ستراتیجی

لقەکانی ستراتیجی

ستراتیجی یان زانستی پلاندانان بریتییە لە وشەیەکی سەربازی کە بەمانای پیلانی جەنگ دێت، یان بریتییە لە ھونەری پیلان دانان بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان پێش ھەڵگیرسانی جەنگ، وە ھونەری بەڕێوبردنی ئەو ئۆپراسیۆنانە لە ناوەڕاستی ھەڵگیرسانی جەنگدا.

ستراتیجی ڕەنگدانەوەی پیلانێکی دیاریکراوە کە پێشتر ئامادە کراوە بۆ بەجێ ھێنانی ئامانجێکی دیاری کراو لەژێر ڕووناکی کەل و پەلە دابین کراوەکان یان ئەوانەی دەتوانرێ دابین بکرێت. پیلانێکە یان ڕێگەیەکە کە دادەنرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی دیاری کراو کە لەوانەیە دوای ماوەیەکی درێژ ڕوو بدات، وە پشت دەبەستێت بە پیلان دانان و گرتنی ڕێ و شوێنە پاریزراوەکان لە دابین کردنی سەرچاوەکان.

بۆ تێگەیشتن لە ستراتیجی بەگشتی: بریتییە لە کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێگە و پیلان بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی کۆنتڕۆڵ کراو لە بە کەمترین کات و کەمترین ھەوڵدان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • د. جەمال سەلامەت عەلی: کتێبی "شیکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان... لێکۆڵینەوە دەربارەی شەڕە ناوخۆییەکان"، چاپخانەی نەھزەی عەرەبی، قاھیرە ٢٠١٢.
  • ستراتیجی فتوحاتە ئیسلامییەکان _ بەشی یەکەمی کتێبەکە.
  • د. حسێن عەلاوی خەلیفە، لێکدانەوەی ستراتیجییە پێشکەوتووەکان، چاپخانەی حیکمە، بەغداد، ٢٠١٣