پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا)

پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی:AKP یان Adalet ve Kalkınma Partisi)، پارتێکی ڕاستڕەو و میانەڕەوە لە تورکیا.[١] ئەم پارتە گەورەترین پارتی تورکیایە بە ٣٢٦ پەرلەمانتار.[٢] سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.

پارتی داد و گەشەپێدان
دامەزران١٤ی ئابی ٢٠٠١
ناو بە زمانی ڕەسمیAdalet ve Kalkınma Partisi
کورتەناوAKP، ПСР
دامەزرێنەرڕەجەب تەییب ئەردۆغان
ڕێبەرڕەجەب تەییب ئەردۆغان
سکرتێری گشتیFatih Şahin
وڵاتتورکیا
ئەندامی
لایەنگیریی سیاسیright-wing
شوێنی دامەزرانئەنقەرە
شوێنی بارەگاکانئەنقەرە
ڕووداوە بەرچاوەکانھەوڵی کودەتا لە تورکیا
Telephone number+90-312-204-5000
وێبگەhttp://www.akparti.org.tr/english، https://www.akparti.org.tr/
نیشانەی پارتی داد و گەشەپێدان

دامەزراندندەستکاری

لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.[٣]

ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی تورکیادەستکاری

 
پۆستەری ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە، بۆ دەستخۆشی لە خەڵک، لەبەر ئاکامی ھەڵبژاردنەکان

پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.[٣]

لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەر‌ستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.[٤]

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.[٢][٥]

بەستەری دەرەکیدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی
  2. ^ ئ ا ماڵپەڕی سبەی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا پارتی داد و گەشەپێدان لەبەر دیواری مەرگ- (تەوەرەی توركیا)- بەشی سێیەم[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  4. ^ براوه‌ی یه‌که‌م" کورد و ئاک پارتی"ن /به‌هرۆز گه‌ڵاڵی - ماڵپەڕی کوردپرێس[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ "پارتیی داد و گەشەپێدان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا و ژمارەی پەرلەمانتارە كوردەكانیش زیاتر بوو-ماڵپەڕی ھەولێر". Archived from the original on 18ی Julyی 2011. Retrieved 13ی Juneی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.