ئەحمەد حوسێن خوزەیر

ئەحمەد حوسێن خوزەیر سامەرایی لەدایکبووی ٢ی تەممووزی ١٩٤١. سەرۆکوەزیرانی عێراقبووە لەساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤ لەکاتی دەسەڵاتی سەرۆککۆماری عێراق سەددام حوسێن.[١] لە ساڵی ٢٠٠٣، لەپڕۆسەی ئازادکردنی عێراق دەستگیردەکرێت و لە ساڵی ٢٠٠٦ فرمانی زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت بەتۆمەتی تێوەگلان لەکارەکانی ڕژێمی بەعس.

ئەحمەد حوسێن خوزەیر سامەرایی
[٣٥ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
١٤ەمین سەرۆکوەزیران لە کۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
٥ی ئەیلوولی ١٩٩٣ – ٩ی نیسانی ١٩٩٤
سەرۆک کۆمار سەددام حوسێن
پێشینە محەممەد حەمزە زوبەیدی
پاشینە سەددام حوسێن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٤١-٠٧-٠٢) ٢ی تەممووزی ١٩٤١ (تەمەن ٨٢ ساڵ)
سامەڕا، عێراق

ئەحمەد حوسێن بەرلەوەی ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچەندین پلە و پۆستی باڵای حکوومەتی عێراقیدا کاری کردووە لەوانە وەزیری لاوان لە ساڵی ١٩٨٢ و ١٩٨٣. سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بووە لەماوەی ١٩٨٤ تاکوو ١٩٩١، ھەروەھا وەزیری دارایی بووە لە ئازاری ١٩٩١ تاکوو ئەیلوولی ١٩٩١ لە حکوومەتی محەممەد حەمزە زوبەیدی، دواتر جارێکی دیکە لە ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٣ بۆتەوە وەزیری دارایی. لەماوەی ١٩٩٥ تاکوو ٢٠٠٣. جارێکی دیکە بۆتەوە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بریتانیکا
  2. ^ ویکیپیدیای عەرەبی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.