تورکستان (فارسی: ترکستان، ڕۆمانی: تۆرکستان، خاکی تورکەکان)، ناوچەیەکی مێژوویییە لە ئاسیای ناوەڕاست کە ھەریەکە لە ناوچەکانی ترانسۆکسیانا و سیانکیانگ دەگرێتەوە.[١]

نەخشەی تورکستان.
بڕوانە نەخشەکەی کەشگەریی، کە لە سەدەی ١١دا کێشراوە تێیدا ھۆزە تورکەکان نیشان دەدات.
ئاڵای تورکستان.

تروسکایییەک دەستکاری

لەکۆندا لەلایەن کورد و فارسەکانەوە بە (تۆران) بانگ دەکرا، تورکستانی ڕۆژاواش لە ڕووی مێژوویییەوە بە سۆگدانا و «وڵاتانی دوور یاخود ناوچەکانی ئەودیو ڕووبارەکە» دەناسرا ھەروەھا بە ترانسۆکسیانا لەلایەن گەشتیارانی ڕۆژاواوە ناسراوە. ئەو دوو ناوەی دوایی بەھۆی ئەوەوە بووە کە ناوچەکە کەوتووەتە ئەودیوی ڕووباری ئۆکسوس کاتێک کە لە باشوورەوە لێی بڕوانی، چونکە نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەوتونەتە بەری باشووری بەتایبەت نەتەوەکانی سەردەمی شانشینەکانی فارس و خەلیفەکانی ئەمەوی و عەبباسی.[٢]

تورکەکانی ئۆغوز (ناسراو بە تورکمان)، ئۆزبەکەکان و کازاخەکان و خزرەکان و قرغزییەکان و ھەزارەکانی ئەفغانستان و ئویگورییەکان بەشێکن لە دانیشتووانی تورکەکانی ناوچەکە، ھەریەک لەم تروکمانانە لەگەڵ کوبڵای خان بۆ ئۆراسیا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کۆچیان کردووە کە نەتەوە تورکەکانی وەک تورکیا و تورکمانەکانی کوردستان و ئێران و عێراق پێکدەھێنن جگە لەوەی بەشێکیان چوونەتە ناوچەی ڕووسەکان.

بە بەری ڕۆژاوای تورکستان دەوترێت (تورکستانی ئەفغانی) و بە بەری خۆراوای تورکستانیش دەوترێت (تورکستانی ڕووسیایی).

ڕیشەسازی ناوەکەی دەستکاری

ناوی تورکستان بنچینەی ناوێکی فارسییە کە پاشگری فارسی (ستان)ی خراوەتە سەر وەک سەرجەم ناوچەکانی تری ژێر ئیمپراتۆرییەتی فارس (کوردستان، ئۆزبەکستان، کازاخستان، …ھتد) لەگەڵ ئەمەشدا بە درێژایی مێژوو زاراوەی تورکستان ھەرگیز ئاماژە بە دەوڵەتی تاک نەتەوە نەکردووە. جوگرافیای ئێرانی سەرەتا ناوی «تورکستان»یان بۆ وەسفکردنی ھەر شوێنێک بەکارھێناوە کە گەلانی تورک تێیدا دەژیان.

لە کاتی داگیرکردنی ئاسیای ناوەڕاستدا لەلایەن ڕووسەکانەوە لە سەدەی ١٩دا، لە سەردەمی نیکۆلای ئەلێکساندرۆڤیچ موتۆڤکین لە ساڵی ١٨٦٤ شاری تورکستانیان (لە کازاخستانی ئەمڕۆ)دا گرت. بە ھەڵە ناوی ھەموو ناوچەکەیان بەکارھێنا بۆ ناوی شارێک (ڕووسی: Туркестан).

مێژوو دەستکاری

مێژووی تورکستان بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی سێھەمی پ.ز. لەو ماوەیەدا چەندین کەلوپەلی دەستکرد بەرھەم دەھێنران، کە لە بوارەکانی بازرگانیی دا بەکاردەھێنران. ھەرێمەکە خاڵیکی ھاوبەش بوو بۆ پێکگەیشتن و بڵاو بوونەوەی کەلتورە جۆربەجۆرەکان، ئەمیش چونکە ڕێگای ئاوریشمی پێی دا تێدەپەری.[٣]

داستانەکانی تورک وەک ئەفسانەی «ئەرگەنیکۆن» و چەندین سەرچاوە نووسراوی تر وەک نووسراوەکانی ئۆرخون، باس لەوە دەکەن کە گەلانی تورک لە چیاکانی ئاڵتایەوە سەرچاوەیان گرتووە دواتر لە ڕێگای کوشتاری و داگیرکارییەوە ھۆزەکانیان نیشتەجێبووینە ئیتر ھۆزەکانیان گەشتێکی دوورودرێژیان بۆ ڕۆژاوا دەستپێکردووە. سەرەتا ناوچەی ھۆنسیان داگیر کرد دواتر شاری کەشگەریایان داگیر کرد لە سەرەتای سەدەی دووەمی پ.ز. بە ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەتی ھونس، فەرمانڕەواکانی چینی دەستیان بەسەر ڕۆژھەڵاتی تورکستاندا گرت. ھێزە عەرەبەکان لە سەدەی ٨ دا دەستیان بەسەردا گرت لە دوایدا بنەماڵەی سامانانی فارس داگیریان کرد لەدواتردا ناوچەکە پێشکەوتنێکی ئابووری گەورەی بەخۆوە بینی.[٤] دواتر سەرجەم ناوچەکە بەسەردەمی جیاجیا لەلایەن ھێزە تورکەکانەوە داگیرکرا وەک گۆکتورکەکان و مەغۆلەکان تا ساڵی ١٢٢٠ کە تەواوی ناوچەکە کەوتە ژێر دەستی تورکەکان لەسەر دەستی (گێغیس خان) خانی مەغۆلەکان. گێغیس خان ئەو ناوچەیەی دا بە چگاتای کوڕی و ناوچەکە بوو بە خاناتی چگاتەیی. تەیمور لە ساڵی ١٣٦٩ دەستی بەسەر بەشی ڕۆژاوای تورکستاندا گرت و ناوچەکە بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی تەیمورییەکان. بەشی ڕۆژھەڵاتی تورکستانیش بە مەغولیستان ناودەبرا و بەردەوام بوو لە فەرمانڕەوایی کردنی نەوەی گێغیس خان.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Blair, Sheila (1992). The Monumental Inscriptions from Early Islamic Iran and Transoxiana (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-04-09367-6.
  2. ^ "Turkic peoples | History & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-23.
  3. ^ Yunusbayev, Bayazit; Metspalu, Mait; Metspalu, Ene; Valeev, Albert; Litvinov, Sergei; Valiev, Ruslan; Akhmetova, Vita; Balanovska, Elena; Balanovsky, Oleg; Turdikulova, Shahlo; Dalimova, Dilbar (2015-04-21). "The Genetic Legacy of the Expansion of Turkic-Speaking Nomads across Eurasia". PLoS Genetics. 11 (4): e1005068. doi:10.1371/journal.pgen.1005068. ISSN 1553-7390. PMC 4405460. PMID 25898006.
  4. ^ Golden, Peter B. Studies on the Peoples and Cultures of the Eurasian Steppes.
  5. ^ Yunusbayev, Bayazit; Metspalu, Mait; Metspalu, Ene; Valeev, Albert; Litvinov, Sergei; Valiev, Ruslan; Akhmetova, Vita; Balanovska, Elena; Balanovsky, Oleg; Turdikulova, Shahlo; Dalimova, Dilbar (2015-04-21). "The Genetic Legacy of the Expansion of Turkic-Speaking Nomads across Eurasia". PLoS Genetics. 11 (4): e1005068. doi:10.1371/journal.pgen.1005068. ISSN 1553-7390. PMC 4405460. PMID 25898006.