ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران (بە فارسی: مرکز همکاری احزاب کردستان ایران‎، بە ئینگلیزی: cooperation center of iranian kudistan's political parties) ناوەندێکە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دامەزرا. بەھۆی ناکۆکی لەسەر ئامانج و پرەنسیبەکانی ناوەندی ھاوکاری، سازمانی خەبات لە دەھەمین کۆبوونەوە کە ئەو ھێڵە گشتییانەی تێدا پەسەند دەکرا، بەشدار نەبوو؛[١] چەمکەکانی فێدراڵیزم بۆ بەڕیوەبردنی سیستمی داھاتووی ئێران و وتووێژ خاڵە ناتەباکان بوون، سازمانی خەبات له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌یدا)[٢] ئه‌و هێزانه‌ی دیکه‌ی به‌وه‌ تاوانبار کرد که‌ له‌پرنسیپی ته‌وافقی لایان داوه‌، خاڵێک که‌ له‌ یه‌که‌م کۆبوه‌وه‌ی ناوه‌ندی هاوکاریدا ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌سه‌ری ڕێکه‌وتبوون و ناوه‌ندی هاوکاری بە ھەڵوەشاوە ناو برد، لێ ناوەندی ھاوکاری ڕەتی کرده‌وه‌ و ڕای گەیاند چوار حیزبەکەی تر لە کاری خۆیان بەردەوام ده‌بن.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بارەگاھەرێمی کوردستان (سەرەکی)
ڕۆژھەڵاتی کوردستان (نافەرمی)
بیروڕا کوردایەتی
دیموکراسی
سێکۆلاریزم
ئۆتۆنۆمیزم
جۆر ناوەندی سیاسی
ئەندامێتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دامەزران
 -  دامەزران ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨؛ ٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠١-20) 

دەستپێک دەستکاری

دوابەدوای خۆپێشاندانە بەربڵاوەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران، پێنج حیزبی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی کۆچی ھەتاوی) بۆ تاوتوێکردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لێک کۆ بوونەوە، ھەموو لایەنەکانی بەشدار جەختیان لەسەر دانیشتین و ئاڵوگۆڕیی زیاتری بیروڕا سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کرد، لە درێژەدا ڕۆژی شەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ کۆچی ھەتاوی) ھەمان پێنج حیزب لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆ بوونەوە و پاش کاتژمێرێک گفتوگۆ، پێکھاتنی ناوەندی ھاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان ڕاگەیاند. ناوەندەکە لەو ڕۆژەوە بە فەرمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. بنەما سەرەکییە سیاسسییەکانی ناوەندی ھاوکاری بریتین لە: ڕووخاندنی کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران، سێکۆلاربوون و دێموکراتیکبوونی پێکھاتەی سیاسیی داھاتووی ئێران و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان. ناوەندەکە خاوەن دوو ئەرکە: ئەرکە سەرەکییەکەی ھەوڵە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی و بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژھەڵات، ئەرکەکەی دیکەشی ھەڵوێستوەرگرتنە بەرامبەر بە بۆنەکان و ڕووداوە سیاسییە گرینگەکان لە ڕێگەی دەرکردنی بەیاننامە و ڕاگەیاندن.

