سوباریەکان
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کۆنترین ئاماژه‌پێکردن به سووئیهکان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رده‌می بنه‌ماله سۆمه‌ریه‌کان یه‌که‌م ده‌ق ده‌قی پاشای لهگشه به ناوی (ئایاناتم) که ده‌سه‌لاتی له ناوچه‌که دا هه‌بووه باسیان ده‌کات که‌چۆن هێرشیان کردۆته سه‌ریان و باج و سه‌رانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون هه‌روه‌ها ده‌قی (سه‌رجۆنی ئه‌که‌دی)ئاماژه به‌و هێرش و داگیر کاریانه ده‌دات ناوی سوبارتۆ هاتووه هه‌روه‌ها (نرام سین) له هێرشه‌که‌یدا بۆسه‌ر سوبارتۆ هه‌ولی داگیر کردنی ده‌دات باسی سوبارتۆ ده‌کات له ده‌قێک دا هاتووه که‌وا شاری خامازی پایته‌ختی سوئیه‌کان بووه هه‌روه‌ها له‌هه‌مانکات دا ده‌لێ پایته‌ختی لولوبیه‌کان بوو هه‌روه‌ها(حامورابی) له‌ده‌قێک دا ده‌لێت هێرشم کرده سه‌ر هه‌ردوو ولاتی سوبارتۆ و گۆتیۆم له سه‌رده‌می بنه‌ماله‌ی ئوری سێیه‌م ئاماژه به ناوی سوئیه‌کان ده‌کات که چۆن له‌گه‌ل عیلامیه‌کان یه‌کیان گرتووه توانیویانه شاری ئور بگرن و تێکی بده‌ن بۆیه له‌م ده‌قه ناویان به تێکده‌ر و کاولکار هاتووه ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌که که‌وا سوئیه‌کان په‌یوه‌ندی سیاسی و دبلۆماسی یان هه‌بووه وه توانیویانه هاوپهیامنیهتی له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر ببه‌ستن له‌کۆتای دا ئاشووریه‌کان توانیان ولاتی سۆبارتۆ دگیر بکه‌ن حوکمیان کۆتایی پێ بهێنن.
ناویاندەستکاری
سه‌باره‌ت به ناویان پێیان ده‌لێن سووئیهکان له ناوی ولاته‌که‌یانه‌وه هاتووه سۆمه‌ریه‌کان به ناوچه‌که‌یان ده‌ووت سوبار یان شوبار هه‌روه‌ها ئه‌که‌دیه‌کان ده‌یان ووت سوبارتۆ (تو) له‌زمانی ئه‌که‌دی به مانای ناوچه‌که دێت واته ناوچه سوبار هه‌روه‌ک به ناوه‌کانی (ئیلام تۆ-مارۆ-ئۆراتۆ)ده‌وترا له زمانی سۆمه‌ریش سوبار به مانای باکور دێ واته خه‌لکی باکوور.
شوێنیاندەستکاری
له ناوچه‌ی باکوری رۆژهه‌لاتی موسڵ نیشته‌جێ بون ده‌سه‌لاتیان گه‌یشتۆته دیاربه‌کر له باشوریش که‌رکوک واته ناوچه‌کانی باشوری کوردستان به‌شێک له ناوچه‌کانی باکوور ورۆژهه‌لاتی کوردستانیان له ژێر ده‌ست دابوو تا نزیک ده‌ریای سپی ناوه‌راست.
ئابووریاندەستکاری
له رووی ئابووری به دار و به‌رد به‌ناوبانگ بوونه ئه‌مه‌ش وایکردووه هۆزه‌کانی باشوور و ناوه‌راست هێرشیان بکه‌نه سه‌ر وه‌ک له ده‌قه مێژوویه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ هه‌روه‌ها له ده‌قه مسماریهکان باس له گه‌نمی سوباری کراوه جگه له کۆیله سوباری له نوسینێکی شاری ئالالاخ (تل عطشانه) له سوریا ده‌رده‌که‌وێ که ناوچه‌ی سوئیه‌کان هه‌نجیری باشی لێ بووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که سوئیه‌کان له لایه‌نی کشتوکاڵ و باخداری پێشکه‌وتو بوونه له‌چاو هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان.