ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

ڕێپێوانی کرێکاران لە ڕۆژی کرێکاران لە ژاپۆن ساڵی ١٩٢٠
ڕێپێوانی پارتی سۆشیالدیموکراتی سوید لە ستۆکھۆڵم لە ڕۆژی کرێکاران
پارتی کۆمۆنیستی میسر لە گۆڕەپانی تەحریر لەڕۆژی کرێکاران

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران (ڕۆژی کرێکاران[١] یان ڕۆژی ئایار[٢][٣]) (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

لە ئەمریکا و کەنەدا، ڕۆژی کرێکران لە یەکەم دووشەممە لە مانگی ئەیلوول یادی ڕۆژی کرێکاران دەکرێتەوە.[٤]

بنچینەی ڕۆژی کرێکاراندەستکاری

لە ساڵی ١٨٥٦ دا کرێکارانی ئۆسترالیا لە پێناوی چەسپاندنی ٨ سەعات کار لە ڕۆژێک دا کۆبوونەوە. ئەم ڕۆژەی ئەو مەراسیمەیان تێیدا بەرپاکرد ٢١ ی نیسان بوو. لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنھا ساڵی ١٨٥٦ یان لە بەر چاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی دانا لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، ھەربۆیەش وابڕیاردرا ھەموو ساڵێک بکرێتەوە.

ڕووداوەکەی شیکاگۆدەستکاری

لە یەکی ئایاری ١٨٨٦دا، زیاتر لە ٣٤٠٫٠٠٠ کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا ھەژماری کرێکارانی مانگرتوو ٤٠٫٠٠٠ کەس بوو. چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس لە مەیدانی ھایمارکت دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد. سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە ٧ کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیێنرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەھۆی بۆمبی دەستی ئەنارکیستێکەوە کوژراوە.

ئەنجامدەستکاری

دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و تووندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی" سۆشیالدێمۆکرات لە ساڵی ١٨٨٩دا بڕیاری دا ١ی ئایاری بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی بزووتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە. بەڵام ھەروەھا ھەر لە دەستپێکەوە لەناو بزووتنەوەکەدا ڕەخنەش لە١ی ئایار ھەبوو لە فەرەنسە لە ساڵی ١٨٩٢دا ھەژمارێکی زۆر لە ئەنارکیستەکان ڕەخنەیان لەو کەمپەینە گرت، لەوانە سیباستیان فۆرێ، وتی "چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆکراوە بۆ ھەڵبژاردنی دەسەلاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پارلەمان ھەڵببژێردرێن”. ساڵی ١٨٩٣ لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە فەڕەنسا لەشاری مارسێلیا جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی ١ی ئایار وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، شتێک کە زیاتر دابڕانی لە پارتی سۆشیا دێمۆکرات واوەتر بەرەوپیش برد. دواتر ساڵی ١٨٩٦ کاتێک کە ئەندامانی ئەنارکیست لە نێونەتەوەیی دووەمدا لە لەندەن لەبەر ڕەتکردنەوەی پارلەمانتاریزم دەرکران، ئەو لێکدابرانە فراوانتر بوو.

بەپێی وڵاتدەستکاری

عێراقدەستکاری

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە عێراق کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.[٥]

ئێراندەستکاری

لە ئێران ڕۆژی جیھانیی کرێکاران نەکراوەتە پشووی فەری/گشتی، بەڵام بەپێی بەندی ٦٣ لە یاسای کرێکاری لە ئێران ئەوا ئەم ڕۆژە بە پشوو بۆ کرێکاران دانراوە.[٦]

باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادەستکاری

لە وڵاتانی کەمبۆدیا،[٧] تایلەند،[٨] مالیزیا،[٩] ئیندەنووسیا، میانمار،[١٠] فلیپین، ڤیەتنام و سەنگافورە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیھانیی کرێکاران بە پشوو دانراوە.[١١]

ڕۆژھەڵاتی ناویندەستکاری

لە ئیسرائیل، ئەم ڕۆژە نەکراوەتە پشوو، بەڕۆژێکی ئاسایی کارکردن تێیدا بەردەوامە.[١٢] لە وڵاتانی لوبنان،[١٣] ئەردەن،[١٤] میسڕ،[١٥] سوریا،[١٦] فەلەستین[١٧] و بەحرەین[١٨] کراوەتە پشووی فەرمی.

باشووری ئاسیادەستکاری

لە وڵاتانی ھیندستان،[١٩] نیپاڵ،[٢٠] ماڵیدیڤ،[٢١] پاکستان،[٢٢] سریلانکا و بەنگلادیش[٢٣] ئەم ڕۆژە کراوەتە پشووی فەرمی.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "May 1 not covered by 'holiday economics'". GMA News Online. 14 April 2008. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  2. ^ Rothman، Lily (1 May 2017). "The Bloody Story of How May Day Became a Holiday for Workers". Time. Time Magazine. لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  3. ^ Grant، Jordan. "May Day: America's traditional, radical, complicated holiday". The National Museum of American History. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  4. ^ Labor Day in the United States، ماڵپەڕی timeanddate Archived ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ "Iraqi top officials vow to support workers on Labor Day - Xinhua | English.news.cn". xinhuanet.com. 
  6. ^ "Islamic Republic of Iran. Labour Code". ilo.org. 
  7. ^ "Annual Leave Laws, Paid Vacation, Holidays Entitlement in Cambodia". Prake.org (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٠٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  8. ^ "2019". bot.or.th (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  9. ^ "Commemorating Labour Day in Malaysia". Malaya History. 1 May 2008. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  10. ^ "Myanmar celebrates May Day" (بە زمانی ئینگلیزی). 1 May 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  11. ^ "Heng Swee Keat to speak at May Day Rally". The Straits Times (بە زمانی ئینگلیزی). 29 April 2019. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  12. ^ Gilad، Elon (1 May 2019). "The Rise and Fall of Israel's May Day". Haaretz (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  13. ^ "Workers march against corruption for Labor Day | News , Lebanon News | THE DAILY STAR". dailystar.com.lb. 
  14. ^ "Jordan marks Labour Day". Jordan Times (بە زمانی ئینگلیزی). 30 April 2018. لە ڕێکەوتی ٠٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  15. ^ "Sisi attends Labor Day celebration in Alex". sis.gov.eg (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٠٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  16. ^ al-Sabbagh، Hazem (1 May 2016). "International Workers' Day marked with central event at Opera House". Syrian Arab News Agency. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  17. ^ "In the International Labour Day, National Society for Democracy and Law (NSDL) calls for providing the unemployed category with a decent life | The National Society for Democracy and Law". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  18. ^ "Bahrain Bourse | Official Holidays". bahrainbourse.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  19. ^ "Holidays – Reserve Bank of India". Reserve Bank of India. 1 May 2014. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  20. ^ May Day being observed across the country. Nepal news.com (1 May 2008). It is known as Majdoor Diwas in Nepal
  21. ^ "Haveeru Online – Maldives declares Labour Day a public holiday". Haveeru.com.mv. 27 April 2011. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 30 April 2011. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە. 
  22. ^ "The Labour Day". thenews.com.pk (بە زمانی ئینگلیزی). 
  23. ^ "Historic May Day being observed across the country". Dhaka Tribune. 1 May 2019. لە ڕێکەوتی ٠٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.