سەکاکان
سەکاییەکان کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی ئاریایی و ئێرانی بوون. کە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی سیبریا، لە باشورەوە بە دەریای خەزەر و دەریاچەی ئۆراڵ، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تورکستانی چین و لە ڕۆژئاواوە بە ڕوباری دانووب دەگەییشت. سەکاییەکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان. سەکاییەکان لقێک بوون لە ھیندو ئەوروپاییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی ئێراندا دیاربوون. لە نووسینەکانی ھیرۆدۆت، ئەپیکۆر، ئەرەستۆ، و بەتلیمۆس زانیاری دەربارەی سەکاییەکان ھاتووە. سەکاکان دواتر بە پێچەوانی مادەکان و پارسەکان ئایینی زەردەشتیان پەسەند نەکرد.
ناودەستکاری
سەکایییەکان لە زمانی ئاسوورییەکاندا شکوزیان پێدەوترا و پارسی و ئێرانیییەکانیش سەکایان پێ دەوتن. بەو جۆرەی لەسەر بەردی ھەخامنشیەکان ھەڵکۆڵراوە؛ سَکَ یان سَکا ناوێکە کە لە زمانی پارسی کۆندا بۆ ئەو سەکاییانە بەکاردەھات کە لە دەروبەری ئاسیای ناوەڕاستدا لەگەڵ ئێرانیەکاندا سەروکارییان ھەبوو (ھەڵسوکەوتیان ھەبوو).
ئەمانە لە نووسینەکانی ھیرۆدۆتدا ناویان بە سکیث ھاتووە. بۆیە ئەم ناوەیان لێنرابوو چونکە سکیث لە زمانی یۆنانیدا بە مانای پیاڵە دێت و ئەمانەش ھەمیشە پیاڵەیەکیان لەگەڵ خۆیاندا ھەڵدەگرت. ھەروەھا ھیرۆدۆت دەڵێت کە سەکاییە ئەوروپییەکانی خۆیان بە سکُلُتث (Secolotes) ناو دەبرد. ھەر ئەم ووشەیە لە زمانە ئەوروپییەکاندا گۆڕاوە بە سیت (Scythe). لە زمانی عەرەبییشدا مێژووناس و جوگرافی ناسەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئیسلامی پێان دەووتن ساک یان ساس.
بە تەواوی ڕوون نیە کە سەکاییەکان چ ناوێکیان لە خۆیان ناوە، بەڵام گومانی زۆر بەھێز ئەوەیە کە ناویان ھەر سەکە یان سەکا یان شتێکی نزیک بەوە بووە، چونکە ئەو ناوانەی لە لایەن نەتەوە جیاوازەکان لە شوێنی جیاجیای جیھانەوە دەربارەی ئەوان بەکارھاتووە، ھەموویان لەیەک دەچن. لە فەرھەنگی شانامە دا لە ژێر ووشەی سەگسار (سگسار)دا ھاتووە: «از مرز و بومھایی کە داھیان در آن جای گرفتند».
سەکاکان و ماددەستکاری
لە نووسراوەکانی ھێرودوتدا ھاتووە سەکاکان چەندین جار ھێرشیان کردە سەر وڵاتی ماد . ھووەخشەترە پاشای گەورەی ماد پەیوەندیێکی باشی لە سەردەمی خۆیدا لەگەل پاشای سەکاکان درووستکرد دوای ئەوە بوو توانی شکەست بە ئاشووریەکان بھێنێت. سەکاکان وردە وردە بوون بە بەشێک لە ماد ھەر بۆیە بوونە خاوەن شوێنی تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ماد، ئەو شوێنە وا بڕوا وایە ناوی شاری سەقز دیاری ئەوانە کە بە سەکز یان سەکاکز ناویان لێ بردووە.