بورسا ناوەندی پارێزگای بورسا و شارێکی گەورەی ھەرێمی دەریای مەڕمەڕەیە لە رۆژاوای وڵاتی تورکیا و چوارەمین شارە لە ڕووی گەلھەوە کە پێی ئاماری ساڵی ٢٠٠١ ١٧٠٤٤٤١ کەسە [٣][٤] و دانیشتووی گشتی میترۆپۆلیتان دەگاتە دوو میلیۆن کەس.

بورسا
مزگەوتێکی بچووکی ناوەندی شاری بورسا
مزگەوتێکی بچووکی ناوەندی شاری بورسا
وڵات تورکیا
ناوچەمەڕمەڕە
پارێزگابورسا
Settled202 BC
دەسەڵات
 • Mayorڕەجەب ئا‌لتەپە (AKP)
ڕووبەر
 • City١٬٠٣٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٠٠ مەتر (٣٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (2011)[١][٢]
 • شار١٬٧٠٤٬٤٤١
 • چڕی١٬٥٠٨٫٥٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٩٠٧٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • گەورەشار
١٬٩٤٨٬٧٤٤
ناوچەی کاتیUTC+2 (EET)
 • ھاوین (DST)UTC+3 (EEST)
Postal code
1600
کۆدی تەلەفۆن(+90) 224
Licence plate16
وێبگەwww.bursa.bel.tr

مێژوو دەستکاری

مێژووی شاری بورسا دەگەڕێتەوە بۆ رۆژگاری بیزەنتیەکانەوە و پێشتر سەر بە شاری کیەس بووە.‌ ساڵی ٢٠٢ پ. ز. کاتێک شا پروسای یەکەم بوو بە شای مەملەکەتی بیتینیا، بنیاتی ئەم شارەی داناوە و ناوی لێناوە پرووسا (بە یونانی: Προῦσα (Prusa()و یەکێک لە شارە بوژاوەکانی رۆژگاری رۆمان و بێزەنتیەکان بووە. کاتێک عوسمانیەکان دەڤەرەکەیان داگیرکرد، ساڵی ١٣٢٦ کرا بە پێتەختی دەوڵەتی عوسمانی و بە شاری خداوندکار (Hüdavendigar) یان خوندکار دەناسرا واتە (دیاریی خداوندگار) یاخود شاری سولتان (خوندکار وشەیەکی فارسیە و ئەوسا ناسناوی سولتانەکانی عوسمانی بوو). ئەم شارە لە بەر سەوزایی دەوروبەری بە بورسای سەوزیش دەناسرێت کە بە‌ تورکی پێی دەوترێت: یەشیل بورسا. ساڵی 1478 دانیشتووانی بورسا نزیکەی 45 ھەزار کەس دەبوون. پاش داگیرکردنی ئەستانبولی پێتەختی بێزەنتەکان‌ لە لایەن سو‌لتان محەممد فاتحەوە سالی 1456ز بورسا تایبەتمەندی خۆی ھەر ھەبوو لە لایەن بنەماڵەی سوڵتانەکانی عوسمانی. ئێستاش نێژگە تەرمی چەندین سولتانی گەورەی عوسمانی لە سەر شاخی ئولوداخ ماون‌.

پەناگەی ئاوارەکان دەستکاری

بورسا ئەمڕۆ لە شارە بوژاوەکانی تورکیایە لە ڕووی پیشەسازی و دارایی و گەشتیاریەوە. شەڕی کورد و حکوومەتی تورکیا زۆر بنەماڵەی کوردی ناچارکردووە بۆ دوور کەوتنەوە لە شەر پەنا بەرنە بەر نیشتەجێ بوون لە بورسا. پێشتریش بورسا پەناگەی ھەزاران بنەماڵەی ئەلبان بووە کە لە سەدەی نۆزدەھەمەوە لێ نیشتەجێ بوون موسڵمانەکانی بولگاریاش کە لە ژێر فشاری دەوڵەتی بولگاریا لە سەردەمی تیۆدۆر جیڤکۆڤ 1940-1990 و شەرەکانی بەلکان ئاوارەببون ھەر لە بورسا نیشتەجێکران ئەمانە ژمارەیان لە 150 ھەزار کەس زیاتر بوو. [٥]

ناودێری شارەکە دەستکاری

ئەسکەندەر کەباب و لوقمی بورسا بووکەلەی قەراگۆز و حاجی واد و مزگەوتەکانی بوورسا کە نزیکە 104 مزگەوتن و لەوانیش مزگەوتی سەوز و مزگەوتی گەورە(‌ئولوجامع) و 40گۆڕی سولتان و مەزاری ناسراوەکان لە دامێنی چیای مەزنی ( ئولوداغ/ ئولمپیوس)و نزیکەی 40 مەدرەسەی ئایینی و 18 خانسەرای دێرین و 9 پردی مێژوویی و قەلاتی بورسا و زۆر شوێنی تر.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ - 2011
  2. ^ Büyükşehir belediyeleri ve bağlı belediyelerin nüfusları - 2011
  3. ^ - 2011
  4. ^ Büyükşehir belediyeleri ve bağlı belediyelerin nüfusları - 2011 ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Eminov, Ali, Turks and Other Muslim Minorities in Bulgaria, New York, Routledge, 1997, Hoepken, W., "Modernnisierung und Nationalismus: Sizialgeschichtliche Aspeckte der Bulgarischen Minder hertenpolitik gegennüber den Türken", Schönfeld, R., ed, Nationalitätenprobleme in Südosteuropa, Munich, Oldenbourg, 1997, p. 255-303, Erdinç, Didar, "Bulgaristan'daki Değişim Sürecinde Türk Azınlığın Ekonomik Durumu", Türkler, Ankara, 2002, s.394–400.

بەستەر بۆ دەرەوە دەستکاری