شاڵاوی ئەنفال
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان دەڵێن ئەنفال ئەمیش لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەدام حوسێن ئەلمەجید لەژێر ناوی هەڵمەتی ئەنفال،عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بوو ، کەلە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٥٠٬٠٠٠ بۆ ١٨٢٬٠٠٠ کورد کوژرا.
جینۆسایدی ئەنفال لە دژی کوردان | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ناکۆکی کورد-عێراق، شەڕی ئێران و عێراق | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
![]() |
![]() ![]() | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
![]() ![]() | ||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
فەیلەقی یەک فەیلەقی پێنج[١] کتائب الدفاع الوطنی | |||||||
ھێز | |||||||
٢٠٠٠٠٠ | ٣٥٠٠ | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
بێسەروشوێنکردنی ١٨٢٠٠٠ کەسی سڤیل |
وڵاتانی سوێد، نەرویژ ، و بەڕیتانیا لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بەشێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەنفالیان بە جینۆساید ناساند. پەرلەمانی سوید بڕیاری لەسەر ناساندنی ئەم جینۆسایدە دا، لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٠ پەرلەمانی بەڕیتانیا بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.
ناودەستکاری
ئەنفال ناوی هەشتەم سوورەتە لە قورئان. وا لێک دەدرایەوە کەلە جەنگی بەناو بەدر لە ساڵی ٦٢٤ی کۆچی دا ئەنجام دراوە بەوەی کە سەرکەوتن لەسەر ٣١٣ کەس دوای ئەوەی ئەوانەی نوێ ببوون بە موسڵمان وەئەوانەی کە ئایینیان بتپەرستن بوو ژمارەیان ٩٠٠ کەسی بوو. ئەنفال دەقاو دەق مانای تاڵان کردن دەدا لە کاتی جەنگ دا وەئەم ناوە بەکارھات بۆ ھێرشی سەربازی بۆ کاولکردن ولەناو بردنی جەستەیی تاکی گەلی کورد، عەلی حەسەن ئەلمەجید ماڵ وسامانی نەتەوەی کوردی حەلال کرد بۆ سوپای هێرشبەر. فەرمانی تاڵانکردن دەست بەسەرداگرتنی سامان وگەنجینەی هاوڵاتی کە ئاژەڵ و ماڵ و سەروەت وسامان وهەتا خاوخێزانیانی دەگرتەوە، ئەم فەرمانەش جاشەکانی بەکرێ گرتە وخۆفرۆشی کورد هەڵسان بەهاوکاری کردنی سوپاکە.
پوختەدەستکاری
کۆمەڵکوژیی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد بە شەش قۆناغی سەرەکی و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێ ھات، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی کۆمەڵکوژی ئەنفال سوپای عێراقی سوودیان لە ھێرشی پیادەی سەر زەوی و مووشەک و هێزی وێرانکەر و دەستەی فیشەک ھاوێژ و چەکی کیمیایی کرد. عەلی کیمیایی کە نازناوی عەلی کیمیاوی بوو ڕابەری هێرشەکەی لەئەستۆ گرت. هێزی سەربازی ئیراق بە پاڵپشتی هێزی درووست کراوی لە کوردی وەپڕ چەک کراو بوون ئەم هێزە نازناوی(جاش)یان وەرگرتبوو لەلایەن سەرانی حکومەتی بەعس.
ھەزارەھا خەڵکانی بێتاوان کوژران لەکاتی ئەم ھێرشەدا. ئەگەر چی سەرانی دەستەی بەرێوەبردنی کۆمەڵکوژییەکەی ئەم ھێرشە هەر دەهات پانتایی هێرشەکەیان فراوانتر دەبوو لە پاییزی ساڵی ١٩٨٧ەوە دەستی پێ کرد تا ساڵی ١٩٨٨، کاولکردنی نزیکەی ٤٥٠٠ لادێ ی وە ٣١یان گوندی ئاشوریەکانیشی گرتەوە، ئەم لادێیانەی کە کوشتارگەکە لێکەوتەوە دەکەوێتە باکووری عێراق ، ئەنجامەکەی ڕاگواستنی ملیۆنێک لە دانیشتوانی لادێکان لەکۆی ٣٫٥(سێ ونیو) ملیۆن. لەساڵی ١٩٨٨ ڕێکخراوەی لێبووردنی نێونەتەوەیی هەڵسا بە کۆکردنەوە وبڵاوکردنەوەی ناوی ١٧٠٠٠ کەسی بێ شوون کراو. بەپێی چاودێری مافی مرۆڤی/ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم کۆمەڵکوژییە تەرخان کرا بوو بۆ لەناو بردنی ڕەگەزی نەتەوەی کورد کە زۆری ڕەگەزی نێری گرتبۆوە. وە بەپێی ئاماری سەرانی ئەنجامدانی ئەم تاوانەی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی سیاسی کورد کۆی گشتی ١٨٢,٠٠٠٠ کورد جینۆساید کران.
کردەوەی سەربازی وهێرشی کیمیاییدەستکاری
قۆناغەکانی ئەنفالی کورددەستکاری
ئەنفال بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ١٩٨٨ ئەنجام درا، بەهەشت قۆناغ (ئەنفالی ١ - ئەنفالی ٨).
ئەنفالی یەکدەستکاری
ئەنفالی دۆڵی جافایەتی، لە ٢٣ی شوبات تا ١٩ی ئازاری ١٩٨٨. ئەم شاڵاوە بە ھێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ٢٣شوباتی ١٩٨٨ دەستی پێ کرد، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (٨٠)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، لەو شوێنەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (٢٥–٣٠) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی ھێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە. ئەم ھێرشە بەربڵاوە بوو بۆ سنووری شارۆچکەکانی (سوورداش، دوکان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان ھاشم) بوو. ھێزی سەربازی بەشدار بووی ئەم شاڵاوە پێکھاتبوون لە (٢٠) لیوا شەست فەوج. لەم ھێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارھێنرا کە بوونە ھۆی وێرانکارییەکی زۆر ناوچەکە، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) ھەروەھا چەندین لادێ ی تر. بەو شێوەیە ھیچ کام لەم گوندانەی ئەم ناوچەیە ڕزگاریان نەبوو، و ئەوانەی مابوونەوە تووشی تاڵانکردن ھاتن. سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران ھەڵاتن، ھەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون.
ئەنفالی دوودەستکاری
لە ٢٢ی ئازار تا ١ی نیسانی ١٩٨٨. ئەم ھێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لەم گوندانە (تەکیە، سێوسێنان، سەگرمە، دەربندباسەڕە، قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تری گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە. سەرەتای ھێرشەکە بە کیمیاباراندەستی پێ کرد وچەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بە ئەنجام بەشێوەیەکی زۆر سەخت کیمیاباران کرا، وە ئەم کارەش بووە هۆی دووبارە ئاوارەبوونی خەڵکی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد، زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بەرەو خوارووی گەرمیانرایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران کە دواتر شوێنبزرکران. لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو ھاووڵاتییە کوردانەی کە گیران یان خۆیان بەدەستەوەدا، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە، کە نزیکەی ھەشت ھەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆبزاوە) لە نزیک کەرکووک. ئینجا لەئەوێوە گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانە کران، ئەوەی مانەوە لە ژن و منداڵ و کچی گەنج خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ بەندیخانەی بەناو (نوگرەسەلمان)ی ناردران و زیندانی کران کە دەکەوێتە بیابانی سەماوە، لەو بەندیخانەیە ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنوێتی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە.
ئەنفالی سێدەستکاری
لە ٧ تا ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨. شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، گەورەترین و بەرفراوانترین ھێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (١٩٨٨) بۆ سەر کوردستان، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تێلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر)ی گرتەوە. زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و دارایی بە دانیشتووانی نزیکەی (٥٠٠٠) پێنچ هەزار گوندی ئەم ناچەیە گەیاند، لە(١٤ی نیسانی ١٩٨٨) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا، نزیکەی بیست ھەزار ژنومنداڵوپیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانە کران، بۆیە ئەم ڕۆژە لە ھەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یادکردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان. ھۆی زۆری ژمارەی گیران و شوێن بزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەھۆی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە، کە حکوومەت قەرەبووی ھەر خێزانێک بە(٣٠٠) مەتر دووجا زەوی لەگەڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان. ئەمەش وای کرد، کە خەڵکەکە ھێمن ببنەوە و ڕانەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران.
ئەنفالی چواردەستکاری
ئاوگەی زێی بچووک، لە ٨ی نیسان تا ٣ی ئایاری ١٩٨٨. ھێزەکانی ڕژێم بەعس دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێن بزری لێکەوتەوە. لە ھێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە ھەمان شێوە. جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو، کە ھێڵی سنووری ھەردوو پارێزگای کەرکووک و ھەولێر پێک دەھێنێت. ئەو ئاوگەیە شارۆچکەکانی ڕێدار، ئاغجەلەر، تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرتەوە، کە دەکاتە دەشتی کۆییی وتەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە. سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (٣ی ئایاری ١٩٨٨) دەستی پێکرد بەھۆی فڕۆکەجەنگیەکان بۆمبیکیمیایی بەسەر خەڵکەکەی ناوچەکە باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە نزیکەیی (٣٠٠) کەس دەخەمڵێنرێن، ھاوکات گوندی (عەسکەری) بە ھەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرا. بۆ ڕێگرتن لە دەرباز بوونی دانیشتووانی گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگ)، ڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تاوەکو خەڵک نەتوانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.
ئەنفالی ٥، ٦، و ٧دەستکاری
دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندز، لە ١٥ی ئایار تا ٢٦ی ئابی ١٩٨٨. سەرەتای ھێرشەکە لە ١٥ی ئایاری ١٩٨٨ بوو، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو. چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی وەرە، نازەنین، کاموسک، سپیندارە، عەلیاوە، سماقولی، بووە ھۆی گیان لەدەستداانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی گوندەکان و مرداربوونی ئاژەڵەکانیان. توندترین ھێرشی سوپای عێراق بوو بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان، بڵام زیانی گیانی بە بەراورد لەگەڵ ھێرشەکانی پێشو کەمتربوو، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای ھەولێر چۆڵ کرابوون، خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون. گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت، خەڵکەکەی شون بزر کران، لە ڕۆژی ٧ی حوزەیران شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی ھات.
سەرەتای ئەنفالی شەش لە (٢٦ی تەمموز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی ھیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد خەڵکەکەی دەرپەڕاند، پاشان لەلایەن حکوومەتەوە ناوچکە دەگیرکرا، داوایان لە خەڵکی ناوچەکە کرد کە خۆیان بە دەستەوە بدەن، لێبووردنی گشتی ھەیە، بۆیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکەکە ھەڵخەڵەتان، خۆیان دا بەدەستەوە، دوای گرتنیان شوێن بزر کران. لەمیانەی شاڵاوەکانی ئەنالەکانی (٥، ٦، ٧)، (٥٢) گوند لە ناحیەی خەلیفان و ڕەواندز و خۆشناو وێران کران، کە سەرجەم خێزانکانیان (٢٦٠٢) کەس بوو.
ئەنفالی کۆتاییدەستکاری
بادینان، لە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨. لە دوای وەستانی شەڕی عێراق-ئێران، دوای شاڵاوەکانی ئەنفال لە (٨ی ئازی ١٩٨٨) دەستی پێکرد، سوپای ئێراق) دەستی واڵا بوو بۆ ئەنفال کردنی ناچەی بادینان. ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاکرێ) گرتەوە. سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لەلایەن سوپای ئێراق بە (بۆمبی ھێشویی کیمیاوی). خەسترین ھێرشی بۆمبی کیمیایی ھێشویی لە (٢٤ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری لە قەد پاڵی چیای گارە بوو، کە بە درێژایی (٣٠) کم شێنەکە بۆردومان کرا. بەڵام ژمارەی قوربانییەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە کەم بوو ئەویش بەھۆی کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئاگاداری خەلکی ناوچەکەی کردبۆوە بە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن، بەڵام ھەرچی ئاژەڵ و مەڕو ماڵڵاتەکەیان بوو قڕیان تێکەوت، کێڵگەکانیش لە بەرھەم کەوتن.
ڕۆژی یادکرنەوەدەستکاری
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٤ی نیسانی کردووە بە ڕۆژی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی ئەنفال.
