بێرتراند ڕەسڵ

بێرتراند ئارتەر ویلیام ڕەسڵ یان بێرتراند ڕەسڵ (لەدایکبووی ١٨ی ئایاری ١٨٧٢ – مردووی ٢ی شوباتی ١٩٧٠) فەیلەسووف، لۆژیکزان، مێژووزان، بیرکار، ڕیفۆرم‌خوازی کۆمەڵایەتی و ئاشتیخوازی بەریتانی بوو. زۆرینەی ژیانی لە بەریتانیا بەسەر برد، بەڵام لە وێڵز لەدایک بوو و ھەر لەوێش کۆچی دوایی کرد. ڕەسڵ بە بناغەدانەری فەلسەفەی شیکاری دا ئەنرێت لەگەڵ گۆتلۆب فرێگە، هاوکارەکەی جۆرج مۆر و لودڤیگ ڤیتینگشتاین کە قوتابی دکتۆرای بوو.[١] ڕەسڵ بە یەکێک لە لۆژیکزانە دیارەکانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دائەنرێت. ڕەسڵ لەگەڵ جۆرج مۆردا پێشەنگی "شۆڕشی دژ بە ئایدیالیزم" بوون.[٢].

بێرتراند ئارتەر ویلیام ڕەسڵ
لێدوان=
لەدایکبوون (١٨٧٢-0٥-١٨) ١٨ی ئایاری ١٨٧٢
بەریتانیا، وێڵز
مردن٢ی شوباتی ١٩٧٠(١٩٧٠-02-0٢) (٩٧  ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئینگلیز
بواری زانستیفەلسەفە، بیرکاری
خەڵاتەکانیخەڵاتی نۆبڵ
خێزانئەلیس پیەرسۆڵ سمیس، دۆرا بلاک، پاتریشیا سپێنس
واژوو
واژووی ڕەسڵ

کورتەی ژیاندەستکاری

منداڵیدەستکاری

 
بێرتراند ڕەسڵ بە مناڵی، وێنەیەکیەتی لە پوری/خاڵۆژن/ئامۆژنی بەناوی ئەگاثا وەرگیراوە و لە ماڵیان لە پیمبروک لۆج گیراوە کە تێیدا ڕەسڵ لە ماڵەوە خوێندنی بۆ دابین ئەکرێ تا ساڵی ١٨٩٠ کە ئەچێتە زانکۆی کامبریج.

بێرتراند خوشک و برایەکی ھەبوو، لە ساڵی ١٨٧٤ دایکی ئەمرێت و دوای ئەوەش خوشکەکەی. لە ساڵی ١٨٧٦یش باوکی ئەمرێت. بێرتراند و براکەی ئەخرێنە ژێر بەخێوکردنی ماڵە باپیریانەوە کە ئەوترێ زۆر پێداگیرکەربوون لەوەی بە کەلتوری «ڤیکتۆریان» ناوئەبرێ، واتە ئەوەی لە سەردەمی شازادە ڤیکتۆریا باوبوە. باپیریشی کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوە لە ١٨٧٨ ئەویش کۆچی دوایی ئەکات. ئیتر داپیری بە ناوی خاتوو فرانسیس ئێلیەت ڕەسڵ ناوێک گەورەی ئەکات. ئەم خانمە کە خۆی بە ئەسڵ سکۆتلەندییە، کارێک ئەکات کە ھەندێ لە میراتەکە بەکاربێت تا دوو نەوەکەی بە «ئەگنۆست/نازانمگەر» پەروەردە بکرێن لەسەر داوای باوکیان.[٣]

خوێندندەستکاری

لە ١٨٩٠ ئەچێتە ترینتی کامبریج، وە داوای ئەوەی بە پلەی یەکەم دەر ئەچێت لە فەلسەفە، لە ١٨٩٥ ئەکرێتە یەکێ لە مامۆستاکان لەوێ. بەڵام ئەو لە ١٨٩٤ لە کامبریج ئەڕوات و لە پاریس لە باڵوێزخانەی بەریتانیا ئەبێت. لە ١٨٩٤ لە مانگی بەفرانبار (١٢)دا ھاوسەرگیری ئەکات لەگەڵ خاتوو ئەلیس پیەرسۆڵ سمیس. لە ١٩٠٠ سەردانی پاریس ئەکات و تێکەڵ بەکارەکانی بیرکاریزانی ئیتالی پیانۆ ئەبێت و ئیتر لە ١٩٠٣ یەکەم شاکاری خۆی بە ناوی بنەماکانی بیرکاری/ (بە ئینگلیزی: The Principles of Mathematics) ئەنوسێت. لە ١٩١٠ ئەبێتەوە بە مامۆستا لە کۆلێژی ترینتی زانکۆی کامبریج.[٣]

دەرەوەی بەریتانیادەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٠ دا سەردانی ڕوسیا ئەکات بۆ توێژینەوە لەسەر بۆڵشەڤیزم. لە پایزی ھەمان ساڵدا ئەچێتە چین بۆ وتنەوەی وانەی فەلسەفە لە زانکۆی پەکین لە چین. لە ساڵی ١٩٢١ ئەوترێ کەوا خێزانەکەی لێی جیا ئەبیتەوە بۆیە ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو دۆرا بلاک ناوێک ئەکات. ئیتر لە ١٩٢٧ خۆی و خێزانەکەی ھەڵ ئەستن بە کردنەوەی قوتابخانەیەک بۆ منداڵان تا ساڵی ١٩٣٢. دیسان لە ساڵی ١٩٣٥ خێزانی لێی جیا ئەبێتەوە و ژنێکی تر بەناوی پاتریشیا ھێلەنە سپێنس ئەھێنێت. ساڵی دوای ئەوە ئەچێتە ویلایەت یەکگرتوەکانی ئەمریکا و لەوێ لەزۆرێک لە زانکۆ پێشەنگەکانی دنیا وانە ئەڵێتەوە.[٣]

دوا ساتەکاندەستکاری

لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠دا ڕەسڵ بەیاننامەیکی بڵاوکردەوە کە تیایدا سەرکۆنە (ئیدانە)ی "پەلاماری ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ی کرد، بە تایبەتیش، پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ قوڵایی خاکی میسر لە "جەنگی پووکاندنەوە" (بە عەرەبی: حرب الاستنزاف)دا و داوای ئەکرد کە ئیسرائیل بگەڕێتەوە سەر نەخشەی پێش جەنگە شەش ڕۆژیەکە. ئەمە دوا چالاکی یان گوتاری سیاسی ڕەسڵ بوو. لە ڕۆژی ٣ی شوباتی ١٩٧٠دا لە "کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پەرلەمانتاران"دا لە قاهیرە خوێندرایەوە کە ڕۆژی دوای کۆچی دوایی ڕەسڵ بوو.[٤]

 
یادهێنەرەوەیەک لەسەر دیواری ماڵەکەی ڕەسڵ لە لەندەن

ڕەسڵ بە ئەنفلوەنزا کۆچی دوایی کرد، لە ڕۆژی ٢ی شوباتی ١٩٧٠دا لە ماڵەکەی خۆی لە وەیڵز. لە ڕۆژی ٦ی شوباتدا جەستەی کرا بە خۆڵەمێش لەسەر ویستی خۆی کە تەنها پێنج کەس تیایدا ئامادە بوون. هەر لەسەر وەسیەتی خۆی هیچ بۆنەیەکی ئاینی بۆ ڕێک نەخرا جگە لە یەک خولەک وەستان، خۆڵەمێشەکەشی ڕژێنرا بەسەر چیاکانی وەیڵزدا دواتر لە هەمان ساڵدا. دوای خۆی موڵکێکی نزیک ١ ملیۆن پاوەنی (بە خەمڵاندنی ٢٠٢٠) بەجێ هێشت. خاتوو کاترین جەین تەیت کە کچی ڕەسڵە لە دوای خۆی لە ساڵی ١٩٧٤دا "دامەزراوەی بێرتراند ڕەسڵ"ی دامەزراند بۆ هێشتنەوە و تێگەشتن لە کارەکانی.

کارە گرنگەکاندەستکاری

 
بەرگی چاپێکی بنەماکانی بیرکاری

لەگەڵ مامۆستایەکیدا بەناوی وایتھێد، "بنەماکانی ماتماتیک" (Principia Mathematica)یان نووسی کە ھەوڵدانێکە بۆ خەستکردنەوەی ماتماتیک لەناو لۆژیکدا. وتارە فەلسەفییەکەی بە ناوی "دەربارەی جیاکردنەوە"[٥] کە وەک "مۆدێلێکی فەلسەفە"یان دەزانی. ھەردوو بەرھەمەکە بەوە ناسراون کە لەسەر لۆژیک، ماتماتیک، دانانی تیئۆریا، زمان‌ناسی و ھەروا فەلسەفەی شیکاری کاریگەری زۆریان ھەبووە.

ڕەسڵ تێکۆشەری ئاشتیخواز، پاڵپشتی بازرگانی ئازادی نێو نەتەوەکان و دژی دەسەڵاتی بەھێز بوو. ڕەسل بۆ ھەوڵدانە دژەشەڕەکانی لە درێژەی شەڕی جیھانی یەکەم، بۆ بزووتنەوەی دژی ھیتلەر، ڕێگترن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی، ڕەخنەگرتن لە دیکتاتۆری سۆڤیەت و تێکەڵ بوونی ئەمریکا لە شەڕی ڤیێتنام، لە بەندیخانە کرا. ڕەسڵ لە ڕێکخستنی دەوڵەتاندا "بە پەرۆشەوە پێشوازی" دەکرد لە بیرۆکەی حکومەتێکی جیهانی.[٦]

خەڵاتی نۆبڵدەستکاری

لە ١٩٥٠دا ڕاسل خەڵاتی نۆبێلی وێژە و ھونەری وەر گرت بۆ نووسراوە جۆربەجۆر و بەنرخەکانی کە تێیدا پاڵپشتی کردووە لە ھاوجۆر دۆستی و ئازادی بیرۆکە.[٣] وتاری وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی ڕەسڵ وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمان و لەوانەش زمانی کوردی.

بیر و بۆچوونەکاندەستکاری

فەلسەفەدەستکاری

لە ئێستادا تەنھا ئەکرێ بوترێت ڕەسڵ جگە لەوەی دامەزرێنەری فەلسەفەی شیکارییە، لەسەر ئەم بابەتانەش نوسیویەتی، مێتافیزیک، لۆژیک (ژیربێژی) و فەلسەفەی بیرکاری، فەلسەفەی زمان، ڕەوشت و مەعریفەتناسی.

ئاییندەستکاری

ڕەسڵ خۆی بە کەسێکی «نازانمگەرا» دا ئەنا. نازانمگەرا ئەوانەن کە نە ئەڵێن خوا ھەیە نە ئامادەن بڵێن خوا نیە. بەڵام خۆی ئەڵێ من بەرامبەر فەیلەسوفەکان وا خۆم ئەناسینم دەنا بەرامبەر خەڵکی سادە ناچارم بڵێم بێ باوەڕم.[٧]

لە کتێبی «مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاوادا» ڕەسڵ بناغەی فەلسەفەی دین باس ئەکات و ئەی گەڕێنێتەوە بۆ چۆنێتی گەشەی یۆنانی کۆن کە لە بابلی و میسریە کۆنەکانەوە فێری نوسین بوون و شارستانێتیەکەیان گەشەی کردوە.[٨] ھەروەھا لە ھەمان سەرچاوەدا دەربارەی پیتاگۆرس ئەڵێ: «گرێدانی بیرکاری و خواناسی کە لە پیتاگۆرسەوە دەستی پێکرد شێوەپێدەری ئاین بوە لە یۆنانی کۆندا، لە چاخەکانی ناوەڕاست و ھەتا سەردەمی کانتیش».[٩] وە ھەروەھا ئەڵێ ئەو تێکەڵ بوونەی دین و «بیرکردنەوەی ئەقڵانی» لەگەڵ دیندا سەرچاوەکەی لە پیتاگۆرسەوە دێت کە لای ئەفلاتون، سەنت ئۆگستین، تۆماس ئەکویناس، ڕێنێ دێکارت، سپینۆزا وە لایبنیز ھەبوە.[١٠]

ئا لەم گۆشەوە ئازادانە کاتێک باسی مەسیحیە کاتۆلیکەکان ئەکات ئەڵێ: «کەنیسەی کاتۆلیکی لە سێ سەرچاوەوە دەرھێنراوە. مێژوە پیرۆزەکەی ھی جولەکەیە، خواناسیەکەی ھی یۆنانیەکانە، وە یاسا و دەوڵەتەکەشی لانی کەم ناڕاستەوخۆ ئەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی ڕۆم. چاکسازیی پرۆتێستانتیش ھیچی نەکرد ئەوە نەبێ کە بابەتە ڕۆمانیەکانی ڕەتکردەوە، بابەتە یۆنانیەکانی نەرمترکرد وە بابەتە جولەکەییەکانی توندوتۆڵتر کرد».[١١]

نەتەوەدەستکاری

ڕەسڵ بڕوای وابوو کەوا نەتەوایەتی کۆن و پێشکەوتوو لە ڕێگای جیھانگیریــەوە وای لێ دێت بە تەواوی نەمێنێت، ھەروەھا بەڕای ئەم نوسەرە ڕەسڵ پێی وابوە کەوا بەڕێوەبردنی جیھان لە لایەن دەوڵەتێکی لیبراڵی نێونەتەوەییەوە لە ڕێگای ئاشتیانە و بە پرۆسەیەکی بێ دەنگ نایەتە دی، بەڵام ئەوە ھیچی لەوە کەمتر نەبوە کەوا ڕەسڵ لەگەڵ دەوڵەتێکی نێونەتەوەیی جیھانیدابوە.[١٢]

ڕامیاری (سیاسەت)دەستکاری

لە وتاری فەلسەفە و ڕامیاریدا کۆتایی قسەکانی بەوە دێنێت کەوا ئەو پێشنیاری سیستمێکی لیبراڵی بەڵگەگەرایی - ئەزموونگەرایی - (empiricist) دەکات کە ڕای وایە لەگەڵ سۆسیالیزمی دیموکراتیدا ئەگونجێت باشترین جۆری سیستمە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.[١٣]

کۆمەڵگادەستکاری

 
ڕەسڵ (ناوەڕاست) و خێزانیشی لە ڕێپێوانێکدا لە لەندەن شوباتی ١٩٦١ بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی.

ڕەسڵ بە درێژایی ژیانی خەباتگێڕی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو. ئەو بە درێژایی ژیانی چالاک بوو لە بواری سیاسیدا و نوسراوی ناردوە بۆ سەرۆکەکانی دنیا بۆ ئەو مەبەستانەی ھەیبوون تا کاریگەری بخاتە سەریان.

ڕەسڵ باوەڕی بە «کۆمەڵگای زانستی» ھەبوو، کە شەڕی تیا نەبێت، سنورێک ھەبێت بۆ ژمارەی دانیشتوان وە داھات و خۆشگوزەرانیش بەش بکرێت.[١٤] ئەو پێشنیاری کرد تەنھا دەوڵەتێکی ئاشتیخواز ھەموو جیھان بەڕێوە ببات.[١٥]

بژاردەی نووسراوەکانیدەستکاری

 
بەرگی چاپی ١٩١٢ی گرفتەکانی فەلسەفە
  • ١٨٩٧ - ووتارێک لەسەر بنەماکانی ئەندازە
  • ١٩٠٣ - بنەمەکانی بیرکاری. چاپی کامبریج
  • ١٠١٢ - گرفتەکانی فەلسەفە[١٦]
  • ١٩١٦ - پرەنسیپەکانی زیندووکردنەوەی کۆمەڵایەتی
  • ١٩١٩ - سەرەتایەک لە فەلسەفەی بیرکاری
  • ١٩٢٢ - بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی
  • ١٩٢١ - شیکاری ئەقڵ
  • ١٩٢٥ - ئەلف و بێی ڕێژەیی (نیسبی)
  • ١٩٣٠ - سەرکەوتن بەسەر شادیدا
  • ١٩٣١ - ڕوانگەی زانستیانە
  • ١٩٣٢ - پەروەردە و ڕێڕەوی کۆمەڵایەتی
  • ١٩٣٤ - ڕێکخستن و ئازادی
  • ١٩٣٥ - ئاین و زانست
  • ١٩٣٨ - دەسەڵات: شیکارێکی کۆمەڵایەتی نوێ لەلایەن بێرتراند ڕەسڵەوە. چاپی ئالەن ئاند ئەنوین ٣٢٨ پەڕە.[١٧]
  • ١٩٤٥ - مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوا
  • ١٩٥١–١٩٦٩ ژیاننامەی بێرتراند ڕەسڵ (خۆنوس) چاپی لەندەن.

پەراوێزەکاندەستکاری

  1. ^ "کورتەیەکی فەلسەفەی شیکاریی بێرتراند ڕەسڵ". زانکۆی درو Drew University. Archived from the original on ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦. Retrieved 11-10-2018. Unknown parameter |تێبینی= ignored (help); Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  2. ^ 1907-1994., Copleston, Frederick C. (Frederick Charles John Paul), filosofie-historicus, S.J., (1977). A history of philosophy. Search Press. p. ix. ISBN 0-85532-188-1. OCLC 768920634.
  3. ^ ئ ا ب پ کورتەی ژیانی بێرتراند ڕەسڵ، پەڕەی خەڵاتی نۆبڵ، دوا سەردان ٢٨/١٢/٢٠١٤
  4. ^ Russell, bertrand. "Bertrand Russell's Last Message". www.connexions.org. Retrieved 2022-02-14.
  5. ^ ڕەسڵ, بێرتراند (1905). "On Denoting". bactra.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-14.
  6. ^ Inc, Educational Foundation for Nuclear Science (1946-10-01). Bulletin of the Atomic Scientists. Educational Foundation for Nuclear Science, Inc.
  7. ^ من بێ باوەڕم یان نازانمگەرام ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ھاوارێک بۆ لێبوردەیی لە ڕووی مەزھەبە نوێکاندا. ١٩٤٧. بێرتراند ڕەسڵ. دوا سەردان ٢٦٫١. ٢٠١٤
  8. ^ بەستەری ئارکایڤ، دوا سەردان ٢٦٫١. ٢٠١٤. مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا. بەشی یەکەم
  9. ^ بەستەری ئارکایڤ، دوا سەردان ٢٦٫١. ٢٠١٤. مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا. بەشی پیتاگۆرس
  10. ^ بەستەری ئارکایڤ، دوا سەردان ٢٦٫١. ٢٠١٤. مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا. کۆتایی بەشی پیتاگۆرس
  11. ^ بەستەری ئارکایڤ، دوا سەردان ٢٦٫١. ٢٠١٤. مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا. پێشەکی
  12. ^ Greenspan, Louis. "Bertrand Russell and the end of nationalism." Philosophy of the social sciences 26.3 (1996): 348-368.
  13. ^ Russell, Bertrand. "Philosophy and politics." (1947). لینک لە سکرایبد. بنواڕە دوابەشی وتارەکە. دواسەردان ٢٢٫٥. ٢٠١٤
  14. ^ وتاری کاریگەری زانست لەسەر کۆمەڵگا، بەشی ئەنجامەکان. نوسینی ڕاسڵ ١٩٥٢
  15. ^ کام ڕێگا بەرەو ئاشتیە. ڕاسڵ ١٩٣٦. بەشی ١٢ پەڕەی ١٧٣
  16. ^ "BERTRAND RUSSELL THE PROBLEMS OF PHILOSOPHY", Philosophy: The Classics, Routledge, pp. 207–214, 2006-05-16, retrieved 2022-02-15
  17. ^ "پەڕەی کتێبەکە لە ئارکایڤ. ئۆرگ". ئارکایڤ. ئۆرگ. Retrieved 24-9-2018. Check date values in: |access-date= (help)

سەرچاوەکاندەستکاری