پاسۆک

پارتێکی سۆسیالیستی کوردی کە لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە کەرکووک دامەزرا

پاسۆک، پارتی سۆسیالیستی کورد یان پارتی سەربەستی کوردستان لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شاری کەرکووک خۆی ڕاگەیاند. پاسۆک زۆربەی کادیرانی لە کاژیک بوو. یەکەم کۆبوونەوەی پاسۆک لە خانوویەک لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فەرھاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد وەک دامەزرێنەرانی پارتەکە بەریوەچوو.

پاسۆک

سەرکردەئازاد مستەفا و کەریم شێخ سەلامی بەردەزەردی ناسراو بە (مولازم کەریم)
دامەزران ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥
ئایدۆلۆجیا چەپ، نەتەوەیی
دروشم کوردستانێکی ئازاد، گەلێکی یەکسان
ماڵپەڕ http://www.pasok.eu

شوناسی پاسۆک وەک پارتی سۆسیالیستی نەتەوەیی کورد، وێڕای گرنگی ھزری ناسیۆنالیستیی، بەلام وەک پیشنیاری جەمال نەبەز وشەی نەتەوەیی، پاشخانێکی سیاسی و حەماسیی ئەو کاتی کورد و ئامادەیی نەوەیەکی نوێی بزووتنەوەی سیاسی ھێزێکی بەو پارتە بەخشی و وای کرد پاسۆک لەماوەی کەمتر لە ساڵێک مەفرەزەی چەکداری بچێتە شاخ و خەباتی چەکداری دەستی پێ بکات و ھاوکات ڕۆلی لە ھۆشیاری سیاسیی گشتیی خەڵک ھەبێت وەک سەرەتایەک بۆ شۆرشی نوێ.

یەکێک لە چالاکییە سیاسییەکانی ئەو کاتی پاسۆک ڕفاندنی ژمارەیەک قوتابی بوو کە وێڕای بوونی تیبینی لیکۆلەرەانی سیاسیی لەسەر خودی ئەو چالاکییە سییاسییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان مەبەست تەنیا ناوبانگی ھێزی پاسۆک بووە کە لە زاری یەکیک لە سەرکردەکانی پاسۆک ئەوان ھیچ داوایەکیان لە کەس و کاری ئەو قوتابیانە نەبووە.

سەرچاوەکان دەستکاری