کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران یان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە سکرتێری گشتیی ئێستای عەبدوڵڵا موھتەدیە. عەبدوڵڵا موھتەدی، ئەبووبەکر مودەڕسی، فاروق بابامیری، ساڵەح شەریفی و عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامانی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەن. مانگنامەی ئاسۆی ڕۆژھەڵات، کەناڵی ڕۆژھەڵات تیڤی و ڕادیۆ دەنگی کۆمەڵە لە میدیاکانی کۆمەڵەن و ناوەندی پەروەردە و فێرکاری کۆمەڵە ئورگانی پەروەردەی سیاسی سازمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانن.

حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
20
سەرکردەعەبدوڵڵا موھتەدی
دامەزران ٢٠٠٠
لقی لاوان کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات
لقی ژنان کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژھەڵات
ناوچەی چالاکییەکان ڕۆژھەڵاتی کوردستان
کردەوە سەرەکییەکان شەڕی چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران
رەنگی فەرمی سوور
ماڵپەڕ komala.org


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سەر دیاگڕامی سیاسی (چەپ / راست)

بەستەری دەرەکیدەستکاری