ئورارتوو یان ئوورارتوو یان شانشینی ئارارات، شانشینێک بووە کە لە سەردەمی ئاسندا دەسەڵاتی کێوستانەکانی دەورووبەری دەریاچەی وانی بە دەستەوە بووە.

نەخشەی ئورارتوو لە سەدەی ٩ تا ٦ی پێش زاییندا

مێژوو دەستکاری

کۆنترین بەڵگە کە ئاماژەی بە ناوی ئورارتوو کردبێت نووسراوەیەکە لە «شەلمانسەری یەکەمی ئاشووری» لە ساڵی ١٢٧٤ی پێش زایین کە دەڵێت «ئورارتری» کە بەشێکی «نایری» (یەکێتییەک لە چەند ھۆزی ناوچەی کێوستانی ئەرمەنستان) بووە بە دەستی ئاشوور داگیر کراوە.

لاوازبوونەوەی کاتیی ئاشوور لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٨ی پێش زاییندا، بوو بە ھۆی پەرە گرتنی ئورارتوو و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە بەھێزترین دەسەڵاتی ناوچەکە. شای ئورارتوو «ساردووریی یەکەم» (٨٣٢-٨٢٠ پێش زایین) شاری «تووشپا»ی (شاری ئێستای وان) کرد بە پایتەختی خۆی و شاکانی دوای ئەویش دەسەڵاتیان زۆرتر کرد و ناوچەیەکی گەورەیان خستە ژێر ھێزی خۆیان.

لە ٧٤٥ی پێش زایینەوە، تێکشاندنەکانی ئورارتوو دەستی پێ کرد و لە ٧١٤ی پێش زاییندا لە باکوورەوە لە لایەن کیمیرییەکان (Cimmerians) و لە باشوورەوە لە لایەن ئاشوورییەکانەوە ھێرش کرایە سەری. ئورارتوو دۆڕا و دواتر لەگەڵ ئاشووردا پەیمانی ئاشتیی بەست. لە کۆتاییدا لە دەورووبەری ساڵی ٦٠٠ی پێش زاییندا بە دەستی کیمیرییەکان و سەکاکان و ھاوپەیمانە نوێکەیان واتە مادەکان لە ناوچوو.

زمان دەستکاری

 
نووسراوەیەکی بزماری بە زمانی ئورارتوو

لە زمانی ئورارتوویی چەند بەردەنووسێک بە خەتی بزماری بە جێ ماوە و دەرکەوتووە کە نە لە بنەماڵەی زمانە سامییەکان بووە و نە لە بنەماڵەی زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان.

ھونەر دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری