فەلسەفەی شیکارانە
ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
فەلسەفەی شیکارانە زاراوەیەکی گشتییە بۆ شێوازێک لە فەلسەفە کە لە سەدەی بیستەم و لە وڵاتانی ئینگلیزی-ئاخێودا سەری ھەڵدا و ئەوترێ بێرتراند ڕەسڵ بناغەدانەریەتی.[١] لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، شانشینی یەکگرتوو، کەنەدا، سکاندیناڤیا، ئۆسترالیا و نیوزیلاند، زۆربەی بەشەکانی فەلسەفە لە زانکۆکاندا، خۆیان بە شوێنکەوتووی فەلسەفەی شیکارانە دەزانن. ھەندێک جار وا تێدەگەیێندرێ کە فەلسەفەی شیکارانە دژایەتیی بزاڤگەلی فەلسەفیی تر وەکوو فەلسەفەی کیشوەری، تۆمیزم و مارکسیزم دەکا.
زاراوەی «فەلسەفەی شیکارانە» دەتوانێ ئاماژە بدا بە:
- نەریتێکی فەلسەفیی بەرین کە پێداگرە لەسەر ڕوونبوون، واتاداربوون و بیرکارانەبوونی قەزییەکان و ئارگومێنتەکان (کە زۆرتر لە لۆژێکی شێوەیی و شیکردنەوەی زماندا دێنە دی) و ڕێزی تایبەت بۆ زانستە سروشتییەکان دادەنێ.
- کۆمەڵێک گەشەی بەرتەسکتر لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا کە پێشینەی مێژووییی واتا بەرینەکەن (ئەوەی سەرەوە). بۆ نموونە، کارەکانی بێرتڕاند ڕاسێل، لوودڤیک ڤیتکنشتاین، جی ئی موور، گۆتلوب فریگە و پۆزیتیڤیزمی لۆژیکی.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "کورتەیەکی فەلسەفەی شیکاریی بێرتراند ڕەسڵ". زانکۆی درو Drew University. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |