مووسا باباخانی (لەدایکبووی ١٩٨١ لە کرماشان – مردووی ٢٠٢١ لە ھەولێر) سیاسەتوان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی حیزبەکەوە کرد. تەرمی باباخانی لە ٧ی ئابی ٢٠٢١، لە ھۆتێلی گوڵی سلێمانی دۆزرایەوە.[١][٢][٣]

مووسا باباخانی

مووسا باباخانی
لەدایکبوون١٩٨١
ونبوون٥ی ئابی ٢٠٢١
ڕەوشی ونبوونڕفاندن لەلایەن چەند کەسی سەر بە حکوومەتی ئێران
مەرگ٧ی ئابی ٢٠٢١
ھۆکاری مەرگتیرۆرکردن لەلایەن چەند کەسی سەر بە حکوومەتی ئێران
شوێنی دۆزینەی تەرمھۆتێلی گوڵی سلێمانی، ھەولێر
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، پێشمەرگە
چالاکبوون١٩٩٩-٢٠٢١
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستان
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامیی ئێران

ژیاننامە دەستکاری

باباخانی لە ساڵی ١٩٨١دا لە شاری کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوو، ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ و لە تەمەنی گەنجێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە کرد. ئەو لە کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا.[٤]

مردن دەستکاری

مووسا باباخانی لە ٥ی ئابی ٢٠٢١ەوە لەلایەن دوو کەسی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندرا و تەرمەکەی دوو ڕۆژ دوایە لە ٧ی ئابی ٢٠٢١دا لە ھۆتێلی گوڵی سلێمانی لە ھەولێر دۆزرایەوە و ھەروەھا جەستەی باباخانی شوێنەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوەدیار بوو.[٥] تەرمی مووسا باباخانی لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ لە گۆڕستانی شەھیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆیە بە خاک سپێردرا.[٦]

زۆر یەک لە پارتە سیاسییەکانی کوردستان، وەکوو حیزبی شیوعی کوردستان،[٧] یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرکۆنەی ئەو کارەساتەیان کرد.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری