نادیە موراد

چالاکوانی ئێزیدیی کوردیی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی ٢٠١٨


نادیە موراد باسی تەھا (بە عەرەبی: نادية مراد باسي طه؛ لەدایکبووی ١٩٩٣)[١] کچەچالاکوانی کوردی ئێزیدیی[٢][٣] مافەکانی مرۆڤە کە لە ئەڵمانیا دەژیێت.[٣] لە ٢٠١٤دا، لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە لە کۆچۆ ڕفێندرا بۆ ماوەی سێ مانگ.[٤]

نادیە موراد

نادیە موراد لە ٢٠١٨
نادیە لە ٢٠١٨
لەدایکبوون
نادیە موراد باسی تەھا

١٩٩٣ (تەمەن ٣١–٣٢)
کۆچۆ، عێراق
نەتەوەکورد
کارە ناودارەکان
دواھەمین کچ: چیرۆکی بندەستی و بەرھەڵسانەوەم لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی
ئینیسیاتیڤی نادیە
ھاوسەرعابد شەمدین (ھاوسەرگیری ٢٠١٨)
خەڵاتەکان

نادیە دامەزرێنەری ئینیسیاتیڤی نادیەیە، کە ڕێکخراوێکی تایبەت بە «یارمەتیدانی ژنان و منداڵانی قوربانیی جینۆساید و توندوتیژی دڕندەیی و بازرگانیی مرۆڤ تا چاک ببنەوە و ژیان و کۆمەڵگەکەیان بونیاد بنێنەوە».[٥]

لە ٢٠١٨دا، ئەو و دێنیس موکوێگی بە ھاوبەشی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلیان وەرگرت بەھۆی «کارەکانیان بۆ کۆتاییھێنانی بەکارھێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەکێک لە میانی جەنگ و ململانێکاندا».[٦] ناوبراو یەکەمین ئێزیدیی عێراقییە کە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتبێت.[٧]

لە ئێستادا، داکۆکیکارە بۆ Sustainable Development Goals کە لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.[٨]

ژیانی سەرەتایی و گیرانی لەلایەن داعشەوە

دەستکاری

نادیە لە گوندی کۆچۆ لە شنگال، کوردستانی عێراق لەدایکبووە.[٩] خێزانەکەی، کە لە کەمینەی ئێزیدییەکان بوون، جوتیار بوون.[١٠] لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، نادیە قوتابی بوو لە گوندی کۆچۆی باشووری کوردستان کە چەکدارانی داعش دەورەی کۆمەڵەی ئێزیدییەکانیان گرت لە گوندەکەدا، و ٦٠٠ کەسیان کوشت – لە نێوانیاندا شەش لە براکانی نادیەی تێدابوو – و ژن و کچە گەنجەکانیان بە دیل برد. ئەو ساڵە، نادیە یەکێک لەو ٦٠٠٠ کچ و ژنە ئێزیدییانە بوو کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراقدا زیندانی کرابوون.[١١] لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤دا گیرا.[١٢] وەک دیلێک گیرا لە شاری مووسڵ، کە بە بەردەوامی لێیدەدرا، بە جگەرە دەسووتێنرا، و دەستدرێژی دەکرایە سەر. دواتر توانی بە سەرکەوتوویی ڕابکات دوای ئەوەی ئەو کەسەی بەندی کردبوو دەرگاکەی بە قفڵ نەکراوی بەجێھێشتبوو.[١٢] نادیە لەلایەن خێزانێکەوە پارێزرا، و توانیان بیبەنە دەرەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، و چووە کەمپێکی پەنابەرانی دھۆک لە ھەرێمی کوردستان.[١٣] لە سەرەتای ئەیلوول[١٤] یان تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا[١٢] لە دەرەوەی ناوچەی داعشدا بوو.

