ڕامین حوسێن پەناھی (١٩٩٥ – ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨) پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە پێکدادانێکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە برینداری دەستگیر کرا.[١] لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لەلایەن لقی ١ی دادگای سنەوە بڕیاری لەسێدارەدرانی دەرچووە، تۆمەتەکانیشی ئەمانە بوون: ھەڵگرتنی چەک، وەستانەوە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ئەندامێتی کۆمەڵە.[٢] لە ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٨دا لە زیندانی ڕەجاییشەھری کەرەج لە سێدارە درا. ھەمان ڕۆژ لوقمان مورادی و زانیار مورادی کە دوو برابوون لەسێدارە دران.[٢]

ڕامین حوسێن پەناھی
لەدایکبوون١٩٩٥
مەرگ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨(٢٠١٨-٠٩-٠٨) (٢٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگلە سێدارە دراوی سیاسی.
نەتەوەئێرانی
پیشەپێشمەرگەی کۆمەڵە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ماڵپەڕی ھەنگاو (١١ی تەممووزی ٢٠١٧). «ڕامین حوسێن پەناھی لەسێدارە درا». لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. ^ ئ ا ماڵپەڕی لڤینپرێس (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «ڕامین حوسێن پەناھی لەسێدارە درا». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.