کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەپی سەربەخۆییخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وبەرهەڵستکاری دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەری کوردستانە. کۆمەڵەی زەحمەرکێشان پێشتر لەژێر هێژمۆنیی عەبدوڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادەدا خۆی تەنیا وەک ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران (نەک کۆی دەوڵەتی ئێرانی) دەناساند.پێشتر عومەر ئیلخانیزادە وەک سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەبێ ئاگاداریی ئەندامانی ئەم حیزبە لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید لە رێکەوتی ٢٢.٠٢.٢٠٢٣ لەگەڵ عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یەکگرتنەوەی هەردووک کۆمەڵەیان راگەیاند. دوابەدوای ئەم راگەیاندنە بە ماوەیەکی کورت ژمارەیەکی زۆر، نزیک بە ٦٠ کەس لە ئەندامانی ئەو حیزبە وازیان لە ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هێنا. پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە بڕیار بوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا و لە توێی کۆنگرەیەکی هاوبەشدا بگەیەنرێتە ئەنجام. بەڵام سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا و دەرکەوتنی روونتری بیروبۆچوونی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هاندەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان گەڕانەوە بۆ را و ویستی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە بنەمای بڕیار لە بەرانبەر هەڵسوکەوتەکانی عەبدوڵا ئیلخانیزادە کە بەبێ هیچ گەڕانەوەیەک بۆ حیزبەکەی بچێتە ناو تیمی جۆرج تاونەوە کە دواتر مەنشووری مەهسای لێ کەوتەوە. پێشتریش زێدەبوونی ئاڵۆزی لەنێوان ڕێبەرەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٧دا بوو بە ھۆکاری لقدانەوەی عومەر ئیلخانیزادە و دامەزراندنی حیزبێکی جیا بە ناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. بەڵام لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەدوای ١٥ ساڵ دوو حیزبەکان جارێکی دیکە یەکیان گرت و لەژێر ناوی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران درێژەیان بە چالاکیی ھاوبەشی خۆیان لەژێر ڕێبەرایەتیەکی یەکینەوە دا.[١][٢] سکرتێری گشتیی حیزبەکە ھەر لە سەرەتای دامەزراندن ھەتا کۆتایی عومەر ئیلخانیزادە بوو بەڵام لە پاش دەستپێکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی ئەو دوو حیزبەوە، وەک جێگری عەبدوڵای موهتەدی لە کۆمەڵەی شۆشگێر دەرکەوت و بەتەما بوونی .[٣]
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان | |
سەرکردە | دەستەی رێبەری |
دامەزران | ٢٠٠٧ |
پێگەی سەرەکی | سلێمانی، زرگوێز، بانەگەورە، ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە |
ھەواڵنامە | دوارۆژ، گۆڤاری چرۆ |
لقی لاوان | لاوانی پێشڕەو، ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕەوو ئاسۆی ژنی کورد |
لقی ژنان | {{{لقی ژنان}}} |
ئامانج | سەربەخۆی بۆ کوردستان |
ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆجیا | سۆسیال دێمۆکرات |
کردەوە سەرەکییەکان | ئاسوسات، دواڕۆژ |
رەنگی فەرمی | سوور |
ماڵپەڕ | [١] |
لق لێبوونەوەکانی کۆمەڵە
دەستکاری- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (١٩٦٩/١٩٧٩–١٩٨٤)
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٨٤–ئێستاکە)
- ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە (٢٠٠٩–٢٠٢٢)
- حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران (٢٠٠٠–ئێستاکە)
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (٢٠٠٧–٢٠٢٢)
- حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران – ڕەوتی یەکگرتنەوە (٢٠٠٨–٢٠١٤)
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٨٤–ئێستاکە)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران: ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە (بە فارسی)، نووسراو لە در ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢؛ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ^ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە' (بە کوردیی سۆرانی)، نووسراو لە در ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢؛ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ^ ماڵپەڕی ھەوال و شیکاریی ڕۆژ: ھەڵبژاردنی دووبارەی عومەر ئیلخانیزادە بە سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، نووسراو لە ۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ۳۰ی ئایاری ۲۰۱۹.
بەستەری دەرەکی
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان تێدایە. |