چاکسازیی پرۆتێستانتی (بە ئینگلیزی: Protestant Reformation) بە سەردەمێک دەوترێ کە تێیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاڕی لە کڵێسەی مەسیحییەتدا دروست بوو. ئەم گۆڕانکارییانە لە لایەن گەلێک کەسەوە بەڕێوەبران، بەڵام ڕێبەرە ھەرەگرنگەکانی چاکسازی بریتی بوون لە مارتین لوتەر و جان کالڤین.[١] لە دوای سەردەمی چاکسازی پرۆتێستانتەکان ئایینی خۆیان ڕاگەیاند و بەشێکی گەورەی ئەورووپایان داگیر کرد و گەلێک گۆڕانکاری لە ئایین، سیاسەت و کۆمەڵگای ئەورووپیدا ڕووی دا.[٢]
چاکسازیی پرۆتیستانتی |
---|
|
لقی | پرۆتێستانت |
---|
بابەتی لاوەکی | Reformed Christianity، پرۆتێستانت |
---|
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٥١٧ |
---|
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٤٨ |
---|
دەبێتە ھۆکاری | Synod of Jassy |
---|
|