وڵاتانی جیھاندەستکاری
ژ | وڵات | ڕۆژی ناساندن | ژێدەر |
---|---|---|---|
١ | نەرویژ | ٢١ی تشرینی دووەم ٢٠١٢ | [٢] |
٢ | سوێد | ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ | [٣][٤] |
٣ | شانشینی یەکگرتوو | ١ی ئازار ٢٠١٣ | [٥] |
٤ | کۆریای باشوور | ١٣حوزەیرانی ٢٠١٣ | [٦] |
تەعریب کردن (بە عەرەب کردن)دەستکاری
تەعریب، یەکێکی تر بوو لە ڕەگەزەکانی ئەنفال، ڕێکارێک بوو کە لەلایەن ڕژێمەکەی سەدام حسێنەوە بەکاردەھات بەمەبەستی شاربەدەر کردن و دەرکردنی ئەو دانیشتووانانەی لایەنگری شۆڕشگێرەکان بوون بۆ دەرەوەی شار و گووندەکان و نیشتەجێ کردنیان لە بەشەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، نموونە لەسەر ئەم دیاردەیە وەک شاری کەرکووک کە دەکەوێتە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە کێلگە نەوتی.
ھەڵمەتی ئەنفال ھەڵدەستا بە بەکارھێنانی نیشتەجێ کردنەوەی دانیشتووان بەشێوەیکی توند و زۆر بەتایبەتی لە کەرکووک دا کە ئێستا بووەتە بەڵا و ئاستەنگ لە دانووستانەکانی نێوان حوکمەتەکانی کوردستان و عێراق دا. ڕژێمەکەی سەدام حسێن بەعسی ھەستا بە بنیادنانی چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون و خانووبەرە لە کەرکووک وەک بەشێک لە ھەڵمەتەکانی «تەعریب» و گواستنەوەی عەرەبە ھەژارەکانی ناوچەکانی باشووری عێراق بۆ ناو کەرکووک لەڕێی پێدانی خانووبەرەی ھەرزان و کەم نرخ.
بەشێکی تر لە ھەڵمەتەکانی «تەعریب» بریتیی بوو لە ئەنجامدانی سەرژمێری تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ و ئەو ھاووڵاتیانەی بە ھەر ھۆکارێک بێت نەیاندەتوانی بەژداربن چیتر وەک ھاووڵاتی عێراقی لە قەڵەم نەدەدران. زۆربەی دانیشتووانە کوردەکان کە زانیان سەرژمێری بەرێوە دەچێت ئامادە نەبوون بەژداری بکەن.
کوردانی عێراق ھێشتا بە توندی دژ و ناکۆکن لەگەڵ ئەو عەرەبانەی بوونەتە دانیشتووی ناوچە و گەرەکەکانی کەرکووک کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا ڕێگەیان پێدراوبوو و بە ئاستەنگێک دەیبینن بۆ ناساندی کەرکووک وەک شارێکی کوردی و بەشێک لە ھەرێمی خۆبەرێوبەری کوردستان. تۆمارکراوە کە فەرماندەی باڵا (وەفیق ئەل سامەرائی) وتویەتی «دەتوانیت نیو ملیۆن کورد لە ھەولێر بکوژیت ھیچ ناگۆرێت و ھەر بە کوردی دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر ٥٠ ھەزار کورد بکوژیت لە کەرکووک ئەوا بۆ ھەتا ھەتایە دۆزی کورد کۆتای پێدێت.»
ئامارەکاندەستکاری
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی ئەنفال دا حوکمەتی عێراقی ئەم کردەوانەی ئەنجام داوە:
- بە کۆمەڵ کوشتنی ٥٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار کەسی مەدەنی بێ چەک کە لە نێوانیان دا ژن و منداڵیش ھەبوون.[١] بەڵام سەرچاوە کوردییە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەکە ١٨٢ ھەزار کەسە.
- لەناوبردن و وێرانکردنی نزیکەی ٤ ھەزار گوند (لە کۆی ٤٬٦٥٥ گوند) لە ھەرێمی کوردستان. لە نێوان نیسانی ساڵی ١٩٨٧ تا ئابی ١٩٨٨، ٢٥٠ شارۆچکە و گوند کەوتبوونە ژێر ھێرشی چەکی کیمیاوی.[٧]
- لەناوبردنی ١٬٧٥٤ قوتابخانە، ٢٧٠ نەخۆشخانە، ٢٬٤٥٠ مزگەوت و ٢٧ کلێسا.[٨]
- لەناوبردنی نزیکەی لە ٩٠٪ ی گوندە کووردییەکان لە ناوچە ئامانجدارەکان دا.
- ٢ ھەزار لە مەسیحییە ئاشورییەکان لەگەڵ کورد و پێکھاتەکانی دی کردە قوربانی گازە ژەھراوییەکان.[٩]
سەرپێچیی مافەکانی مرۆڤدەستکاری
ھەڵمەتەکانی نێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٩ ناسراوە بەم سەرپێچیانەی مافەکانی مرۆڤ:
- دادگای کردنی بەکۆمەڵ و دیارنەمان و ون بوونی دەیەھا ھەزار لە کەسانی مەدەنی بێ چەک کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ژنیان تێدابوو؛ و ھەندێک جار تەواوی دانیشتووانی گوندێک ون دەبوون و دیان نەدەمان، تەنھا لە ساڵی ١٩٨٨ دا ١٧ ھەزار کەس دیار نەماون و ون بوون.
- بەکارھێنانی زۆری چەکە کیمیاوییەکان بە گازی خەرتەل و سارین لەسەر شارۆچکەی ھەڵەبجە چەندەھا گووندی تر کە بووە ھۆی کوژرانی ھەزارەھا کەس بەتایبەتی ژن و منداڵ.
- لەناوبردنی بە کۆمەڵی ٢ ھەزار گوند کە لە بەڵگەنامە فەرمییە حوکمییەکانی ئەو سەردەمە دەستەواژەکانی «سوتێنراو، وێرانکراو، ڕووخێنراو و خاوێنکراو»ی بۆ بەکارھاتبوو، لەگەڵ لەناوبردنی چەندەھا شارۆچکە و ناوەندی کارگێری گەورەتر (قەزا و ناحیە). کە لە پێشتر لە ساڵی ١٩٧٥ دا، ٤ ھەزار گوند لەسەر دەستی حوکمەتی پێشووتری عێراق وێران کرابوو.
- لە ساڵی ١٩٨٩ دا، ئەندازیارانی سوپا ھەستان بە وێرانکردنی کۆتا شارۆچکەی کوردی نزیک بە سنووری ئێران (قەڵادزێ) کە دانیشتووانەکەی ٧٠ ھەزار کەس بوو پێش ئەوەی خاپوور بکرێت و دواتر ھەموو ناوچەکە و چواردەوری بە «ناوچەی قەدەغەکراو» مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرا.[١٠]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "TRIAL: Profiles". Trial-ch.org. Archived from the original on 8ی Aprilی 2016. Retrieved 31 August 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|archivedate=
(help) ٨ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Norwegian Government recognises Saddam Hussein's genocide – Justice4Genocide calls on the British Government to do the same". 21 November 2012. Archived from the original on 9 October 2016. Retrieved 26 April 2015. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Is Swedish neutrality over?". 11 December 2012. Archived from the original on 18ی Decemberی 2019. Retrieved 24 April 2019.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Swedish Parliament recognises Saddam Hussein's genocide – Justice4Genocide calls on Britain to do the same". 14 December 2012. Archived from the original on 11 June 2017. Retrieved 26 April 2015. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "British parliament unanimously recognises Kurdish genocide". 1 March 2013. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 26 April 2015.
{{cite news}}
: More than one of|archivedate=
و|archive-date=
specified (help); More than one of|archiveurl=
و|archive-url=
specified (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "South Korea recognizes Kurdish genocide". 13 June 2013. Archived from the original on 26 April 2015. Retrieved 26 April 2015. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ Michael Rubin, Are Kurds a pariah minority? 13 June 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. Social Research, Spring, 2003.
- ^ "List of the churches been demolished by Saddam Hussein's regime" (PDF). Capiraq.org. Archived from the original (PDF) on 23 March 2017. Retrieved 31 August 2013. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ The Crimes of Saddam Hussein – 1988 The Anfal Campaign PBS Frontline
- ^ Certrez, Donabed, and Makko (2012). The Assyrian Heritage: Threads of Continuity and Influence. Uppsala University. p. ٢٨٩. ISBN 978-91-554-8303-6.
{{cite book}}
: CS1 maint: uses authors parameter (link)