فەلسەفەی بیرکاری ئەو لقەی فەلسەفەیە کە لە گریمانە فەلسەفییەکان، بنچینە فەلسەفەییەکان و ئاماژۆکە فەلسەفییەکانی بیرکاری دەکۆڵێتەوە. ئامانجی فەلسەفەی بیرکاری پێشکەشکردنی شرۆڤەیەکە بۆ سروشت و میتۆدۆلۆژیی بیرکاری و تێگەیشتن لە شوێن و پێگەی بیرکاری لە ژیانی خەڵکدا. سروشتە پێکھاتەیی و لۆژیکییەکەی بیرکاری خۆی بۆتە ھۆی ئەوە کە ئەم لێکۆڵینەوەیە ھەم زۆر بەربڵاو بێ و ھەمیش تاقانە بێ لەنێوان ھاوشانە فەلسەفییەکانیدا.

ئەو پرسیارانەی ڕووبەڕوویان دەبینەوە بریتین لە:

  • سەرچاوەکانی بیرۆکە بیرکارانەکان کامانەن؟
  • باری ھەبوونناسانەی بوونەوەرە بیرکارانەکان چییە؟
  • ئاماژەدان بە شتێکی بیرکارانە بە واتای چییە؟
  • تایبەتمەندیی وتەی بیرکارانە چییە؟
  • پێوەندی نێوان لۆژیک و بیرکاری چییە؟
  • کام شێوازەکانی پرسینەوە لە بیرکاریدا بەکەڵکن؟
  • ئامانجی پرسینەوەی بیرکارانە چییە؟
  • سەرچاوە و سروشتی ڕاستی لە بیرکاریدا چییە؟
  • پێوەندیی نێوان جیھانی دەرھەستی بیرکاری و گەردوونی ماددی چۆنە؟

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری