگی دەرچووە لە ڕۆژانی حوکمی ئیسلامی بۆ ئیسپانیا کاتێک پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی بووە لەوێ، لە دیارترین شوێنەکانی مزگەوتی کۆردۆبا یە.

شوێنی کۆردۆبا
ئەندەلوس
 
711–1492

فه‌تحه‌كان 711–732

  • فەتحی ئەمەوی بۆ ئەندەلوس

756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە


1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان


1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان


1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان


1238–1492 غەرناتە

  • بەنو نەسر
  • داستانی غەرناتە


کۆردۆبا ی ڕۆمانی

دەستکاری
 
ڕووباری دۆڵی گەورە

کۆردۆبا دامەزراوە وەک جێگەیەکی ڕۆمانی لە باکوری ڕووباری وادی گەورە (ڕووباری بیتیسی کۆن) لە سەردەمی کۆماری ڕۆما ساڵی ٢٠٦ی پێش زاینی، پاشان بووە پایتەختی ولایەتی بیتیکا لە باشوری ئیسپانیا ھەر لە چوارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا، کۆردۆبا شارێکی ڕۆمانی بوو زیاتر لە حەوت سەدە، لەبەر ئەوە تاکو ئێستا ئاسەواری حوکمی ڕۆمانی ماوەتەوە تێیدا، دیارترینیان پەرستگەی ڕۆمانی و پردی ڕۆمانییە کە دۆڵی گەورە ئەبرێت، ھەروەھا ئارامگەیەکی ڕۆمانی ھەیە کە بەم دواییانە دۆزرایەوە، ھەروەھا لەو سەردەمانەدا لە کۆردۆبا فەیلەسوف سینیکا دەرکەوتووە.

لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی ڕۆمانی لەسەر دەستی ھێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ھۆزە جێرمانییەکان (بەڕابەڕە)، لە نیمچە دوورگەی ئیبیریاوە ھەندێک لە ھۆزەکانی وەک ڤانداڵ ھاتنە ناوچەکەوە، پاشان قوتە ڕۆژئاوایییەکان ھاتنە ناویەوە کەفەرمانڕەوایی ھەموو دوورگەکەیان ئەکرد بە کۆردۆبا وە، ھەتاکو گەیشتنی موسڵمانان لە سەدەی ھەشتی زاینیدا، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕۆمە بیزەنتییەکان.

کۆردۆبا ی ئیسلامی

دەستکاری

سەردەمی والییەکان

دەستکاری

موسڵمانانە ئەمەوییەکان فەتحی کۆردۆبا یان کرد لە سەردەمی خەلیفە وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک لە ساڵی ٧١٠ز لە سەر دەستی سەرکردە موغیس ڕۆمی، دوای ئەوەی کە بە ھێزەکانییەوە بەرەو ئیبریا ڕۆیشت کە موسڵمانان ناویان نابوو (ئەندەلوس) وپاشاکەیانی کوشت وئەمەوییەکان ئەندەلوسیان کرد بە ویلایەتێکی سەر بە مەغریب، ھەتاکو خەلیفە عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ویلایەتی ئەندەلوسی خستە پاڵ پایتەختی ئەمەوی لە دیمەشق بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، وئەمەوییەکان کۆردۆبا یان کردە بنکەیەک بۆ والییەکانیان لە ئەندەلوس وبەو شێوەیە مایەوە تاڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی لەسەر دەستی عەباسییەکان ساڵی ٧٥٠ز.

سەردەمی ئەمەوی

دەستکاری

کۆردۆبا بەرز بوویەوە بە ھاتنی ئەمیری ئەمەوی عەبدول ڕەحمان داخل بۆ ئەندەلوس کاتێک لە دەستی عەباسییەکان ھەڵھات، دەستی گرت بەسەر کاروبارەکان لە ئەندەلوسی ئیسلامیدا وکۆردۆبا ی کردە پایتەخت لە ساڵی ٧٥٦ز، کە ئەمەش سەرەتای سەردەمی زێڕینی کۆردۆبا یە، و بووە پایتەختی ھەموو ئەندەلوسی ئیسلامی وگرنگترین شار لە نیمچە دوورگەکەدا، ولە سەردەمی داخلدا ئیش کرا لەسەر مزگەوتی کۆردۆبا ی گەورە کە ھەتا ئێستا ماوەتەوە لە شارەکەدا، وحوکم بەردەوام بوو بە دەستی ئەمەوییەکانەوە لە خێزانی عەبدول ڕەحمان داخل لەو ماوەیەدا.

دەوڵەتی ئەمەوی ڕووبەڕووی چەند شوڕشێک بوویەوە وفەرمانڕەواکانی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان لە دەستدا، تا یەکێک لە حەفیدەکانی عەبدول ڕەحمان داخل، عەبدول ڕەحمانی سێیەم ناسراو بە ناسر بوو توانی توانی دەسەڵاتی ئەمەوییەکان بگەڕێنێتەوە وزۆربەی ئەندەلوس مل کەچ کات بۆ دەسەڵاتی خۆی لە کۆردۆبا، ئەمەش لە سەدەی دەی زاینیدا بوو، و بەھێزییەکەی گەیشتە ئاستێک ناوی خۆی نا خەلیفەی موسڵمانان، بە پشت بەستن بەو باوەڕەی کە خێزانەکەی لەپێشترە بۆ خەلافەت تا عەباسییەکان، وناسڕ حوکمەتەکەی گواستەوە بۆ شارێکی نوێ لە دووری چەند میلێکەوە لە کۆردۆبا ناوی زەھرا بوو، لەگەڵ ئەوەی کۆردۆبا ھەر بە شاری سەرەکی مایەوە لە وڵاتدا، لە دوای ڕووداوی ڕەبز شارەکە گەیشتە ئەوپەڕی سەربەرزی لەسەردەمی خەلیفە عەبدول ڕەحمان ناسر وکوڕەکەی (حەکەمی دووەم) دا، ودەوڵەتی کۆردۆبا لە گرنگترین دەوڵەتە ئەوروپییەکانی سەدەی دەیەم بووە، ھەروەک سەرچاوەیەک بوو بۆ زانست وڕۆشنبیری لە ئەوروپادا، وپایتەختێک لە پایتەختە ئەدەبی وڕۆشنبیرییە ئیسلامی وعەرەبییەکان.

سەردەمی مەلیکە تائیفییەکان وموڕابیتون

دەستکاری
 
شاری ئیشبیلییە

لە ساڵانی (١٠٢٠و ١٠٣٠)کان خەلافەت ڕوخا بە ھۆی شۆڕشی بەڕبەڕ وگەشەی مەلیکە تائیفییەکان کە دەوڵەتیان دابەش کرد بۆ ١٢ بەش، لەوانە، غەرناتە و ئیشبیلییە ومەڕییە وبلنسییە وتەڵتیڵە وسەرقستە وبەرازین وبەتڵیوس، وفەرمانڕەوا موسڵمانەکانی ئیشبیلییە وتەڵتیڵە بووە ناکۆکیان لەسەر کۆردۆبا تا جێگیر بوو لە دەستی پاشای ئیشبیلییە (موعتەمید کوڕی عیباد) ساڵی ١٠٧٨ز، کۆردۆبا پایەی پایتەختی دەوڵەتی لەدەستدا، وئەستێرەی ئیشبیلییە لە جیاتی کۆردۆبا بەرز بوویەوە.

نا جێگیری بارودۆخ و حوکم لەناو مەملوکە تائیفییەکان ولێدانی بەردەوام لە نێوانیاندا کردنی بە نێچیرێک بۆ مەسیحییەکانی باکور، ھەتا زانا و ڕاوێژکارانی مەغریب و ئەندەلوس فەتوایان دا بۆ (یوسف کوڕی تاشفین) سەرکردەی دەوڵەتی موڕابیتون لە مەغریب، کە ھەموو ئەندەلوسی وەرگرت لە دەستی مەملوکە تائیفییەکان و ھەموو وڵاتەکەی ڕێکخست بە کۆردۆبا وە لە ژێر شانشینی یوسف تاشفین لە مەغریب ئەمەش لە ساڵی ١٠٩١ز دا بوو.

سەردەمی مەوحیدون

دەستکاری
 
شەڕی عیقاب ساڵی ١٢١٢ز

دەوڵەتی موڕابیتون ڕووخا لەسەر دەستی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی تر کە بزوتنەوەی مەوحیدون بوون، ھەموو کۆردۆبا وئەندەلوسی ئیسلامی بە گشتی کەوتە دەستیانەوە لە ناوەڕاستی سەدەی دوانزەدا، ومەوحیدون پایتەختی ئەندەلوسیان گەڕاندەوە کۆردۆبا، وشتێکیان لە پایەکەی پێشتری بۆ گەڕاندەوە، بەڵام مەوحیدون زۆر نەمانەوە تا تێکشکان لە شەڕی عیقاب دا لە ساڵی ١٢١٢ز، بەمەش زۆربەی شارە ئیسلامییەکانی ئەندەلوس کەوتنە دەستی شانشینی قشتالەی مەسیحی، وکۆردۆبا کەوت لە ساڵی ١٢٣٦ز لەسەر دەستی فێرناندۆی سێیەم دوای زیاتر لە پێنج سەدە لە حوکمی ئیسلامی بۆ شارەکە.

کۆردۆبا ی ئیسپانی

دەستکاری

کۆردۆبا بە خێرایی چۆڵکرا لە دانیشتووە موسڵمانەکانی، وپاشاکانی ئیسپان ڕێگەیان دا ئەوانەی کە ماونەتەوە لەسەر ئیسلام بمێننەوە دوای دەستگرتنیان بەسەر شارەکەدا، بە ھەمان شیوە بۆ موسڵمانەکانی تری ئەندەلوس، وکرێکار وئەندازیارە موسڵمانەکانیان بەکارھێنا لە داڕشتنی بینا وکۆشک وکەنیسەکانیان بە شێوازی ئەندەلوسی، بەڵام ئەمە زۆر بەردەوام نەبوو، و کەوتنە توند وتیژی لەگەڵیان وناچاریان ئەکردن ببن بە مەسیحی، و ھەمە جۆری ئازاردان وکوشتنیان لەگەڵ بەکار ئەھێنان بەشێوەیەک زۆربەیان ئەترسان موسڵمان بوونیان ئاشکرا بکەن تا نەکوژرێت تا ئیسپانیا بڕیاری دەرکردنی موسڵمانەکان ونەوەکانیانی دا لە وڵاتەکە بەھەمان شێوە یەھودییەکانیشیان دەرکرد، ئەمەش لە سەرەتای سەدەی حەڤدەدا بوو، وزەوی وخاکەکانیان دابەش کران بەسەر کۆچکردووە مەسیحییەکان لە باکورەوە وشارەکان دووبارە نیشتەجێکرانەوە وەک کۆردۆبا.

ھەتا ئێستا ئاسەواری ئیسلامی دێرین ناسراوە لە کۆردۆبا دا، ھەروەک ئەو مزگەوتە گەورەیە ماوەتەوە کە لە ناوەندەکەیدا بنیاتنراوە، لەگەڵ ئەوەی کەنیسەیان کردەوە لە ناوجەرگەی مزگەوتەکە لە سەدەی شانزەدا، وئیستا مزگەوتەکە وەک کەنیسەیەکی کاسۆلیکی بەکاردێت، ویونیسکۆ ناوەندی شاری کۆردۆبا ی (یان گەڕەکە دێرینەکەی کە مزگەوت وگەڕەکی یەھودی تیایە) کردووە بە یەکێک لە شوێنە ئاسەوارییە جیھانییەکان، لەگەڵ شاری زەھرای دەوری کۆردۆبا دا.

باشوری ئیسپانیا (ئەندەلوسیا، وەک ئەوە ئیسپانییەکان ناویان ناوە) تێپەڕ بوو بە ماوەیەک لە دابەزینی ئاستی ئابوری وڕۆشنبیری بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ئیسپانیا، وئیشبیلییە گەشەی سەند لەسە حسابی کۆردۆبا بە ھۆی بەکارھێنانی وەک بەندەرێک کە ئیسپانیا ئەبەستێت بە جیھانی نوێوە، وناوچەکە بە گشتی لە ئێستادا لە ئاستێکی ئابوری زۆر باشدایە بە ھۆکاری چالاکبوونی گەشت وگوزار تێیدا. ودانیشتوانی کۆردۆبا ئێستا زیاتر لە سێ سەد ھەزار کەسە. وھەروەھا تاکە شاری ئیسپانیایە کە ھێشتا پارتی شیوعی ئیسپانی حوکمی ئەکات.

شوێنەوارەکان

دەستکاری
  • پردی ڕۆمانی، کە ڕووباری دۆلی گەورە ئەبڕێت، ونوێکرایەوە لەسەردەمی ئیسلامی و ھەتا ئەمڕۆ بەکاردێت.
  • پەرستگەی ڕۆمانی
  • ئارامگای ڕۆمانی
  • مزگەوتی جامیع، کە لە جوانترین داھێنانەکانی موسڵمانانە لە ئەندەلوس، ویونیسکۆ بە یکێک لە ئاسەوارە جیھانییەکان دایناوە.
  • شاری زەھرا، کە عەبدول ڕەحمان ناسڕ بە ناوی ژنەکەیەوە دروستی کرد، وبەتەواوی سوتا لە کاتی شۆڕشی بەڕبەڕ ساڵی ١٠٢٠ز، وئێستا نوێ ئەکرێتەوە، و لە ناوەندەکەیدا کۆشکی عەبدول ڕەحمان ناسر ھەیە.
  • قەڵای کالاھورا، قەڵایەکی ئیسلامییە ئەکەوێتە بەشی باشوری دۆڵی گەورەوە لە کۆتایی پردی ڕۆمانی، پاشا ئیسپانییەکان زۆر شتیان بۆ زیاد کرد، وئێستا مۆزەخانە ئەگرێتەوە.
  • پاشماوەی دیوارەکانی شارەکە و ھەندێک لە دەروازەکانی، بە تایبەت لای ڕۆژئاوایەوە
  • ناعورە، ئەکەوێتە تەنیشت پردی ڕۆمانی
  • گەڕەکی یەھودی لە کۆردۆبا، بە ئیسپانی پێی ئەوترێت خودیریا یان (شوێنی یەھود)، لەگەڵ ئەوەی یەھودی لێدەرکراوە لە سەدەی حەڤدەوە.
  • کۆشکی کۆردۆبا، ئەو کۆشکەیە فەرمانڕەوا مەسیحییەکانی کۆردۆبا دروستیان کرد دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر کۆشکی کۆردۆبا ی دێریندا، ولەمەوە ڕێگەیان بە کریستۆڤەر کۆڵۆمبس دا ساڵی ١٤٩٢ز سەفەر بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ھند.

پێشانگا

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری