بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی (کتێب)
"بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی"[١] وتارێک (و دواتریش بڵاوکراوەیەکە) لە ساڵی ١٩٢٢دا لەلایەن بێرتراند ڕەسڵەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر بایەخی ئازادی بێسنوری ڕادەربڕین لەناو کۆمەڵگادا، ھەروەھا کێشەی دەوڵەت و پۆلێنی سیاسی بە دەستخستنە ناو ئەمەوە لەڕێگای کۆنترۆڵکردنی پەروەردە، سزادان، فشاری ئابووری و شێواندنی بەڵگەوە.
پەڕگە:Free-Thought-and-Official-Propaganda-bertrand-russell.png | |
نووسەر | بێرتراند ڕەسڵ |
---|---|
وڵات | بەریتانیا |
زمان | ئینگلیزی |
بابەت | فەلسەفەی سیاسی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٢٢ |
جۆری کتێب | چاپ |
ویستی گومانکردن
دەستکاری« | ئەوەی پێویستمان پێیەتی ویستی باوەڕکردن نیە، بەڵکوو ویستی دۆزینەوەیە.[٢] | » |
ڕەسڵ باسی گرنگی ویستی گومانکردن ئەکات. لە ١٨٩٦دا ویلیام جەیمس، فەیلەسوفی ئەمریکی نوسیبووی دەربارەی "ویستی باوەڕکردن" ڕەسڵ بەم وتەیە پێچەوانەی ئەمە دەخاتە ڕوو. جەیمس ئەوکات ئەنوسێت کە مرۆڤ ئازادە لەوەی کاتێک بەڵگەشی لەبەردەستدا نەبێت یان کەمێک ھەبن، بیەوێت باوەڕ بە شتێک بکات، بۆ نمونە مەسیحەیەت، تەنھا لەبەر ئەوەی کە کەسەکە وابزانێت باوەڕدارێتیەکەی لەوانەیە سودی ھەبێت.
ڕەسڵ و چەن کەسێکی تر، بۆ نمونە ئالفرێد ھێنری لۆید، وەڵام ئەدەنەوە بەوەی کە نەخێر مرۆڤ دەبێت ویستی دۆزینەوەی ھەبێت نەک باوەڕکردن، لەبەر ئەوەی مانەوە بە "گومانگەرایی" دۆخێکی لۆجیکی و ئەقڵانیترە، چونکە وا دەکات مرۆڤ بەدوای ڕاستی و زانیاری زیاتردا بگەڕێت نەک یەکسەر باوەڕ بکات کە دەکرێت کەوتبێتە ھەڵەوە. بۆیە وتەکەی سەرەوە مەبەست لێی ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت ھەوڵی زیاتر زانین بدات نەک یەکسەر باوەڕکردن.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Free Thought and Official Propaganda بەستەری وتارەکە لە پرۆژەی گۆتەنبەرگ، دوا سەردان ٩-١٠-٢٠١٨
- ^ William Wordsworth vs. Bertrand Russell
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |