میتۆدۆلۆژی شیکردنەوەی سیستماتیک و تیۆریکی میتۆدەکانی بەکارچوو لە بوارێکی زانستیدایە. لەخۆگری شیکاریی جەستەی میتۆدەکان و بنەماکانی سەر بە لقێ لە لقەکانی مەعریفەتە. لە میتۆدۆلۆژیدا زیاتر لەسەر چەمکانێک وەکوو پارادایم، مۆدێلی تیۆریک، قۆناغەکان و تەکنیکەکانی سەر بە چەندایەتی و چۆنایەتی باس ئەکرێ. [١]

کاری میتۆدۆلۆژی دابینکردن و نانەبەردەستی ڕێگاچارە نییە، کەوابوو میتۆدۆلۆژی ھەمان میتۆد نییە. بەڵکوو، بنەڕەتێکی تیۆریک پێشنیار ئەکا بۆ تێگەیشتن لەوەی کە لە حاڵەتێکی تایبەت چ میتۆد یا کۆمەڵە میتۆدێک ئەتوانێ بەکار بھێنرێ و ئاکامی دڵخوازی لێ وەربگیرێ.

میتۆدۆلۆژی پلان و ستراتیژیی ھەموو لێکۆڵینەوەیەکە و، ئەو ڕێگایەی کە لێکۆڵینەوە ئەبێ پێدا بڕوا دەرئەخات و، ئەو میتۆدانەی ئەبێ بەکار بھێنرێن و ھەندێ شتی تریش دەسنیشان ئەکات. ئەم میتۆدانە، کە لە میتۆدۆلۆژیدا باسیان لێوە ئەکرێ، ئامراز و شێوازی داتا کۆکردنەوە و، بڕێ جاریش، ئەوەی کە ئاکامێکی تایبەت چلۆن ھەژمار بکرێت، ئەناسێنن. [٢] لە میتۆدۆلۆژیدا میتۆد پێناسە ناکرێت، ئەگەرچی سەرنجێکی زۆر ئەدرێ بە سروشت و جۆرەکانی ئەو پرۆسانەی کە ئەبێ لە کارڕاییەکی[٣] تایبەت یا لە گەیشتن بە ئامانجێکدا شوێنەڕا بکرێن. وەھا پرۆسەگەلێک چوارچێوەیەکی سازێنەری گشتگیر[٤] دروست ئەکەن و لەوانەیە لێک بکرێنەوە و ببن بە پرۆسەگەلی وردتر، یا تێکەڵ بە یەکتر بن، یا بەرودوایان بگۆڕدرێ. [٥]

پارادایم لەوەی کە ئەویش چوارچێوەیەکی سازێنەرە لە میتۆدۆلۆژی ئەچێ. لە کاری تیۆریکدا، پەرەسەندنی پارادایمەکان زۆرینە یا گشت پێومانەکان بۆ میتۆدۆلۆژی بەجێ ئەھێنێ. [٦] ئالگۆریتم -یش وەکوو پارادایم جۆرێک چوارچێوەی سازێنەرە، بەو مانایە کە «سازاندن» زیاتر ڕیزێکی لۆژیکییە، تا فیزیکی، لە ئێلێمانگەلی لێکگرێدراو.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Irny, S.I. and Rose, A.A. (2005) “Designing a Strategic Information Systems Planning Methodology for Malaysian Institutes of Higher Learning (isp- ipta), Issues in Information System, Volume VI, No. 1, 2005.
  2. ^ Howell, K. E. (2013) Introduction to the Philosophy of Methodology. London: Sage Publications
  3. ^ procedure
  4. ^ constructive generic framework
  5. ^ Katsicas, Sokratis K. (2009). "Chapter 35". In Vacca, John (ed.). Computer and Information Security Handbook. Morgan Kaufmann Publications. Elsevier Inc. p. 605. ISBN 978-0-12-374354-1.
  6. ^ See, for example, Thomas Kuhn, The Structure of Scientific Revolutions (University of Chicago, 1970, 2nd ed.)