جاش یان جاھش (بە کوردیی باکووری: Caş یان Cahş) بە واتای بەچکەی کەر بە کوردە خۆفرۆشەکانی دەگۆترێت کە لەگەڵ داگیرکەرانی وڵات لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاوکاری بکەن.[١] لە ھەندێک جار جاشەکان بە شێوەێ گرووپێکی چەکدار لە ھێزەکانی کوردنەژاد پێک ھاتنە و لە بەرامبەری ئەرتەشی کوردی ھێزێکی چەکداری سەربەستیخوازی کوردی یان خەڵکی سیڤیلی کوردی ھاوکاریان لەگەڵ حەکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان کردووە و کوردەکانیان کوشتووە. ئەم وشە لە چاندی گشتیی کورد ناوەڕۆکی سۆکایەتبارانەی ھەیە و بە واتای نەتەوەفرۆش و خۆفرۆش بە کار دێت. یەکێ لەو یەکەمین کەسانەی وشەی جاشی لە نووسراوەدا بە مەعنای سیاسی بە کار ھێناوە ھەژار بووە، بەڵام بەر لەویش ئەم وشەیە بە مەعنای شوێنکەوتوو و سەرشۆڕ بە کارھاتووە لە نووسراوەی کوردیدا.[٢]

لە کارەساتی ئەنفال، کە عەلی حەسەن ئەلمەجید فەرمانی کوژتن و تاڵانکردنی کوردەکانی دابوو، یەکینەکانێک لە جاشەکان پێک ھاتن کە ڕفاندنی چێڵ، پەز، بزن، پارە، چەک و تەنانەت ژنانی کوردیشیان بۆ ڕەوا بوو.[٣]


وشەی پولیسی جاش بە ھێزەکانی پولیسی ناوچەییی کوردی عێراق لە ساڵی ١٩٤٤ دەگۆترێت.[٤]

لە نیوەی دووھەمی سەدەی ٢٠ئەم، کوردەکانێک کە ھاوکاریان لەگەڵ حەکومەتی عێراق دەکرد بە جاش دەناسران. ژماری جاشەکان لە شەڕی ئێران و عێراق وەکوو چارەسەرییەک بۆ پێکھینانی ھێزی چەکدار و بەشدارکردنی کوردەکان ھەت ساڵی ١٩٨٦ تا ١٥٠٬٠٠٠ کەس چوو.

ئەم جاشانە دیسان لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ی کوردەکانی عێراق پێکھاتن. ژمارێکی لە کوردەکان دەڵێن ئێستا جاشەکان بەتەمامی بەخشێندراونە.

لە سەردەمی سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران، جاش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان و لێژنەی یارمەتیدانی بندەستەکان دەیانگۆت کە لەگەڵ حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە داسرەواندنی ڕاپەرینی کوردەکانی ڕۆژھەڵات ھاوکاریان دەکرد.

لە باکووری کوردستانیش حەکومەتی تورکیا دەستەکانی جاشی پێکھێناوە کە جەردەوانیان پێ دەڵێن.

پاڵنەرەکان

دەستکاری

زۆربەی ئەو کەسانەی کە چوونەتە ناو ڕیزی ھێزەکانی باڵادەست لە کوردستان، پاڵنەر و کێشەی ئابوورییان ھەبووە. ھەروەھا تائێستا بەشێکی بەرچاو لەم کەسانە لەلایەن حکوومەتەکانی باڵادەست لە کوردستاندا پارەی زۆریان پێدراوە. بۆ نموونە لە شوباتی ٢٠٢٤، سەرۆکی دەستەی پەیوەندیدارەکانی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ڕای گەیاند کە ئامانجی ئەوان خەڵاتکردتی ٤،٦٠٠ پێشمەرگەی کوردی موسڵمانە و ھەتا ئەوکات بە ٤٨٣ بنەماڵەی ئەم کەسانە وامی ١٥ ملیارد تەمەنییان داوە، کە بە دۆلاری ئەوکات دەبوو نزیکەی ٢٦٥،٠٠٠ دۆلار.[٥]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
  2. ^ "زاگروس پۆست". Archived from the original on 20ی Octoberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Jonathan C. Randal, After Such Knowledge, What Forgiveness?: My Encounters with Kurdistan, 356 pp. , Westview Press, 1998, ISBN 0-8133-3580-9, p.231
  4. ^ Barzani, Masud; N. A. N. A; Barzani, Massoud (20 September 2003). Mustafa Barzani and the Kurdish Liberation Movement – Massoud Barzani – Google Books. ISBN 978-0-312-29316-1. Retrieved 2013-04-01.
  5. ^ اقوام مختلف ایران پایه افتخار و سربلندی کشور هستند(فارسی). کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤.