وان
وان (بە کوردیی باکووری: Wan) شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان. شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە.[٢] یەکێک لە گەورەترین شارەکانی باکووری کوردستانە کە دانیشتووانی لە ٣٥٠ھەزار کەس[٣] زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: ڕستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن. ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی پارێزگای وانە.[٤]
وان Wan | |
---|---|
شار | |
Van | |
چەند دیمەنێکی شاری وان | |
وڵات | ![]() |
ناوچە | ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات |
پارێزگا | وان |
بەرزایی | ١٧٢٦ مەتر (٥٬٦٦٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٢) | |
• سەرجەم | ٣٧٠٬١٩٠[١] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باکووری) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٢٧٦ |
وێبگە | http://www.van.gov.tr/ |
جوگرافیادەستکاری
شاری وان کەوتووەتە سەر پارێزگای وان کە یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری تورکیا لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵاتە. شارەکە جگە لە دەریاچەی وان جێگەی گەشتیاریی تری وەک قەڵای وان ھەیە.
دانیشتوواندەستکاری
دانیشتووانی وان لە ساڵی ٢٠١٢ بەرامبەر بووە لەگەڵ ٣٧٠٬١٩٠ کەس کە ھەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسە دەکەن.
زەریاچەی واندەستکاری
دەریاچەی وان، زەریاچەی وان یان گۆلی وان لە باکووری کوردستان و لە نێوان دوو پارێزگای وان و بدلیس ھەڵکەوتووە. گۆلی وان گەورەترین گۆلی کوردستانە و لە قووڵترین شوێنیدا ٤٥١ مەتر قووڵە و چوار دوورگەی تێدایە.[٥]
پشیلەی واندەستکاری
پشیلەی وان نەژادەک لە پشیلەکانی خۆماڵی و ناودای شاری وانە. ئەم پشیلە لەبەر ھەبوونی خەزی سپی و جیاواز بوونی ڕەنگی چاوەکانی زور لەبەر چاوە.[٦]
پەیوەندی نێونەتەوەییدەستکاری
دەستە خوشکدەستکاری
وان لەگەڵ دوو شاران دەستە خوشکە کە لە خوارەوە نوسراوەن:
پێشانگادەستکاری
دیمەنێکی شاری وان لە قەڵای وانەوە
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Archived copy". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2011-10-04. لە ڕێکەوتی 2010-02-16 ھێنراوە.
- ^ Özoğlu، Hakan (May 1996). "State–Tribe Relations: Kurdish Tribalism in the 16th-and 17th-Century Ottoman Empire". British Journal of Middle Eastern Studies. Taylor & Francis. 23 (1): 5–27. doi:10.1080/13530199608705620.
- ^ "Archived copy". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2011-10-04. لە ڕێکەوتی 2010-02-16 ھێنراوە.
- ^ "Archived copy". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2011-10-04. لە ڕێکەوتی 2010-02-16 ھێنراوە.
- ^ Olson، James S.؛ Pappas، Lee Brigance؛ Pappas، Nicholas C. J., دەستکاریکەران (1994). An Ethnohistorical Dictionary of the Russian and Soviet Empires. Westport, Connecticut: Greenwood Publishing Group. پەڕە 40. ISBN 0-313-27497-5.
- ^ "Characteristics". Turkish Van Cat Club. لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ "Kardeş Şehirler". Bursa Büyükşehir Belediyesi Basın Koordinasyon Merkez. Tüm Hakları Saklıdır. لە ڕێکەوتی 2013-07-27 ھێنراوە.