کۆبوونەوەکان دەستکاری

  • یەکەم: ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦) لە سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
  • دووەھم: ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • سێھەم: ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٦) لە بنکەی سەرکردایەتیی سازمانی خەبات
  • چوارەم: ٤ی ئازاری ٢٠١٨ (١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • پێنجەمین: ٤ی نیسانی ٢٠١٨ (١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٧) لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • شەشەمین: ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ (٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧) لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
  • حەوتەمین: ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (١١ی پووشپەڕی ١٣٩٧) ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • ھەشتەمین: ٧ی ئابی ٢٠١٨ (١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٧) لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات
  • نۆھەمین: ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧)
  • ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧) لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧)یەکەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی حیزبەکان لە دەروەی وڵات
  • دەیەمین: ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • یازدەھەمین: ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
  • دوازدەھەمین: ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (١٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
  • ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ (٥ی بانەمەڕی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • ٦ی تەممووزی (١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • سێزدەھەمین: ١٤ی ئابی ٢٠١٩ (٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٨) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
  • ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (٩ی خەرمانانی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەند بە میوانداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨) کۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەند
  • چاردەھەمین: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • پازدەھەمین: ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (٢ی بەفرانباری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
  • شازدەھەمین: ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (١٧ی بەفرانباری ١٣٩٨) بە سەرپەرەستیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
  • ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەند
  • ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨) کۆبوونەوە بۆ پرسی ھەنگاوە کردییەکانی پێشمەرگە
  • ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەند لە بنکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • حەڤدەھەمین: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
  • ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین[٣]
  • ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩) کۆبوونەوی بەرپرسی ئەندامانی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژھەڵات لە دەرەوەی وڵات، لەم کۆنوونەوەیەدا بڕیار درا ناوەند لقەکەکانی خۆی لە وڵاتانی ئەرووپا، ئامریکا، کانادا و ئۆسترالیا دابمەزرێنێت.[٤]
  • ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ (٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩) دوومین کۆبوونەوەی نیزامیی ناوەندی ھاوکاری لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
  • ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (١١ی خەرمانانی ١٣٩٩) لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
  • ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
  • ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (١١ی سەرماوەزی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
  • ٢٦ی کانوونی دووەم (٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی وەفدی باڵای ناوەند بە شێوەی ئانلاین
  • ٢٨ی کانوونی دووەم (٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) لە ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.
  • ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ئاسایی ناوەندی ھاوکاری
  • ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەند لە دەرەوی وڵات بۆ تاوتوێکردنی دەستبەسەربوونی چالاکوانانی کورد
  • ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (١ی پووشپەری ١٤٠٠) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
  • ٣ی ئابی ٢٠٢١ (١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری بە شێوەی ئانلاین
  • ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (٢ی خەرمانانی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری
  • ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاری
  • ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (١ی ڕەزبەری ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکانی ئەندامی ناوەند بۆ ڕێکخستن لە ناوخۆی وڵات، باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات[٥]

چالاکییەکان دەستکاری

  • داواکاریی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەمەڕ بێدەنگنەبوون لە بەرامبەر حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناھی لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
  • بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠١٨
  • بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠١٨
  • ئیدانەکردنی ھێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر دەروێشەکانی گۆناباد لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨
  • پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شارەکانی بانە و پیرانشار لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٨
  • ئیدانەی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨
  • بانگەوازی ناوەند بە بۆنەی جێژنی نەورۆز ساڵ لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨
  • پەیامی ناوەند سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵ لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەھیدانی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨
  • پشتیوانیکردنی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە ڕێکەوتی ٥ی نیسانی ٢٠١٨
  • بانگەوازی ناوەند بۆ مەحکوومکردنی پەسەندکردنەوی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناھی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵات لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٨[٦]
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨
  • پشتیوانیکردن لە مانگرتنی شۆفیرەکانی ماشێنی بارھەڵگر لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ئەگەری ئیعدامی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە ڕێکەوتی ٦ی تەممووزی ٢٠١٨
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە بۆنەی بیست و نۆھەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و ھاوڕێکانی لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
  • پەیامی ھاوخەمی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ٢٧ ھاووڵاتی کورد لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا، لە سنە لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
  • مەحکوومکردنی تۆپنارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و شەھیدکردنی دوو پێشمەرگە لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨
  • پەیامی پیرۆزبایی بۆ کۆچەر بیرکار بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠١٨
  • بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ، سی و نۆھەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھاد دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠١٨
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی شەھیدبوونی چوار ژینگەپارێزانی شاری مەریوان، یەک لەوان شەریف باجوەر لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی سی و نۆھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی فواد مستەفا سوڵتانی لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٨
  • بانگەوازی ناوەند بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنێکی گشتی بۆ ئیدانەی کارەساتەکانی ١٧ی خەرمانان (ھێرشی ١٧ی خەرمانان و زانیار مورادی، لوقمان مورادی، ڕامین حوسێن پەناھی)[٧]
  • سپاسنامەی ناوەند بەبۆنەی پێشوازیی خەڵک لە مانگرتنەکە لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨
  • نووسینی نامە بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوەرۆکی سنووردانان بۆ پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨
  • پەیامی پیرۆزبایی ناوەند بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل ئاشتی لەلایەن نادیە موراد لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
  • بەڕێوەبردنی سێمنیاری کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
  • ڕاگەیەندراوەی ناوەند سەبارەت بە مانگرتنی گشتیی مامۆستای قوتابخانەکان لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی چلەی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی یەک ساڵەیی دامەزراندنی لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
  • بەڕیوەبردنی سێمیناری کۆماری کوردستان سەرچاوەی ئیلھام بۆ بنیاتنانی داھاتوو لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان حەفتا و سێیەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران لە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠١٩
  • ناردنی نامە بۆ ڕێکخراوەی یوونێسکۆ بە ناوەرۆکی چاوەدێریی ھەڵسوکەوتەکانی حوکمەتی ئێران و گوشارھێنان بۆیان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا
  • بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی تویتەری بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک
  • سپاسنامەی کومیتەی زمانی دایکیی ناوەند بە بۆنەی پێشوازیی بەربڵاوی چین و توێژەکان لەو بۆنەیە لە ڕێکەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩
  • بانگەوازی ناوەند بۆ بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵ لەژێر ناوی نەورۆزی سەمای ئازادی لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٩
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٩
  • سپاسنامەی ناوەند بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ئاھەنگی نەورۆز لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩[٨]
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و دووەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩[٩]
  • بانگەوازی ناوەند بۆ بەھاناچوونی سێلاولێدراوانی باشووری ڕۆژاوای ئێران لە ڕێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠١٩
  • پەیامی ناوەند سەبارەت بە تێرۆریستناسینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠١٩
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩
  • پەیامی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆماریی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و ھاوڕێکانی لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٩
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە تۆپارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژھەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٩
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠١٩
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی ٩ی خەرمانان، ساڵوەگەری شەھیدکردنی کاک فواد لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٩
  • پەمانی ناوەند بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەری کارەساتەکانی ١٧ی خەرمامان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
  • مەحکوومکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوا لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەکانی سنە و سلێمانی لەلایەن یوونێسکۆوە وەک دوو شاری داھێنەری بواری مۆسیقا و وێژە لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
  • پشتیوانی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی عەرەب لە ئەھواز لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
  • پشتیوانی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی گرانبوونی بەنزین لە ئێران لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩[١٠]
  • پەیامی ھاودەردیی ناوەند بۆ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرانی مەریوانی لە بەفر و سەرمادا لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
  • بانگەوازی ناوەند بۆ ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی قوربانیانی دوایین خۆپێشاندانەکان لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
  • بانگھێشتی بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
  • بەیاننامە ناوەند سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن ئێرانەوە و گیان لەدەستدانی دوازدە کوردی ناوی لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
  • بەیاننامە ناوەند سەبارەت بە لافاوی بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
  • بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی بوومەلەرزەی باکووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
  • بەیاننامە ناوەند بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی تەقەکردن لە کۆڵبەران لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠
  • بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠
  • بەیاننامەی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠
  • بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی تویتەری بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٠ لەسەر ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠
  • سپاسنامە بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران بەھۆی بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمان لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠[١١]
  • پەیامی ناوەند لەمەڕ بوومەلەرزەی شاری کۆتۆل لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە نەخۆشیی کۆرۆنا و دۆخی زیندانەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە ڕێکەوتی نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و سێھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠
  • بانگەواز بۆ کەمپەینی پارێزەرانی ژیان بە درووشمی پێشمەرگانی سپی پۆش لە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠
  • ئیدانەی کردەوە تێرۆریستییەکان بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕێکەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ساڵوەگەڕی ئیعدامی پەنجا و نۆ لاوی مەھابادی بە دەستی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
  • بانگەوازی ناوەند لەمەڕ سووتانی دارستانەکانی کوردستان لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ھێرشەکانی ئالانە لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠[١٢]
