سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان

سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان (بە فارسی: سپاه بیت‌المقدس کردستان‎) یەکەیەکی سەربازیی ژێر دەسەڵاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە،[٥] کە بارەگاکەی لە شاری سنە ھەڵکەوتووە.[٦] ئەم یەکەیە بەرپرسی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی ھەموو یەکەکانی سپای پاسداران و بەسیجە کە لە پارێزگای کوردستاندا ھەڵکەوتوون.[٧]

سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان
سپاه بیت‌المقدس کردستان
Active٢٠٠٨
وڵات ئێران
دڵسۆزیھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
لقسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
جۆربنکە
ڕۆڵفەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ
قەبارەسوپا
بەشێکە لەفەرماندەییی گشتیی سپای پاسداران
بنکەسنە، پارێزگای کوردستان
ماڵپەڕwww.SepahKordestan.ir
فەرماندەکان
فەرماندەسەرتیپی دووەمی پاسدار ئەمانوڵڵا گەشتاسبی[١]
جێنشینی فەرماندەسەرتیپی دووەمی پاسدار جەمشید ڕەزایی[٢]
جێگری ڕێکخەرسەرھەنگی پاسدار سەعید شەعبانی
Notable
commanders
ئەڵڵانوور نوورولاھی[٣]
محەممەدحوسێن ڕەجەبی
سەید سادق حوسێنی[٤]
ھێزەکانی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە سنە لە ساڵیادی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی ٢٠١٩

مێژووی پێکھێنانی ئەم یەکەیە بۆ ساڵی ١٩٨٣ و کاتی پێکھێنانی لیوای ٦٦٢ی بەیتولموقەدەس لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا دەگەڕێتەوە.[٨] سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧دا، دوای جێبەجێکردنی پلانی گۆڕانکارییە پێکھاتەییەکانی سپای پاسداران، یەکگرتنی ھێزی وشکانیی سپا و بەسیج و پاشان پێکھێنانی سپاکانی پارێزگاکان دامەزرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فرمانده جدید سپاه بیت‌المقدس کردستان منصوب شد + سوابق. خبرگزاری تسنیم (لە ڕێکەوتی ۴ تیر ۱۴۰۲).
  2. ^ جانشین فرمانده سپاه بیت‌المقدس کردستان معرفی شد. خبرگزاری مهر (لە ڕێکەوتی ۱۰ آذر ۱۳۹۹).
  3. ^ فرمانده جدید سپاه بیت المقدس کردستان معرفی شد. خبرگزاری مهر (لە ڕێکەوتی ۱۵ دی ۱۳۸۹).
  4. ^ آیین تکریم و معارفه فرماندهان اسبق و جدید سپاه بیت‌المقدس کردستان. ایرنا.
  5. ^ "سپاه برای کاهش دغدغه آب شرب روستاییان کردستان وارد میدان شده‌است".
  6. ^ "کوهپیمایی کارکنان سپاه بیت‌المقدس سنندج در آبیدر".
  7. ^ "رسانه‌ها باید جهت‌دهنده افکار عمومی و مایه تقویت قدرت ملی باشند".
  8. ^ "دست نوشته‌ای از فرمانده تيپ بيت‌المقدس".