جیھانگەرایی

باوەڕی جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت و دەوڵەت
(لە دنیاگەراییەوە ڕەوانە کراوە)

جیھانگەرایی یان عەلمانییەت یان سێکۆلاریزم، یاخود سێکیولاریزم (ئینگلیزی: secularism)، بریتییە لە چەمکی جیاکردنەوەی حکوومەت و دەزگاکانی حکوومەت و دەسەڵاتی ڕامیاری لە دەسەڵاتی ئایینی و کەسایەتی ئایینی[١] [٢] بە واتایی حکوومەت یان دەوڵەت ھیچ کەسێک ناچار ناکات بە باوەڕ ھێنان بە ئایین یان نەریتێکی دیاریکراو لەبەر ھۆکاری بابەتییەکان[٣][٤] بەشێوەیەکی گشتی ئەم چەمکە ئاماژە بەو ڕوانگەیە دەکات کە چالاکی و بڕیارەکانی مرۆڤ - بە تایبەتی ڕامیاری - نابێت لە ژێر کاریگەری دامەزراوە ئایینیەکان بێت، لەڕاستیدا ڕەگوڕیشەی سێکۆلاریزم دەگەڕێتەوە بۆ فەلسەفەی یۆنانی کۆن، ھەرچەند ئەم چەمکەیە بە شێوازیکی نوێ دەرکەوت لە سەردەمی ڕووناکبیریی ئەورووپیدا لەلایەن ژمارەیەک بیرکەرەوە وەکوو جۆن لۆک، دێنس دیدێرۆت، ڤۆڵتێر، باروخ سپینۆزا، جەیمز مەدیسۆن، تۆماس جێفەرسۆن، تۆماس پەین ھەروەھا لەلایەن ژمارەیەک لە بیرزانی سەربەخۆ لە سەردەمی ھاوچەرخدا وەکوو بێرتراند ڕەسڵ و کریستۆفەر ھیچنز، سێکۆلاریزم شتێکی جێگیر نیە، بەڵکو لەگەڵ بارودۆخی ئەو وڵاتانە دەگۆرێت کە پێرەوی دەکەن، ھەروەھا لەگەڵ بەکارھێنان و پشتیوانی کردنی لەلایەن ئەو بزوتنەوە یان ئەو کۆمەڵە لە ناوچە جیاجیاکانی جیھاندا، سێکۆلاریزم خۆی بە دژی ئایین ناناسینی، بەڵکو بێلایەنە، جیا لەوەش کەنیسە و حکوومەت لە ئەمریکا و لائیسیتە لە فەڕەنسا، لە سەر بنەماکانی سێکیولاریزم داڕێژراوە[٥]

██ دەوڵەتە جیھانگەراییەکان ██ دەوڵەتەکان لەگەڵ ئایینی دەوڵەتدا ██ نەزانراو

ناساندن دەستکاری

 
نووسەری بەریتانی جۆرج ھۆلیۆک (١٨١٧ - ١٩٠٦) لە ساڵی ١٨٥١دا دەستەواژەی "سێکۆلاریزم" بەکارهێنا

مێژوو دەستکاری

ئەگەرچی سێکولاریزم چەمکێکی مۆدێڕنە، بەڵام بیرۆکەکە لە زۆرێک لە کارەکانی فەیلەسوفە دێرینەکانی ڕەنگدەداتەوە کە لە شارستانیە کۆنەکان بوونیان هەبووە[٦] سێکۆلاریزم لەسەرەتادا لە ڕۆژئاوا لە فەلسەفەی کلاسیک و سیاسەتی یۆنانی کۆندا دەرکەوت، بەڵام دوای دابەزینی جیهانی کلاسیکی، بوونی نەما؛ بەڵام دوای هەزار و نیوێک ساڵ لە چەمکێکی نوێ سەری هەڵدایەوە، سێکۆلاریزم لە ئەورووپا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣م، کاتێک مارسێڵ باداوانی لە کتێبەکەیدا "بەرگریکار لە ئاشتی" داوای جیاکردنەوەی هێزی کاتی و ڕۆحی هەمیشەی کرد هەروەها سەربەخۆبوونی پادشا لە کەنیسە کرد لە کاتێکدا کە ململانێی ئایینی و ئایینزادی له نێوان پاپواسی ڕۆم و پاپوای ئەڤینیگن له باشووری فەرەنسا لەتوندترین ئاستیدا بوو، دەستەواژەی (سێکۆلاریزم) بۆ یەکەمجار لەلایەن نووسەری بەریتانی جۆرج ھۆلیۆک لە ساڵی ١٨٥١دا بەکارهێنا، و چەمکی "سێکۆلاریزم"ی داهێنا بۆ وەسفکردنی دیدوبۆچوونی خۆی لەبارەی جیاکردنەوەی ئایین لە کۆمەلگا، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا باوەڕێکی ئایینی دەربکات یان ڕەخنە لێبگیرێت[٧]

مانای سێکولاریزم دەستکاری

وشەی سێکولاریزم لە زمانی لاتیندا بە واتای ”ئەوڕۆیی” و ”سەر بەو جیھانەیە” ھاتووە و دژ بە ” سەر بە دینی ” و ”ڕۆحانی” ئەمرۆکەیە، ھەر وەکوو لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، بەکارهێنانی سەرەتای دەستەواژەی "سێکولاریزم" بۆ دژایەتی لەگەڵ ئاینی پێوەدار نەبووە، بەڵکوو ئاماژەی ئەو بیروبۆچوون بووە کە دەوڵەت دەبێت بکەویتە بیرکردنەوەی ژیانی ئەمرۆکەی خەڵکی بەبێ دڵەڕاوکەی لە ژیانی دوای مردن ئەو خەڵکە، بەڵام بەو مانایەش نەبوو کە نکوڵی لە سیستمە ئاینەیەکان ناکات، دواتر ھۆلیۆک مانایەکی ڕاشکاوانەتری بۆئەو دەستەواژەیە ڕسکاند، کە سێکولاریزم بە دوای پەرەسەندنی فیزیکی، رەوشتی و فکری سروشتی مرۆڤە تا بەرزترین ڕادە کە دەتوانرێت، ئەو پەرەسەندنەش مەبەستی سەرەکی ژیانێکە کە لە ھەموو بوارەکانی گەشە و گەشانەوەی رەوشت و سروشتی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە بێجگە لە بێ خودایی، تئیسم (باوەڕ بە خودا) بوون.

رەوشت لە سێکولاریزم دەستکاری

کاتێک سێکولاریزم وەکوو یەک شێوەپەروەردە و ڕاھێنانی کۆمەڵایەتی باسدەکرێت، زۆرجاران مەبەستیان لە بیروبۆچوون و فەلسەفەکەیەتی کە رەوشتی مرۆڤایەتی بەبێ تێوەگلانی ئاینی دادەڕێژێت و بە دوای پەرەپێدان و گەشەکردنی زانست و کەرەسەی زانستی بۆ مرۆڤایەتی دایە ھۆلیۆک کە کەسایەتیکی ئووکئاشتیخوازێکی سوسیالیست هەبوو، لەسەر ئەو باوەڕەبوو کە دەوڵەت دەبێت لە هەولی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئێستا و پێویستی چینی کرێکار و هەژاران دابێت، نەوەکوو ژیانی دوای مردن و ڕووحی خەڵک

پەیوەندی سێکولاریزم بە لیبرالیزم و دێموکراسییەوە دەستکاری

سێکۆلاریزم بەمانایەکی فراوانتر ڕەنگە مانای جیاکردنەوەی ئایین بێت لە نەریتەکان (لەوانەش ژیانی تایبەتی) ڕەنگە ئەوە لە هەرە ئاشناکانی بێت، بە مانا تەسکەکەش بەواتەی جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت لەگەڵ هەندێک بنەمای لیبراڵیزمدا، کە ئیسکلۆپیدیای بەریتانی ئاماژەی بۆ دەکات[٨]

لە لایەکی ترەوە دێموکڕاسی بە مانا تەسکەکەی، بە واتایی حوکمی زۆرینە دێت بەبێ گوێدانە بە ئازادی تاکەکەسی، کە ئەمەش بە دێموکڕاسی نالیبرالت ناودەبرێت، بەم جۆرەش مەرج نییە ئایین لە دەوڵەت جیابکرێتەوە چونکە پەیوەستە بە هەڵبژاردنی زۆرینەی خەڵک، کە ڕەنگە زۆرینی خەڵک ئایینزادی بن یان ئایینزادی نەبن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئازادی ڕادەربڕین، بۆ ڕکابەری دادپەروەرانەی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی لە پێناسەی دێموکراسیدا بناسینین، ئەوە پێویست بە جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت دەکات، ڕێگەدان بە تاکەکان بەبێ بەرتەسککردنەوەی ئایینی، چونکە بەبێ ئەو ئازادیە، سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی سێکولاریزم نەیانتوانی گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان بکەن، ئەمەش پێشێلکردنی بنەمای ئازادی بنەڕەتی هەڵبژاردنە، کە دەکرێت شتێک پێچەوانەی ئایین لەخۆبگرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەڵێ بۆ ئیسلام، نەخێر بۆ حیزبی ئیسلامی

  1. ^ "Declaration in Defense of Science and Secularism". archive. 2011-03-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "The Oxford handbook of political theory". archive.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Secularism is neutrality towards all religion – including atheism". theguardian.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Kosmin, Barry A. "Contemporary Secularity and Secularism." Secularism & Secularity: Contemporary International Perspectives. Ed. Barry A. Kosmin and Ariela Keysar. Hartford, CT: Institute for the Study of Secularism in Society and Culture (ISSSC), 2007.
  5. ^ Secularism as Philosophy: Secularism as a Humanistic, Atheistic Philosophy ٨ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Austin Cline, About.com
  6. ^ Phil Zuckerman; John R. Shook (2017). "Introduction: The Study of Secularism". In Phil Zuckerman; John R. Shook (eds.). The Oxford Handbook of Secularism. p. 2. doi:10.1093/oxfordhb/9780199988457.013.1. Archived from the original on 2019-04-20. Retrieved 2019-04-21.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  7. ^ Holyoake, G. J. (1896). English Secularism: A Confession of Belief. Library of Alexandria. pp. +Dec.+10, +1851, +p.+62.)%22%22This+was+the+first+time+the+word%22%22Secularism%22%22appeared+in+the+press%22 47−48. ISBN 978-1-4655-1332-8.
  8. ^ liberalism | politics | Britannica.com 3 May 2015[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.