  • مەحکوومکردنی ئیعدامی ھیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە شەھیدبوونی سێ ژینگەپارێز لە پاوە لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
  • ئیدانەی لە سێدارەدانی دوو لاوی کورد لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠
  • ئیدانەی سزای قورسی زارا محەممەدی لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە پەلاماری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی لە ڕێکەوتی ٦ی ئابی ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٠
  • پەمانی ناوەند بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەری کارەساتەکانی ١٧ی خەرمامان لە ڕێکەوتی ٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠[١٣]
  • مەحکووم کردنی چۆڵکردنی زۆرەملیی گوندەکانی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠
  • پەمانی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
  • بەیاننامەی ناوەند بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە دابەشکردنی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
  • ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە ڕەشبەگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
  • بەیاننامەی ناوەند بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتا و دووەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج کۆڵبەری کورد لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
  • ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە پروپاگەندەکانی ئێران دژ بە حیزبە کوردییەکان لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢١
  • بەیاننامە ناوەند بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١
  • ڕاگەیاندنی ناوەند لەمەڕ مووشەکبارانی شاری ھەولێر لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١
  • بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢١
  • بەیاننامەی ناوەند سەباەرت بە ڕووداوەکانی سەراوانی بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی جێژنی نەورۆز لە ڕێکەوتی سەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی[١٤]
  • ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاھەنگی نەورۆز لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند لەمەڕ ڕێکەوتنامەی ٢٥ ساڵەی نێوان ئێران و چین لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و چوارەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامێکی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢١
  • بانگەوازی ناوەند بۆ بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران و شوڕای شار لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠٢١[١٥]
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە گیان لەدەستدانی بێھزاد مەحموودی لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ناوچەی داڵاھۆ لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بە بۆنەی بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی ئێران لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و ھاوڕێیەکانی لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١
  • پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی تێرۆرکردنی مووسا باباخانی لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢١[١٦]
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ئاڵوزییەکانی شاری نەغەدە لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و دووھەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و دووھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی فواد مستەفا سوڵتانی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠٢١
  • پەیامی ھاوخەمی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ١٦ ھاووڵاتی خەڵکی پیرسەفای مەریوان، لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ھەڕەشەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١[١٧]
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی سێھەمین ساڵوەگەری کارەساتی ١٧ی خەرمانان لە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەند بەبۆنەی بیست و نۆھەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەھیدانی میکنۆس لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
  • پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی شەپۆلێکی دیکەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١[١٨]
  • ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر ژنان لە ڕیکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١[١٩]
  • بانگەوازی بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەبۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تاران لە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "دەیەمین کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  2. ^ به‌یاننامه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات له‌ په‌یوه‌ند بە ناوه‌ندی هاوکاری
  3. ^ "کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران". کۆمەڵە سوێیس (بە فارسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  4. ^ "نوێنەرایەتیی دەرەوەی ناوەندی ھاوکاری کۆبوونەوەیەکیان پێک ھێنا". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  5. ^ "کۆبوونەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکانی ناوەندی ھاوکاری بەڕێوە چوو". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  6. ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ڕامین حوسێن پەناھی بانگەوازێکی بڵاو کردەوە – Standard Kurd". {{cite web}}: |first= missing |last= (help)CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر ھێرشەکانی کۆیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە". witebej.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەستخۆشی لە خەڵکی کوردستان کرد". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  9. ^ "پەیامی ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە". kurdpa.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  10. ^ "حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕایگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە". www.zamenpress.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی ھەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد – PDKIMEDIA". pdkimedia.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "ڕاگەیاندراوێک لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران". qadirzada.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی تاوانەکانی ١٧ی خەرمانان". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  14. ^ "ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  15. ^ "ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بایکۆت دەکات". دارکا مازی (بە ئینگلیزی). 2021-05-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "ڕاگەیاندراوی ناوەندی ھاوکاری بەنیسبەت بە تێرۆری مووسا باباخانی". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  17. ^ "ڕاگەیەندراوی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ھەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران – PMNews". www.pmnews.se.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  18. ^ "پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی شەپۆلێکی نوێ لە دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  19. ^ "ڕاگەیەندراوی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]