لە شوباتی ٢٠١٥دا، یەکەم لێدوانی دا بۆ ڕاپۆرتنوسانی ڕۆژنامەی بەلجیکیی La Libre Belgique کە لە کەمپی ڕوانگەدا دەژیا.[١٤] لە ٢٠١٥دا، یەکێک بوو لەو ١٠٠٠ ژن و منداڵانەی کە سوودیان لە پڕۆگرامی پەنابەریی حکومەتی بادن-ڤویرتمبێرگ لە ئەڵمانیا وەرگرت و ئەوێ بووە شوێنی تازەی نیشتەجێبوونی.[١٥][١٦]

چالاکییەکان

دەستکاری

لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، نادیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە کێشە گرفتەکانی کڕین، فرۆشتن و بەکۆیلەکردنی مرۆڤی کرد. ئەمەش یەکەمجاربوو ئەنجومەنی ئاسایش باسی بابەتی کۆیلەداری بکات.[١٠][١٧] نادیە موراد ڕۆڵی بالیۆز و قسەکاری گێڕاوە لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ھۆشیارکردنەوە لەبابەتی پەنابەری و کۆیلەکردن.[١٨] نادیە سەردانی کەمپی ئاوارەکان و ڕزگاربووەکانی کردووە بۆئەوەی گوێ لە قسەکان و شایەتییەکانیان بگرێت لەبارەی قوربانیدانیان وەک کۆیلە و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان.[١٩]

 
نادیە موراد لە ڤیەننا، لەکاتی بەشداریکردنی لەیەکێک لە پانێلەکان دەربارەی مافەکانی مرۆڤ.

لە ئەیلوولی ٢٠١٦، ئەمەل کلوونی لەبەردەم ئۆفیسی تاوان و ماددەھۆشبەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی لەبارەی بڕیارەکانی نادیە کرد کە لە حوزەیرانی ٢٠١٦ دایبوو،[٢٠] کە ناوبراو دەبێتە نوێنەری نادیە وەک لایەنی یاسایی لەدژی فەرماندەکانی داعش.[١٨][١٩][٢١] کلوونی لە وەسفی جینۆساید، دەستدرێژی سێکسی و کۆیلەکردن لەلایەن داعش وتی ئەوان کارگەی شەیتانی بیۆکراتین. ھەروەھا داعشی وەک بازاڕێکی کۆیلەکردنی مرۆڤ بەشێوەی ئۆنلاین وەسفکرد کە تاکوو ئێستاش لە فەیسبووک و تۆڕەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین بەردەوامە.[١١] نادیە لەبەرامبەر چالاکییەکانی چەندجارێک ھەڕەشە لەسەر سەلامەتی خۆی درووستبووە.[١٠]

لە ئەیلوولی ٢٠١٦، نادیە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی بەناوی Initiative دامەزراند بۆ ھۆشیارکردنەوە و ھاوکاریکردنی قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی و جینۆساید.[٢٢] ڕێکخراوەکەی نادیە لەبۆنەیەک لەلایەن تینا براون ئاشکراکرا لە نیویۆرک. لەھەمان مانگدا، نادیە وەک باڵیۆزی چاکەخوازی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک شکۆی ڕزگاربووانی کۆیلەکردنی مرۆڤ ھەڵبژێردرا.[٢٣]

 
پۆستەری نادیە لە لالش، وێنەی نادیە لەکاتی قسەکردنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە ٣ی ئایاری ٢٠١٧، نادیە چاوی بە پاپا فرانسیس و پۆل گاگەر کەوت لە شاری ڤاتیکان. لەکاتی دیدارەکەی، نادیە داوای ھاوکاریکرد بۆ ئەو ئێزیدییانەی کە ھێشتا لەچنگی داعش ماون، ھەروەھا سووپاسی ڤاتیکانی کرد بۆ ئەو پشتگیرییانەی لە کەمایەتییە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کردووە، و باسی لە درووستکردنی ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیکرد بۆ کەمایەتییەکان. ھەروەھا نادیە تیشکی خستەسەر چارەسەرە ھەنووکەییەکان و ئەو ئالنگارییانەی کە تووشی کەمایەتییە ئاینییەکانی عێراق و سووریا ھاتووە لە ونبوون لە زێدی خۆیان و بەپەنابەربوونیان.[٢٤]

لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، یادەوەرییەکانی نادیە لەکتێبی «دوایین کچ، چیڕۆکی ھێزی من و جەنگانم لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی» لەلایەن گرووپی پەبلیشین کرۆون بڵاوکرایەوە.[٢٥][٢٦] لە ساڵی ٢٠١٨، دەرھێنەر ئەلێکسەندریا بۆمباخ فیلمێکی بەڵگەنامەیی (دۆکیومێنتاری) لەسەر ژیان و قوربانیدانی نادیە موراد بەناوی (لەسەر شانەکانی ئەو) بەرھەمھێنا.[٢٧][٢٨][٢٩]

