ئامێدی

شارێکی کوردستان

ئامێدی یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ئامێدی ناوەندی قەزای ئامێدیە.‏[٤][٥][٦][٧][٨]

ئامێدی
بە عەرەبی: عمادیة
بە ئینگلیزی: Amedi
وێنەی سەرەوە
شارۆچکەی ئامێدی
وێنەی خوارەوە
شارۆچکەی ئامێدی لای خەرەندەوە
Map
شارۆچکەی ئامێدی
ئامێدی is located in ھەرێمی کوردستان
ئامێدی
ئامێدی
ئامێدی is located in عێراق
ئامێدی
ئامێدی
جێگە لە عێراقدا
ئامێدی is located in ئاسیا
ئامێدی
ئامێدی
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 37°05′32″N 43°29′16″E / 37.09214°N 43.48769°E / 37.09214; 43.48769پۆتانەکان: 37°05′32″N 43°29′16″E / 37.09214°N 43.48769°E / 37.09214; 43.48769
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاقەزای ئامێدی
ناحیەناحیەی ناوەندی قەزای ئامێدی
بوون بە شارۆچکە١٨٥٠
دەسەڵات
 • قایمقاموارشین سەلمان محەمەد تاھر
ڕووبەر
 • سەرجەم٠٫٣٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫١٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١١٨٣ مەتر (٣٬٨٨١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٠٠٠[٢]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

شارۆچکەی ئامێدی لە شاری دھۆک (٦٧)کم و (٢١٠)کم لە شاری ھەولێر دوورە.[٩] کە کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی سەر شاخێک. مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پ. ز.[١٠] و ١٠ کیلۆمەتر دوورە لە باکووری کوردستان، ١١٨٥ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە. درێژی شارەکە ١ کیلۆمەترە و پانیشی ٥٠٠ مەترە. دانیشتووانەکەی ٦٠٠٠ کەسن لە ١٢٠٠ ماڵدا کە چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوتی جوگرافیی شارەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە قەزاکەدا ھەیە.

ھەرچەندە ئامێدی تەنھا (١٠) کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە، بەڵام بۆ ئەوەی لە ئامێدیەوە بچیتە تورکیا، دەبێت بە ڕێگای ئامێدی-دھۆک-زاخۆ و سنووری ئیبراھیم خەلیل تێپەڕیت، کە ڕێگای (٩٠) کیلۆمەترە. لەم شارەدا خەزنەی گەورە ھەڵکەندراوە بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران.

مێژووی نیشتەجێبوونەکە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی سێیەمی پێش زایین. بۆ ماوەیەکی زۆر گەیشتن بە شارۆچکەکە تەنھا لە ڕێگەی پلیکانەیەکی تەسکەوە کە لە بەرددا نەخشێنرابوو، دەکرا.

لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا کۆی ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە ٦ ھەزار کەس بووە، لەو ژمارەیە دوو ھەزار و ٥٠٠ کەسیان کورد بوون، ١٩٠٠ کەسیان جولەکە بوون، ١٦٠٠ کەسیان کلدانی بوون. ئاستی دانیشتووان لەمڕۆدا بە کردەوە وەک خۆی ماوەتەوە. ئەو مەسیحی و موسڵمانانەی لێرە دەژین، پەیوەندییەکی دراوسێیەتییان باشە.[١١]

شاری ئامێدی، لە ساڵی ١٣٧٦ تا ١٨٣٨، پایتەختی یەکێک لە میرنشینە سەرەکییەکانی کورد، میرنشینی بادینان، کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لەلایەن بنەماڵەی بەھا ئەلدینەوە دروستکراوە، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شەمزینان.[١٢]

شاری ئامێدی دەکەوێتە سەر ڕێگای ئاوریشمی مێژوویی. سێ دەروازەی ھەبوو:

