ھێرشی ١٧ی خەرمانان
ھێرشی ١٧ی خەرمانان بریتییە لە ھێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکان و کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبەکانی دێموکراتی کوردستان و دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی، بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی. ئەوە یەکەم جار بوو لە مێژوودا کە حکوومەتێک دژی ئۆپۆزیسیۆن خۆی مووشەک بەکار بێنێت.[١]
ھێرشی ١٧ی خەرمانان | |
---|---|
36°03′52″N 44°36′13″E / 36.0644°N 44.6036°E | |
شوێن | کۆیە، بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) |
ڕێکەوت | ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی ١٠:٤٥ بەیانی |
جۆری ھێرش | مووشەکی |
بریندارەکان | نزیک بە ٤٠ کەس |
قوربانی | ١٦ شەھید |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
ڕووداەکە
دەستکاریسەعات دە و چل و پێنج خولەکی بەیانی سپای پاسداران لە پێگەی ھەوافەزای خۆی لە ورمێیەڕا، حەوت مووشەکی کورتھاوێژی زەوی بە زەوی ڕەوانەی قەڵای دێموکرات کرد؛ کە شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتی بەستنی پلینۆمدا، فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و شوێنی بنەماڵەی دێموکراتەکان کرانە ئامانج.[٢][٣]
قوربانیان
دەستکاریلە ئاکامی ھێرشەکەدا ٦ ئەندامی سەرکردایەتی و ٨ کادڕی حدک و ٢ مامۆستای فێرگەی حدکا شەھید بوون؛ ھەروەھا نزیک بە ٤٠ ژن و منداڵ و پێشمەرگەش بریندار بوون.
شەھیدان
دەستکاری- ڕەحمان پیرۆتی
- سۆھەیلا قادری
- نەسرین حەداد
- برایم ئیبراھیمی (برایم زێوەیی)
- محەممەد حەسەنپوور
- کەریم مەھدەوی (کەریم سەقزی)
- ھاشم عەزیزی
- عوسمان عوسمانی
- کەریم ڕەسوڵزادە (مام شێرکۆ)
- قادر عیزەتی
- مەنسوور ئەکبەرپوور
- جەمال ئەکبەری
- پێشەوا عەزیزپوور
- ھاوڕێ کارساز (ھاوڕێ شێخانی)
- فاڕووق حەسەنخەیات
- موختار قادرپوور
کاردانەوەکان
دەستکاری- ٢١ی خەرمانانی ھەمان ساڵ مانگرتنێکی گشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھێرشەکەی مەحکووم کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدان کرد.[٤]
- ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوومکردنی ھێرشەکە، ھاوخەمیی خۆیان بۆ شەھیدکەوتنی ھاوسەنگەرانیان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواست.[٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «کارەساتی ١٧ی خەرمانان (کاریگەرییەکان، ئەزموونەکان) – KDPmedia». لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Staff، Reuters. «Iranian Guards claims missile attack on Iraq-based Kurd dissidents». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite news}}
:|first=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Iranian missiles hit Kurdish opposition in 'message to Trump'». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ CNN، By Hamdi Alkhshali and Muwafaq Mohammed (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «At least a dozen killed in attack on Iranian Kurdish opposition headquarters in Iraq». CNN (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «بەیاننامەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە ھەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە دەبینەوە!». www.asoyroj.com.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی ١٧ی خەرمانان تێدایە. |