سەعید موعینی ناسراو بە خانە موعینی (لەدایکبووی ١٩٥١ لە مەھاباد - مردووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٨ لە ماوەت) سیاسەتوانی شۆڕشگێڕی کورد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو. سەعید موعینی یەکەمین پێشمەرگەی ئەو ڕێکخراوەیە بوو کە بە دەستی ھێزە ئەمنییەکانی حکۆمەتی بەعسی عێراق کوژراو بەھۆی ئەمە ڕۆژی ٢١ی حوزەیران وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناوی لەسەر دانراوە.[١]

سەعید موعینی

لەدایکبوون١٩٥١
مەرگ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٨
ھۆکاری مەرگپێکدادانی چەکدارانە
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترخانە موعینی
ڕێکخراوکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
باوان(ەکان)میرزا محەممەد ئەمین موعینی (باوک)[١]
خزمەکانسولەیمان موعینی (برا)
عەبدوڵڵا موعینی (برا)
جەعفەر موعینی (برا)
فاتمە موعینی (خویشک)
پەریزاد موعینی (خویشک)[١]

ژیان دەستکاری

سەعید موعینی لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری مەھاباد لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و دیپلۆم لە مەھاباد تێپەڕاند و لە ساڵی ١٩٧٠ چوو بۆ تاران و لە زانکۆی تاران دەستی کرد بە خوێندن لە بواری ئامار. ھەر لەو کاتە دەستی بە چالاکیی سیاسی کرد و لە بەھاری ساڵی ١٩٧٤ دەستبەسەر کرا و ھەتا ئەیلوولی ١٩٧٧ لە زیندانی حکۆمەتی پاشایەتیی ئێران بوو.

سەعید لە سەردەمی خوێندنی زانکۆ وێڕای چەند کەس لە لاوانی چالاکی سیاسیی کورد ئەندامی مەکۆیەکی چەپگر بوو و پاشان بوو بە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری ڕێکخراوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. سەعید موعینی بۆ پەروەردەی سیاسی و سەربازی چوو بۆ باشووری کوردستان و لە لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگەکانی دیکە ھاوکاریی دەکرد. لە ئاکامدا لە گوندی ڕەمی لە قەزای ماوەت وێڕای چەند کەس لە پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەستی ئەرتەشی بەعسی عێراق کوژرا.[١]

ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە دەستکاری

سەعید موعینی (خانە) یەکەمین ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو کە گیانی خۆی بەخت کرد. بەم ھۆیە ڕۆژی ٢١ی حوزەیران ساڵڕۆژی کوژرانی ئەو لەلایەن حیزبەکانی کە خۆیان درێژەدەری ڕێبازی ڕێکخراوی کۆمەڵە دەزانن وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناو دانراوە و ھەر ساڵە بەرز ڕادەگێڕێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری