لەمیا بەشار
لەمیا حاجی بەشار (لەدایکبووی ١٩٩٨ لە گونجی کۆچۆ، شەنگال) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئێزیدییە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەھۆی کارەکانییەوە بەھاوبەشی لەگەڵ نادیە موراد خەڵاتی خەڵاتی ساخارۆڤی پێبەخشرا.[١][٢] لەمیا لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لەگەڵ چەندەھا کچە ئێزیدی دیکە دەڕفێندرێت و ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبێتەوە ھەروەھا مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی وەک کۆیلەی سێکس پێدەکرێت.[٣][٤] ھەروەھا لەلایەن داعشەوە بەزۆر جلی (حیزامی) خۆکووژی لەبەرکراوە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی کردەی خۆکووژی.[٣]دواتر لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن خێزانەکەیەوە ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدرێت لە لایەن قاچاغچییەکانەوە. لە کاتی ڕزگاربوونی بەر مین دەکەوێت و بەمھۆیەوە برینداردەبێت و بۆچارەسەریش ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت.
لەمیا بەشار | |
---|---|
لەدایکبوون | لەمیا حاجی بەشار ١٩٩٨ (تەمەن ٢٥–٢٦) |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
چالاکبوون | ٢٠١٤–ئێستا |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Sakharov prize: Yazidi women win EU freedom prize". BBC News. 27 October 2016. Retrieved 27 October 2016.
- ^ خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیروڕا بەخشرایە نادیە موراد و لەمیا بەشیر[بەستەری مردووی ھەمیشەیی], ئێن ئاڕتی.
- ^ ئ ا Kamali Dehghan, Saeed; Graham-Harrison, Emma (27 October 2016). "Yazidi women who escaped from Isis win EU human rights prize". The Guardian. Retrieved 27 October 2016.
- ^ "Nadia Murad and Lamiya Aji Bashar winners of 2016 Sakharov Prize". European Parliament. 27 October 2016. Retrieved 27 October 2016.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەمیا بەشار تێدایە. |