  • دەروازەی زێبار لە ڕۆژھەڵاتەوە ڕێگایەک بۆ کاروانە ئاژەڵییەکان درێژدەکاتەوە لێیەوە بۆ ھەموو زانتا و لەوێشەوە بۆ شاری مێژوویی ھەولێر.
  • دەروازەی پاشا کە لەسەری ئاڵای میرنشینە کە نیشانەی بنەماڵەی پاشایە کە لەو کاتەدا حوکمڕانی دەکەن. ڕێگایەک بە ناوی “کۆڵانا کۆجا” لێیەوە درێژ دەبێتەوە و لەوێشەوە بۆ گەلیێ مەزیرکا درێژ دەبێتەوە، لەوێشەوە بەرەو باکوور درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە سنووری تورکیا و شاری مێژوویی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.
  • لە ڕۆژئاوا دەروازەی مووسڵ ھەیە، تا شاری مووسڵ درێژ دەبێتەوە. زۆربەی بەشەکانی ئەم ڕێگایە لە ساڵی ١٩١٤ قیرتاو کراون بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان پێیدا تێپەڕن.
  • بە گوێرەی ئیبن ئەسیری جزری، ناوی عەرەبی "عمادییە" ھاوتای عیمادەدین زەنگی کە لە ساڵی ١١٤٢دا قەڵایەکی لەسەر شوێنی قەڵایەکی پێشووتر بە ناوی عاسیب دروستکردووە.[١٣] تیۆرێکی تر ئەوەیە کە ناوەکە بە ناوی عیماد ئەلدەولەوە ناونراوە، بەڵام ئەم تیۆرە کەمتر ئەگەری ھەیە.
  • بە گوتەی (پرۆفیسۆر جێفری شوچمان)، ئامێدی بە ڕەچەڵەک حووری یان ئورارتووە.[١٤]

لە سەرەتای سەردەمی برۆنزیەوە تا سەدەی ١٦ی پێش زایین کەوتە ژێر دەسەڵاتی میتانیەکانەوە، ناوچەی ئامێدی بەشێک بوو لە کورد و بەتەواوی سوباریەکانی تێدا نیشتەجێ بوو.[١٥] لە سەردەمی حوکمڕانی میتانییەکاندا دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بە زوباری ناسراو بوون.[١٦][١٧]

دوای ڕووخانی میتانیەکان، ئامێدی لە سەدەی ١١ پێش زایین لە لایەن ئەشورنەسیرپاڵی یەکەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ناوەڕاستەوە داگیرکرا، دوای ئەوەی ھەڵمەتێکی وێرانکەری دژی ئیمپراتۆریەتی میتانی کرد.[١٨]

دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ئاشوور، ناوچەی ئامێدی کەوتە ژێر دەسەڵاتی مادەکان. کاتێک زەینەفۆن لە سەدەی چوارەمی پێش زایین بە ناوچەکەدا تێپەڕی، ئاماژەی بە دانیشتووانەکەی کرد بە مادەکان و ئەو ناوچەیەی کە کەم دانیشتووی تێدابوو وەک "شارە وێرانەکانی ماد" ناساند.[١٩] دواتر ناوچەی ئامێدی لە ژێر ناوی (میدیا مەگنا)دا خرایە ناو ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشییەکانەوە. لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانیدا ناوچەی ئامێدی بەشێک بوو لە ناحیەی بەرچان (بارزان).[٢٠] لە کۆتاییدا بووە بەشێکی دانەبڕاو لە ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە (قەزای ئادیابین) تا لە ساڵانی ٦٤٠ لەلایەن موسڵمانانەوە داگیرکرا، دوای ئەوەی لە تکریت و مووسڵ و شارەزوور کوردیان تێکشکاند.[٢١]

پاشان بۆ چەند سەدەیەک و لەدوای شۆڕشی عەباسی لە سەدەی حەوتەمدا لەلایەن ئەمیرێکی شانشینی عەباسی پاشایەتییەوە حوکمڕانی دەکرا کە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی ناوچەکە ناوبانگی دەرکرد.[٢٢]

ئامێدی شوێنی لەدایکبوونی (داود ڕۆحی) ئیدیعای مەسیح بوو. لە ساڵی ١١٦٣دا، بەپێی کتێبی (ئیمێق ھا-باکا)ی جۆزێف ھاکۆھین، ژمارەی دانیشتوانی جوولەکەکان نزیکەی ھەزار خێزان بووە و بازرگانییان بە گوێزی زراوەوە کردووە. (داود ڕۆحی) سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی کرد دژی شارەکە بەڵام لە پرۆسەکەدا شکستی ھێنا و کوژرا.[٢٣] مێژوونووسی جولەکە ئیسپانییەکە، سلێمان کوڕی ڤێرگا (١٤٥٠-١٥٢٥) کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ئامێدی لە سەردەمی (داود ڕۆح)دا وەک دەوڵەمەند و ڕازییەک نیشان دەدات.[٢٤]

شاری ئامێدی، لە ساڵی ١٣٧٦ تا ١٨٣٨، پایتەختی یەکێک لە میرنشینە سەرەکییەکانی کورد، میرنشینی بادینان. کەلاوەکانی (قوتابخانەی قوبەھان) لە ئامێدی ھەیە کە لە سەردەمی (سوڵتان حسێن وەلی بەھدینان(١٥٣٤-١٥٧٦) زاینی) بۆ خوێندنی زانستە ئیسلامییەکان دامەزراوە.[٢٥] ھەروەھا کەلاوەکانی گۆری پێغەمبەر حەزقیال و کڵێسایەک لە شارۆچکە بچووکەکەدا. یەکێک لە ھێماکانی شارەکە مزگەوتی گەورەی ئامێدییە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢ و کۆنترین و گەورەترینی ناوچەکەیە.[٢٦]

لە ساڵی ١٧٦٠ (لیۆپۆڵدۆ سۆڵدینی دۆمینیکان) میسیۆنێک بۆ کوردستان لە ئامێدی دامەزراند، لەگەڵ ھاوکارەکەی (ماوریسیۆ گارزۆنی). گارزۆنی چواردە ساڵ لەوێ ژیاوە و فەرھەنگ و ڕێزمانی ئیتاڵی-کوردی ٤٦٠٠ وشەی پێکھێناوە. ئەم فەرھەنگ بەرھەمێکی سەرەکییە لەبەرئەوەی نوێنەرایەتی یەکەم لێکۆڵینەوەی ڕێزمان و زمانی کوردی دەکات؛ ھەر لەبەر ئەم ھۆکارە زۆرجار گارزۆنی بە “باوکی کوردۆلۆژی” ناودەبرێت.[٢٧]

لە ساڵی ١٨٣٣دا شارەکە داگیرکرا، لە ھەمان کاتدا لەگەڵ تەواوی میرنشینی بادینان، لەلایەن شازادەی میرنشینی سۆران، میر محەممەد، لە ڕاپەڕین دژی دەسەڵاتی عوسمانی و کە ھەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی دا بە یەکخستنی میرنشینەکان و ھۆزەکان. شازادە (ئیسماعیل پاشا) و (موحەممەد سەعید پاشا) دەڕوخێنێت و تەواوی میرنشینەکە، پاشان ھەموو باشووری کوردستان دەخاتە ژێر دەسەڵاتەوە.[٢٨]

دوای شکستی میر محەممەد لە ساڵی ١٨٣٤، عوسمانییەکان شازادە ئیسماعیل پاشا و موحەممەد سەعید پاشایان خستەوە سەر تەختی بادینان. بەڵام ئەم نۆژەنکردنەوەیە زۆری نەخایاند: لە ساڵی ١٨٣٨ عوسمانییەکان کۆتاییان بە بوونی میرنشینی بادینان ھێنا، و شاری ئامێدی و ناوچەی بادینانیان خستە ناو سنجاقی مووسڵەوە.[٢٩]

لە ساڵی ١٩٠٧ ژمارەی دانیشتووانی شەش ھەزار کەس بوو، لەو ژمارەیە دوو ھەزار و ٥٠٠ کەسیان کورد بوون، ھەزار و ٩٠٠ کەسیان جولەکە و ھەزار و ٦٠٠ کەسیان ئاشووری کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی بوون.[٣٠]


لە کاتی ئۆپەراسیۆنە زۆرەملێکانی بەعەرەبکردنی ئەنفالدا (١٩٨٩-١٩٩١)، وێرانکردنی تەواوی شارەکە لە کارنامەی سوپای عێراقدا بوو. بەڵام بە شەڕی کەنداو و دامەزراندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕزگاری بوو لە وێرانکردن.[٣١]

جوگرافیا

دەستکاری

شارۆچکەی ئامێدی ھاوسنوورە لەگەڵ؛

کەش و ھەوا

دەستکاری

ئامێدی کەشوھەوای ھاوینی گەرمی دەریای ناوەڕاستی ھەیە (پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێن:Csa) لەگەڵ ھاوینی گەرم و زستانی فێنک و تەڕ. بەھۆی ئەوەی باکووریترین شاری عێراقە، نیانترین شاری وڵاتەکەیە. لە وەرزی زستاندا ناوبەناو بەفر دەبارێت.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «Amadiya»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ٦٫٢
(٤٣)
٧٫٨
(٤٦)
١٢٫١
(٥٤)
١٧٫٨
(٦٤)
٢٥٫١
(٧٧)
٣١٫٩
(٨٩)
٣٦٫٣
(٩٧)
٣٦٫٢
(٩٧)
٣٢٫٢
(٩٠)
٢٤٫٤
(٧٦)
١٥٫٤
(٦٠)
٨٫٤
(٤٧)
٢١٫٢
(٧٠)
نێونجی ڕۆژانە ١٫٩
(٣٥)
٣٫٢
(٣٨)
٧٫٢
(٤٥)
١٢٫٥
(٥٥)
١٨٫٨
(٦٦)
٢٤٫٦
(٧٦)
٢٨٫٨
(٨٤)
٢٨٫٥
(٨٣)
٢٤٫٥
(٧٦)
١٧٫٦
(٦٤)
١٠٫٢
(٥٠)
٤٫٢
(٤٠)
١٥٫٢
(٥٩)
نێونجی کەمترین پلە −٢٫٤
(٢٨)
−١٫٣
(٣٠)
٢٫٤
(٣٦)
٧٫٢
(٤٥)
١٢٫٥
(٥٥)
١٧٫٤
(٦٣)
٢١٫٤
(٧١)
٢٠٫٩
(٧٠)
١٦٫٨
(٦٢)
١٠٫٩
(٥٢)
٥٫٠
(٤١)
٠٫٠
(٣٢)
٩٫٢
(٤٩)
نێونجی بارین میلیمەتر ١٢٦
(٤٫٩٦)
١٧٦
(٦٫٩٣)
١٥٦
(٦٫١٤)
١٢٨
(٥٫٠٤)
٥٦
(٢٫٢)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
١
(٠٫٠٤)
٣٢
(١٫٢٦)
٩٦
(٣٫٧٨)
١٢٦
(٤٫٩٦)
٨٩٧
(٣٥٫٣١)
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین ٧ ٦ ١٠ ٨ ٤ ٠ ٠ ٠ ١ ٧ ٧ ١٠ ٦٠
سەرچاوەی یەکەم: World Weather Online (precipitation days)[٣٣]
سەرچاوەی دووەم: Climate-Data (temperatures and rainfall amount)[٣٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
  10. ^ «ئامێدی | کوردستانی سەرسوڕھێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ https://archive.today/20150301163718/http://www.newadvent.org/cathen/01376a.htm
  12. ^ Wirya Rehmany, Dictionnaire politique et historique des Kurdes, Paris, L'Harmattan, 2014, 532 p.
  13. ^ https://www.academia.edu/49491391
  14. ^ https://journals.openedition.org/syria/511
  15. ^ https://books.google.iq/books?id=ELMAGvmJ7YIC&q=keep+subartu+under+your+control&pg=PA51&redir_esc=y#v=snippet&q=keep%20subartu%20under%20your%20control&f=false
  16. ^ https://www.jstor.org/stable/4241663
  17. ^ https://www.jstor.org/stable/4241610
  18. ^ https://books.google.iq/books?id=KFW0zQEACAAJ&redir_esc=y
  19. ^ https://books.google.iq/books?id=79wj2hj4wKUC&pg=PA8&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  20. ^ https://books.google.iq/books?id=xvp5DQAAQBAJ&q=parthian+empire+barchan&pg=PT83&redir_esc=y#v=snippet&q=parthian%20empire%20barchan&f=false
  21. ^ https://books.google.iq/books?id=7CP7fYghBFQC&pg=PA1136&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  22. ^ https://books.google.iq/books?id=CSMDAAAAYAAJ&pg=PA141&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  23. ^ https://jewishencyclopedia.com/articles/1348-amadia-amadiah-amadieh-amadeeyah
  24. ^ https://books.google.iq/books?id=PLyb3zV8OmgC&pg=PA81&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  25. ^ https://www.researchgate.net/publication/319200640_ROOTING_OF_QUBAHAN_SCHOOL_AN_ANALYTICAL_STUDY_TO_ARCHITECTURAL_ITEMS_SPATIAL_CONFIGURATION_AND_FORMALITY_ELEMENT_OF_INTERIOR_FACADES_OF_QUBAHAN_SCHOOL
  26. ^ https://kitabat.com/news/%D8%B0%D9%88-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%81%D9%84-%D9%8A%D8%AC%D9%85%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%84%D9%85%D9%8A%D9%86-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%8A%D8%AD%D9%8A%D9%8A%D9%86/
  27. ^ https://books.google.iq/books?id=-CTm1NYWrO0C&redir_esc=y
  28. ^ Gérard Chaliand, Abdul Rahman Ghassemlou et al., Les Kurdes et le Kurdistan : la question nationale kurde au Proche-Orient, Paris, F. Maspero, coll. " Petite collection Maspero », 1981, 369 p. (ISBN 2-7071-1215-1), p. 44-48
  29. ^ Wirya Rehmany, Dictionnaire politique et historique des Kurdes, Paris, L'Harmattan, 2014, 532 p. (ISBN 978-2-343-03282-5), p. 121-122
  30. ^ https://www.newadvent.org/cathen/01376a.htm
  31. ^ Sandrine Alexie, « Les Kurdistanî », Actes du colloque de l'AGCCPF-PACA,‎ 2008
  32. ^ hhttps://www.openstreetmap.org/#map=14/37.09113/43.48011
  33. ^ «Weather averages for Amadiya». World Weather Online. لە September 6, 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  34. ^ «Weather averages for Amadiya». Climate-Data. لە 21 January 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)