لە ساڵی ٢٠١٩، نادیە لە دووەمین کۆڕبەندی ئازادی ئایینی بەشداربوو،[٣٠] لەوێ باسی چیڕۆکی ژیانی خۆیکرد لەگەڵ ئەو ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ئێزیدییەکان ھاتوونەتە پێش دوای پێنج ساڵ لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە داعش ھێرشی کردە سەریان،[٣١][٣٢] نادیە پێشنیاری خۆی بەپێنج خاڵ خستەڕوو.[٣١][٣٢] نادیە لەم کۆڕبەندە وەک یەکێک لە قوربانییە جیھانییەکان بانگێشت کرابوو. لەپاڵ کۆڕبەندەکە لە ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩، نادیە چاوی کەوت بە سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە نووسینگەی ھێلکەیی لەناو کۆشکی سپی. لە دیدارەکەیدا، نادیە باسی چیڕۆکی خۆی و لەدەستدانی خێزانەکەی لەنێویاندا دایکی و شەش براکەی بۆ تڕەمپ کرد و داوای لێکرد کە شتێک بکات بۆ ئێزدییەکان.[٣٣]

  • دوایین کچ، چیڕۆکی ھێزی من و جەنگانم لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی (بە ئینگلیزی: The Last Girl: My Story of Captivity, and My Fight Against the Islamic State)، بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.[٢٥]
  • ژیانی نادیە موراد لەکتێبێک بەزمانی ئەڵمانی، "Nadia Murad: Ich bin eure Stimme: Das Mädchen, das dem Islamischen Staat entkam und gegen Gewalt und Versklavung kämpft" لە ٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.[٣٤]

