پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان

پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان ھێزێکی چەکداری سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە لە سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران بۆ بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی شەڕ دەکرد. محەممەد برووجێردی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لە ڕێکخستنی ئەو ھێزانە لە دژی پارتە کوردییەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو.[١]

عەلی خامنەیی لەگەڵ چەکدارە کوردەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەلایەن حکوومەتەوە پێیان دەگوترێت پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان

دەستەواژەی پێشمەرگەی کوردی موسڵمان دەستکاری

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئەو کوردە چەکدارانەی کە لە لقەکانی بەسیج و سپای پاسداران ئەندامن بەو نازناوەوە دەناسێنێت. ئەو کەسانە دژی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەڕ دەکەن. ئەو ناوە سەرەتا لەلایەن ئەحمەد موفتیزادەوە بەکارھێنرا کە دواتر چوو ناو وێژەی کۆماری ئیسلامی ئێران. کەسانی سەر بە حکوومەتی ئێران لەناو خەڵکی کورد و پارتە کوردییەکان بە جاش یان خۆفرۆش ناسێندراون. ھۆکاری پێکھێنانی پێشمەرگە موسڵمانەکان بۆ بیروڕای توندڕەوە ئیسلامییەکان دەگەڕێتەوە.[٢]

مێژوو دەستکاری

پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵێک لە کوردە موسڵمانەکان بە بیروڕای ئیسلامی دەستیان بە چالاکی کرد و بۆ یەکەم جار ئەحمەد موفتیزادە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، ناوی پێشمەرگەی موسڵمانی لەسەر دانان. ئەو کەسانە ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕی دژی پارتە کوردییەکاندا ھەبووە و بەھۆیەوە لەلایەن بەشێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پارتە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان جاش یان خۆفرۆشیان پێدەگوترێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نقش شهید بروجردی در بسیج پیشمرگان کُرد/ روایتی از تشییع پیکر مسیح کردستان(فارسی). defapress.ir. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢.
  2. ^ پێشمەرگەی موسڵمان " یان جاش و خۆ فروشەکانی نیشتمان !. ئاسۆی ڕۆژھەڵات (لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢.
  3. ^ پێشمەرگەی موسڵمان، یان خۆفرۆشانی خۆوڵاتی ( کاوە بەھرامی). کوردستان میدیا (لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢.