پارتی سۆسیالیستی کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستان یان پەسەکە (بە تورکی: Kürdistan Sosyalist Partisi) پارتێکی سیاسیی کوردییە کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە باکووری کوردستاندا دامەزراوەتەوە.
پارتی سۆسیالیستی کوردستان Partiya Sosyalîst a Kurdistan (PSK) | |
---|---|
سەرۆک | مەسعوود تەک |
دامەزرێنەر | کەماڵ بورکای |
دامەزراندن | ١٩٧٤ |
ئەندامێتی | ٢٤٠[١] |
شوێنی سیاسی | چەپ |
ماڵپەر | |
http://psk-riyaazadi.org | |
ئاڵای حیزب | |
پارتی سۆسیالیستی کوردستان وەرزێرەکانی چینی بندەست و ناوێن، چینی کرێکار، مەغازەداران و پێشەوەران، ڕۆشنبیران و کرێکارانای دیکە بەردەنگی خۆی دەزانێت.[٢] ھەروەھا سەبارەت بە کێشەی نەتەوەیی کورد لە سیستەمێکی فیدراسیۆنی بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە پشتگیری دەکات.[٣] پارتی سۆسیالیستی کوردستان بە دەستی کەماڵ بورکای دامەزراو. کەماڵ بورکای بە شێوەی خۆبەخش لە کۆنگرەی حەفتەم لە ساڵی ٢٠٠٣ حیزبەکەی بەجێھیشت.[٤]
ئامانجی سەرەکیی حیزبەکە گەیشتن بە دیموکراسییەکی نەتەوەیی، بۆ دڵنیابوون لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی کوردییە.[٤]
ئێستاکە مەسعوود تەک سکرێتێری گشتیی حیزبەکەیە.[٥]
پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە) وەکوو ڕێکخراوەیەکی نایاسایی دامەزراو و ھەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە بە ماوەی ٤٢ ساڵ بە شێوەیەکی نایاسایی چالاکی کردووە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٦دا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئیزنیان بە بەڕێوەبەرانی پەسەکە دا کە بە شێوەیەکی ئاسایی چالاکی بکەن. بەڵام پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆمارێتی بەڕێوەبەرانی حیزبی ھۆشیار کردەوە کە دەبێت وشەی کوردستان لە پاشگری ناوی حیزبەکە بسڕنەوە. سەرەڕای ئەم ھۆشیارکردنەوە بەڕێوەبەرانی حیزبەکە وشەی کوردستانیان نەسڕیوە. لە شوباتی ٢٠١٩دا پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆمارێتی بەھۆی بەکارھێنانی وشەی کوردستان لە ناوی حیزبەکەیان لە دادگای دەستووری تورکیا خوازیاری داخستنی حیزبەکە بوون.[٣]
ژمارەی ئەندامەکان
دەستکاریبەپێی ئاماری فەرمی لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەندامەکانی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ٢٤٠ کەس بووە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «پارتی سۆسیالیستی کوردستان». پارێزەری گشتیی دادگای باڵای کۆمارێتی (بە تورکی). ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «پارتی سۆسیالیستی کوردستان». کتێبخانەی کوردی (بە تورکی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب «خوازیاری بۆ داخستنی پارتییەکی کوردیی دیکە». دەنگی ئەمریکا (بە تورکی). وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «گۆتوبێژ لەگەڵ کەماڵ بورکای/سەعیدخان کورژ». ڕزگاری (بە تورکی). ١٠ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ١٠ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «ئێمە ئیمڕۆژ ھەر وەکوو دوێنی لە فیدراسیۆن بەرگری دەکەین». کوردستان.نو (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی ڕێیا ئازادی
- ماڵپەڕا کوردستان.نو ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ڕۆژا وەڵات