فیلمەکان

دەستکاری

خەڵات و شانازییەکان

دەستکاری
  • ٢٠١٦: باڵیۆزی چاکەخوازی وەک شکۆیەک بۆ ڕزگاربووانی دەست کۆیلایەتیکردنی مرۆڤ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان.[١١][٣٦]
  • ٢٠١٦: خەڵاتی ڤاللاڤ ھاڤیل بۆ مافەکانی مرۆڤ[٣٧]
  • ٢٠١٦: خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرووڕا (بەھاوبەشی لەگەڵ لەمیا بەشار)[٣٨][٣٩][٤٠]
  • ٢٠١٨: خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی (بەھاوبەشێ لەگەڵ دینیس مەکویگی)[٤١]
  • ٢٠١٩: خەڵاتی بامبی[٤٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ By Editorial Staff (٢٠ی ئابی ٢٠١٨). «Iraqi Yazidi human rights activist Nadia Murad gets married». Kurd Net - Ekurd.net Daily News. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Murad، Nadia؛ Krajeski، Jenna (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). The Last Girl: My Story of Captivity and My Fight Against the Islamic State (بە ئینگلیزی). Little, Brown Book Group. ژپنک ٩٧٨٠٣٤٩٠٠٩٧٦٦.
  3. ^ ئ ا Siddique، Haroon؛ Maclean، Ruth (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Nobel peace prize 2018 won by Denis Mukwege and Nadia Murad – as it happened». The Guardian.
  4. ^ Westcott، Lucy (١٩ی ئازاری ٢٠١٦). «ISIS sex slavery survivor on a mission to save Yazidi women and girls». Newsweek. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «Nadia Murad». Forbes. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «Announcement» (PDF). The Nobel Peace Prize. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Nobel Peace Prize winner Nadia Murad». BBC News. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
  8. ^ «Nadia-Murad-Basee-Taha». SDG Advocates (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  9. ^ «Who is the Nobel Peace Prize 2018 winner Nadia Murad?». The National.
  10. ^ ئ ا ب Murad Basee Taha، Nadia (١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Nadia Murad Basee Taha (ISIL victim) on Trafficking of persons in situations of conflict – Security Council, 7585th meeting». United Nations Television (UNTV). لە ڕەسەنەکە (Video) لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. ^ ئ ا ب «Appointment Ceremony of Ms. Nadia Murad Basee Taha As UNODC Goodwill Ambassador for the Dignity of Survivors of Human Trafficking on the Occasion of the International Day of Peace». United Nations Television (UNTV). ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە (Video) لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ ئ ا ب Alter، Charlotte (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «A Yezidi Woman Who Escaped ISIS Slavery Tells Her Story». Time. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ Collard، Rebecca (١٣ی تەممووزی ٢٠١٨). «He Helped Iraq's Most Famous Refugee Escape ISIS. Now He's the One Who Needs Help». Time (بە ئینگلیزی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا Lamfalussy، Christophe (٢٢ی شوباتی ٢٠١٥). «La sixième nuit j'ai été violée par tous les gardes, Salman a dit: elle est à vous maintenant».
  15. ^ Alter، Charlotte (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Yezidi Girl Who Escaped Isis Sex Slavery: Please Help Us». Time. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  16. ^ Whyte، Lara (١٨ی شوباتی ٢٠١٦). «'Every Part of Me Changed in Their Hands': A Former ISIS Sex Slave Speaks Out». Broadly. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  17. ^ «ظهورجريء للفتاة الازيديية نادية مراد ابكى اعضاءً في مجلس الامن وصفق لها الحاضرون». عراق برس. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  18. ^ ئ ا Harris، Elise (١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Amal Clooney, George's wife, takes on U.N. and ISIS». The Washington Times. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  19. ^ ئ ا McFadden، Cynthia؛ Whitman، Jake؛ Rappleye، Hannah (١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Amal Clooney Takes on ISIS for 'Clear Case of Genocide' of Yazidis'». NBC News. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  20. ^ Allum، Cynthia (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «Exclusive: Amal Clooney to represent ISIS survivor Nadia Murad and victims of Yazidi genocide». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Lara، Maria Mercedes (١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Watch: Amal Clooney Reveals She and George Talked About the 'Risks' of Taking on ISIS – 'I Mean, This Is My Work'». People. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  22. ^ «Nadia's Initiative». Uncommon Union. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  23. ^ del Campo، Carlos Gomez (١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Human trafficking survivor Nadia Murad named UNODC Goodwill Ambassador». United Nations Office on Drugs and Crime (UNODC). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  24. ^ «A Meeting with his Holiness Pope Francis». nadiamurad.org. ٨ی ئایاری ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  25. ^ ئ ا «The Last Girl». nadiamurad.org. ١٧ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  26. ^ @NadiaMuradBasee (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Honored to announce my memoir THE LAST GIRL will be published by @CrownPublishingGroup on Nov 7th» (تویت) – لەڕێگەی تویتەر.
  27. ^ Weissberg، Jay؛ Weissberg، Jay (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Film Review: 'On Her Shoulders'». Variety (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  28. ^ Ehrlich، David؛ Ehrlich، David (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «'On Her Shoulders' Review: A Documentary About Yazidi Activist Nadia Murad Becomes an Essential Portrait of the Strength Required to Speak Up — Sundance 2018». IndieWire (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  29. ^ Minow، Nell. «On Her Shoulders Movie Review (2018) | Roger Ebert». www.rogerebert.com (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  30. ^ «Ministerial to Advance Religious Freedom».
  31. ^ ئ ا Ochab، Ewelina U. «Nadia Murad Explains The Blueprint To Help Religious Communities In Iraq». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  32. ^ ئ ا Ministerial To Advance Religious Freedom (Tuesday Part 2 of 3) (بە ئینگلیزی)، لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە
  33. ^ Saffeya Ahmed. «Trump Oval Office exchange with Nobel Peace Prize winner highlights tension over immigration». CNN. لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  34. ^ ژیانی نادیە موراد لەکتێبێک بەزمانی ئەڵمانی.
  35. ^ On Her Shoulders review – the heartbreaking life of Nadia Murad, survivor of genocide، ماڵپەڕی گاردیان (بەزمانی ئینگلیزی)، لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  36. ^ Monasebian، Simone (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Nadia Murad Basee Taha to be appointed Goodwill Ambassador by United Nations Office on Drugs and Crime on 16th September». United Nations Office on Drugs and Crime (UNODC). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  37. ^ «Václav Havel Human Rights Prize 2016 awarded to Nadia Murad». PACE News. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  38. ^ «Why I am nominating Nadia Murad for Sakharov Prize». Beatriz Becerra. ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  39. ^ Becerra Basterrechea، Beatriz (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦). «Yazidi genocide victims deserve European Parliament prize». EurActiv. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  40. ^ «EU Parliament awards Sakharov prize to Yazidi women». ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.
  41. ^ Callimachi، Rukmini؛ Gettleman، Jeffrey؛ Kulish، Nicholas؛ Mueller، Benjamin (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Nobel Peace Prize Awarded to Denis Mukwege and Nadia Murad for Fighting Sexual Violence». The New York Times. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  42. ^ «Friedensnobelpreisträgerin Nadia Murad mit Bambi geehrt». landeszeitung.de (بە ئەڵمانی). ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری