لەسەر شانەکانی ئەو (بە ئینگلیزی: On Her Shoulders) فیلمێکی بەڵگەنامەییە، لەلایەن ئەلێکسەندەریە بۆمباخ دەرھێنراوە ھەروەھا ھەیلی پاپاس و برۆک ویلیامز لەژێر ناوی ڕیۆت فیلمز بەرھەمیان ھێناوە. فیلمەکە باسی گەشتی سێ مانگەی نادیە موراد، کچە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی کوردی ئێزدی دەکات بۆ بەرلین، نیویۆرک و کەنەدا بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی جیھان لەسەر ئەو ڕووداوانەی لەسەر خاکەکەی ڕوویانداوە. لە ساڵی ٢٠١٤، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، نادیە لەگەڵ ھەزاران ژن و کچی دیکەی ئێزدی لەلایەن داعش دەڕفێندرێن و وەک کۆیلەی سێکس مامەڵەیان پێوەدەکرێت؛ دواتر نادیە ھەلی ڕاکردنی بۆ دەرەخسێت و لەدەست داعش ڕزگاری دەبێت. لە فیلمەکە ھەریەکە لە باراک ئۆباما، بان کی موون، موراد ئیسماعیل، سایمۆن مۆناسیبیان، میشێل ڕامپیل، بۆریس ورزیسنیوسکی، ئەحمەد خودیدا بورجوس، ئەمەل کلۆنی و لویز مۆرینیۆ ئۆکامپۆ دەردەکەون.

لەسەر شانەکانی ئەو
On Her Shoulders
دەرھێنەرئەلێکسەندەریە بۆمباخ
بەرھەمھێنەرھەیلی پاپاس
برۆک ویلیامز
مۆسیقاپاتریک جۆنسن
وێنەگری سینەماییئەلێکسەندەریە بۆمباخ
مۆنتاژئەلێکسەندەریە بۆمباخ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
ڕیۆت فیلمز
دەرچوون
  • ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (2018-01-20) (فیستیفاڵی فیلمی سەندانس، ٢٠١٨)
ماوەی فیلم٩٥ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
کوردی
عەرەبی

پێشھات دەستکاری

لە ئابی ٢٠١٤، نادیە موراد ئەوکاتەی کە تەمەنی ١٩ ساڵان بوو، لەلایەن چەکدارانی داعش لەگەڵ ھەزاران کچ و ژنی ئێزدی دەڕفێندرێن.[١][٢] دواتر ئەو و لەگەڵ ئێزدییەکانی دیکە برانە موسڵ و وەکو کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا. دواتر موارد بە گۆڤاری تایم وت: «ئەوکاتە نەمدەویست خۆم بکووژم – بەڵام دەمەویست ئەوان بمکووژن».[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، نادیە لەدەست داعش ڕزگاری دەبێت و دەچێتە یەکێک لەکەمپەکانی پەنابەران. دوای ئەوو ڕووداوانە، لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر نیشتەجێ دەبێت.[٢]

بەرھەمھێنان دەستکاری

پەرەپێدان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٥، دەرھێنەر ئەلێکسەندەریە بۆمباخ بۆیەکەمینجار نادیە مورادی بینی کاتێک وتارێکی پێشکەش دەکرد لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٣] لە تەممووزی ٢٠١٦، ڕیۆت فیلمز داوایان لە ئەلێکسەندەریە کرد کە کورتە فیلمێک لەسەر نادیە بکات.[٣] دوای دوو حەفتە بۆمباخ چاوی بە نادیە موراد کەوت، لەدوای دیدارەکەیان دەرھێنەر بڕیاریدا کە فیلمێکی درێژ لەسەر نادیە بکات «ئەمەش لەبەر ئەوەنەبوو کە فیلمەکە ھاوتای چیڕۆکەکەی بێت، بەڵکوو لەبەرئەوەی ئەوان تاکە کەسبوون گەیشتنە لای ئەو (نادیە موراد)، ھەربۆیە ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمە بووە وە ببینە ھۆی درووستکردنی جیاوازییەکی بچووک بۆ دۆز و چیڕۆکەکەی ئەو.»[٣] بۆمباخ بەورییایەوە بابەتەکەی لەگەڵ بەشی ئابوونە لە ڕیۆت فیلمز باسکرد، بەوەی کۆمپانیاکە لەبنەڕەتدا ئامانجیان لە بەرھەمھێنانی کورتە فیلمێک بوو، نەوەک فیلمێکی درێژ.[٤]

وێنەگرتن دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٦، ئەلێکسەندەریە بۆمباخ دەستیکرد بەوێنەگرتنی نادیە.[٥] قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە بەرلین، نیویۆرک و کەنەدا لەماوەی سێ مانگدا بەڕێوەچوو، ستافی فیلمەکە لەگەڵ نادیە گەشتیان دەکرد و ئامادەی دیدارەکانی دەبوون لەگەڵ سیاسیی و ڕۆژنامەنووسەکان کە بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی جیھان لەو کارەساتەی و ڕفاندنی ئێزدییەکان بوو لەوڵاتەکەی، ھەروەھا دەرھێنەر ھیچ شتێکی لا بەرچاو ڕوون نەبوو کە ڕۆژا دوای ڕۆژ پڕۆگرام و وێنەگرتنەکان چۆن تێدەپەڕن.[٦][٧]

ئەلێکسەندەریە بۆمباخ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم فیلمە دژوارترین فیلمی بووە لەژیانیدا. بۆمباخ وتیشی: «بۆ من وەکو لەدەستدانی چەند ئاکارێکی مۆرڤینی بوو، بەوەی کە کامێراکەم لە وێنەگرتن نەدەوەستاند و ئەوم لە باوەش نەدەگرت».[٦] دەرھێنەر لەکاتی لە کاتی وێنەگرتن ئاماژەی بەوەدا، «من مایکێکم بە نادیەوە کردبوو، بۆ ماوەیەکی زۆر و بە لێنزێکی درێژەوە وێنەیم دەگرت، ھەربۆیە ئاگاداری ئەوەشبووم کە خەڵکی چیان پێی دەگوت. ھەندێکجار دەمەویست ئەو خەڵکەی لێ دوور بخەمەوە. ئەو ھەرگیز ھاوسەنگی خۆی لەدەستنەدا و لەکەس تووڕەنەبوو. ئەو بەڕێکی خۆی بەردەوامبوو و لەگەڵ ھەمووان ئارام بوو.»[٨]

دەستکاری دەستکاری

پێش دەستپێکردنی قۆناغی دەستکاریکردنی فیلمەکە (مۆنتاژ)، دەرھێنەر پەیوەندییەکی پێوەکرا لەلایەن ڕیۆت فیلمزەوە بۆئەوەی دڵنیایان بکاتەوە کە ئەو خەریکی درووستکردنی کورتە فیلمێکە، بۆمباخ درۆی لەگەڵدا کردن چونکە خەریکی دەرھێنانی فیلمێکی درێژ بوو.[٩] بۆمباخ ماوەی شەش حەفتە خەریکی دەستکاریکردنی فیلمەکە بووە، لە ماڵی دایک و باوکی لە سەنتافی، نیومەکسیکۆ لە ئەمریکا.[٩] بۆمباخ چەند وەرگێڕێکی بەپارە گرت بۆئەوەی لەوەرگێڕانی فیلمەکە ھاوکاری بن، لە وەرگێڕانی ئەو دەقانەی بە کوردی کورمانجی بوون، ئەو زمانەی کە نادیە قسەی پێدەکات.[٤] بۆ ئەم قۆناغە دەرھێنەر لەگەڵ مایکڵ بوکوزۆ وەک ھاوکارێک لە قۆناغی مۆنتاژکردن، ھەروەھا لەگەڵ وەرگێڕ فرانک کواترۆن و دوو وەرگێڕی دیکە کاریانکرد.[٩]

دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی دەستکاریکردن، فیلمەکە بە ٩٥ خولەک کۆتایی ھات، بۆمباخ پەیوەندی بە براین مووسەر، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیۆت فیلمز کرد؛ لە پەیوەندییەکە دانی بەوەدانا کە خەریکی وێنەگرتنی فیلمێکی درێژ بووە. پەیوەندییەکە ماوەی یەک کاتژمێری خایاندووە، لەکۆتاییدا مووسەر ڕازی بوو لەسەر فیلمە درێژەکە. لە دوای وەرگرتنی ڕازیبوونی بەڕێوبەری جێبەجێکار، ئەوا گرووپی مۆنتاژکارانی فیلمەکە، فیلمەکەیان نەنارد بۆ فیستیڤاڵەکانی بەھار بەمەبەستی تەرخانکردنی کاتی زیاتر بۆ قۆناغی دەستکاری (مۆنتاژ).[٩]

کاست دەستکاری

بڵاوکردنەوە دەستکاری

پێشوازی ڕەخنەگران دەستکاری

لە پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانی ماڵپەڕی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە بەڕێژەی ٩٦٪ لەسەر بؤچوونی ٥٢ پێداچوونەوە پێشوازی ئەرێنی لێکرا، ھەروەھات تێکڕای پلەی ٧٫٨٦/١٠ وەرگرت. «لەسەر شانەکانی ئەو، گەشتێکی بڕواپێنەکراوی یەکێک لە ژنەکانمان نیشاندەدات لە جیھانی نوێی پشتگیری سیاسیی – ھەروەھا ئالنگاری بینەرانی دەکات لەسەر بەدیھێنانی ئەو گۆڕانکارییانەی دەیخوازن.»[١٤] مێتاکریتیک ٨٤ لە ١٠٠ی بە فیلمەکەدا، لەسەر بۆچوونی ١٨ ڕەخنەگر، ھەروەھا ستایشی فیلمەکەیان کرد.[١٥]

ڕەخنەگری بەریتانی پیتەر برادشۆو بۆ گاردیان نووسی "ئایا بۆچوون و بەزییەکانمان لەسەر مافەکانی مرۆڤ لەئاستی نێونەتەوەیی بە مەلالەیی بووە؟".[١٠] نیل مینۆو لە وێبگەی ڕۆجەر ئەلبەرت نووسی، دەرھێنەر بەباشی لە نادیە موراد گەیشتووە کە لێرەدا دوو چیڕۆک ھەن بۆ باسکردن؛ یەکەمیان چیڕۆکی ژنێکی لاو کە ھیچ ئامانجێکی ئەوەی نەبووە ببێتە کەسایەتییەکی جیھانی، وە دووەمیان ھەمان ژنی لاو بەناچاری لەژیانێکی مەرگسات و ئازاردا بەردەوامبێت.[١٦] دەیڤد ئرلیچ بۆ ئیندیوایر پلەی بی+ بە فیلمەکەدا، ھەروەھا لەباسی فیلمەکەدا وتی، ئەم فیلمە بەسەرکەوتویی و ڕاستگۆیانە زانیاری لەبارەی جینۆسایدی ئێزدییەکان بە بینەر دەدات.[١٧] نیگل ئەندرێوس بۆ فایناشیال تایمز نووسی، فیلمی لەسەر شانەکانی ئەو نزیکە لە شتێکی زۆر خراپ.[١٨] پات مولین لەبارەی فیلمەکە نووسیویەتی، وێڕای ئەوەی چیڕۆکی فیلمەکە شایەنی گرنگی پێدانە بەڵام فیلمەکە وەک دەرچوونێکە لە چیڕۆکی نادیە وایە.[١٩]

کینیت توران لە لۆس ئەنجەلیس تایمز لە وەسفی فیلمەکەدا نووسی «نەرم و ورووژێنەرە، سۆزدارانەیە، بە ھەستیاری و ھێزەوە درووستکراوە».[٢٠] ئێد گیبس لە لیتڵ وایت لایس وە ویزبێرگ لە ڤارایتی ھەردووکیان کۆکبوون لەسەر لایەنی دڵتەزێن و بەھێزییەکەی.[٢١][٢٢] ڕۆجەر موور بۆ موڤی نەیشن نووسی کە قسەکانی نادیە لەو فیلمە وادەکات بینەر فرمێسک بەچاویدا بێتە خوارەوە.[٢٣] جۆن دیفی لە ھۆلیوود ڕیپۆرتەر لە وەسفی فیلمەکەدا نووسی، «زۆر ماندووکەرە، پڕە لە کووشتن و دەستدرێژی سێکسی و تکاکاری بۆ ڕاکێشانی چاوی جیھان»، پێی وایە بینەری دەبێت لە شاشەی بچووکەکان (دەرەوەی سینەما).[٢٤] ئۆین ڕیچاردز لە زە ئارتس دیسک، ستایشی دەرھێنانی فیلمەکەی کرد، ھەروەھا بە ناساندنێکی نایابی وێناکرد.[٢٥] تیم گریسۆن لە سکرین ئینتەرناشناڵ ئەویش بەھەمان شێوە ستایشی دەرھێنەری کرد و نووسی، بۆمباخ ھیوایەکی ھێنا لەگەڵ ڕووانینێک ڕوون".[٢٦]

خەڵاتەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات پۆلین وەرگر ئەنجام ژ.
٢٠١٨ فیستیڤاڵی فیلمی ساوت بای ساوت وێست خەڵاتی چیکن & ئێگ – بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ براوە [٢٧]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی وارساو بەشی لێکۆڵێنەوە پاڵێوراو [٢٨]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ڕێکیاڤیک باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی پاڵێوراو [٢٩]
ناشناڵ بۆرد ئۆف ڕیڤیو خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕین فیلمەکە براوە [٣٠]
فیستیڤاڵی فیلمی ناشڤیل باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ پاڵێوراو [٣١]
فیستیڤالی فیلمی ئورشەلیم باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی پاڵێوراو [٣٢]
فیستیڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری

نێونەتەوەیی ھۆت دۆکسی کەنەدی

خەڵاتی دۆکس فۆر سکوولز براوە [٣٣]
خەڵاتی بینەران پاڵێوراو
خەلاتەکانی مێدیا لە ھۆلیوود میوزیک باشترین ئۆرجینال سکۆر – بەڵگەنامەیی پاتریک جۆنسن پاڵێوراو [٣٤]
فیستیڤاڵی فیلمی ھارتلاند خەڵاتی گراند – فیلمی بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ براوە [٣٥]
فیستیڤاڵی فیلمی ھامبورگ خەڵاتی فیلمی سیاسیی براوە [٣٦]
فیستیڤاڵی فیلمی سەندانس خەڵاتی دەرھێنەری فیلمی بەڵگەنامەیی براوە [٣٧]
خەڵاتی گراند جوری براوە
فیستیڤاڵی کورتە فیلم و

فیلمی بەڵگەنامەیی نێونەتەوەیی دۆکوفێست

خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ - ناوھێنانی تایبەت براوە [٣٨]
خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ – ھیومەن ڕایتس دۆکس پاڵێوراو
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی دالاس خەڵاتی گراند جوری – فیلمی بەڵگەنامەیی پاڵێوراو [٣٩]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی کلێڤەرلاند خەلاتی گریگ گەند میمۆریال ستاندینگ ئەپ پاڵێوراو [٤٠]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی کامدن باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی براوە [٤١]
فیستیڤاڵی بیۆگرافیلم خەڵاتی باشترین فیلمی

یونیپۆل – پێشبڕکێێ نێونەتەوەیی

پاڵێوراو [٤٢]
٢٠١٩ خەڵاتەکانی ڕۆحیەتی سەربەخۆیی فیلم باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ،

ھەیلی پاپاس

و برۆک ویلیامز

پاڵێوراو [٤٣]
خەڵاتی ڕاستیتر لە خەیاڵ ئەلێکسەندەریە بۆمباخ پاڵێوراو
فیستیڤاڵی دۆکیومێنتاری ئێج باشترین فیلمی نێونەتەوەیی – شانازی براوە [٤٤]
سینەما ئای ئۆنەرس لەیادنەکراوەکان نادیە موراد براوە [٤٥]
خەڵاتی ھەڵبژاردەی چاوی سینەما لەلایەن بینەرانەوە ئەلێکسەندەریە بۆمباخ پاڵێوراو
سینەما بۆ ئاشتی خەڵاتی فیلمی گڕووتینی ژنان فیلمەکە پاڵێوراو [٤٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Appointment Ceremony of Ms. Nadia Murad Basee Taha As UNODC Goodwill Ambassador for the Dignity of Survivors of Human Trafficking on the Occasion of the International Day of Peace". United Nations Web TV. Retrieved 6 July 2019. ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب Alter, Charlotte (20 December 2015). "A Yezidi Woman Who Escaped ISIS Slavery Tells Her Story". Time. Archived from the original on 2 July 2019. Retrieved 6 July 2019.
  3. ^ ئ ا ب Filmcourage (16 October 2018). "How To Become A Filmmaker by ON HER SHOULDERS Alexandria Bombach". Film Courage. Retrieved 12 August 2019.
  4. ^ ئ ا "Interview: Alexandria Bombach on the Weight of Making 'On Her Shoulders'". The Moveable Fest. 26 October 2018. Archived from the original on 23 January 2019. Retrieved 12 August 2019.
  5. ^ Bentley, Jean (4 October 2018). "'On Her Shoulders': How One Remarkable Woman Can Save the Yazidi People of Iraq". IndieWire. Archived from the original on 5 October 2018. Retrieved 12 August 2019.
  6. ^ ئ ا "'On Her Shoulders' documents the quiet persistence of Nobel Peace Prize winner Nadia Murad". Los Angeles Times. 5 October 2018. Archived from the original on 22 June 2019. Retrieved 12 August 2019.
  7. ^ Fuller, Bonnie (4 December 2018). "'On Her Shoulders' Director Alexandria Bombach Reveals Why She Told Nadia Murad's Advocacy Story". Hollywood Life. Archived from the original on 5 May 2019. Retrieved 12 August 2019. ٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Carey, Matthew (28 December 2018). "Oscar-Shortlisted Doc 'On Her Shoulders' Reveals 'Tightrope' Nobel Peace Prize Winner Nadia Murad Walked To Win Help For Imperiled Yazidis". Deadline Hollywood. Archived from the original on 30 December 2018. Retrieved 12 August 2019.
  9. ^ ئ ا ب پ "With Steady Hands". Talkhouse. Archived from the original on 12 August 2019. Retrieved 12 August 2019.
  10. ^ ئ ا ب پ Bradshaw, Peter (24 January 2019). "On Her Shoulders review – the heartbreaking life of Nadia Murad, survivor of genocide". The Guardian. Archived from the original on 21 May 2019. Retrieved 15 June 2019.
  11. ^ "UNODC hosts screening of award-winning documentary on Goodwill Ambassador Nadia Murad". United Nations Office on Drugs and Crime. Archived from the original on 21 December 2019. Retrieved 21 December 2019.
  12. ^ ئ ا ب پ "VOD film review: On Her Shoulders | VODzilla.co | Where to watch online in UK". Vodzilla. Archived from the original on 21 December 2019. Retrieved 21 December 2019.
  13. ^ ئ ا "On Her Shoulders (2018)". Letterboxd. Archived from the original on 22 December 2019. Retrieved 22 December 2019.
  14. ^ On Her Shoulders (2018), archived from the original on 13 May 2019, retrieved 15 June 2019
  15. ^ On Her Shoulders, retrieved 15 June 2019
  16. ^ Minow, Nell (19 October 2018). "On Her Shoulders Movie Review (2018)". rogerebert.com. Archived from the original on 12 April 2019. Retrieved 15 June 2019.
  17. ^ Ehrlich, David (20 January 2018). "'On Her Shoulders' Review: A Documentary About Yazidi Activist Nadia Murad Becomes an Essential Portrait of the Strength Required to Speak Up — Sundance 2018". IndieWire. Archived from the original on 12 April 2019. Retrieved 15 June 2019.
  18. ^ Andrews, Nigel. "On Her Shoulders/Love Sonia – Consciousness-raising but spirit-lowering". Financial Times. Archived from the original on 15 April 2019. Retrieved 15 June 2019 – via subscription.
  19. ^ Mullen, Pat (25 April 2018). "Review: 'On Her Shoulders'". Point of View Magazine. Archived from the original on 16 April 2019. Retrieved 15 June 2019. ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Review: Nobel Peace Prize winner Nadia Murad takes the spotlight in documentary 'On Her Shoulders'". Los Angeles Times. 23 October 2018. Archived from the original on 21 December 2019. Retrieved 21 December 2019.
  21. ^ "On Her Shoulders first look review – 'A heartbreaking and powerful film'". Little White Lies. Archived from the original on 29 January 2018. Retrieved 21 December 2019.
  22. ^ Weissberg, Jay; Weissberg, Jay (2018-01-28). "Film Review: 'On Her Shoulders'". Variety. Archived from the original on 12 April 2019. Retrieved 2019-12-24.
  23. ^ Moore, Roger (2018-10-15). "Documentary Review: A Yazidi woman carries her people's hopes "On Her Shoulders"". Movie Nation. Archived from the original on 24 December 2019. Retrieved 2019-12-24.
  24. ^ "'On Her Shoulders': Film Review | Sundance 2018". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 24 December 2019. Retrieved 2019-12-24.
  25. ^ "On Her Shoulders review – the half-life of a campaigner". theartsdesk.com. Archived from the original on 24 December 2019. Retrieved 2019-12-24.
  26. ^ Grierson, Tim. "'On Her Shoulders': Review". Screen. Archived from the original on 24 December 2019. Retrieved 2019-12-24.
  27. ^ "LUNA Awards Artist Grants to Two Films by Female Filmmakers at 2018 SXSW". SXSW. 22 March 2018. Archived from the original on 30 March 2018. Retrieved 16 August 2019.
  28. ^ "Warsaw International Film Festival, Awards 2018". Retrieved 16 August 2019.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  29. ^ "Reykjavik International Film Festival (2018)". IMDb. Retrieved 16 August 2019.
  30. ^ "'Green Book' Named Best Film by National Board of Review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 27 November 2018. Retrieved 16 August 2019.
  31. ^ "Nashville Film Festival (2018)". IMDb. Retrieved 16 August 2019.
  32. ^ "Jerusalem Film Festival (2018)". IMDb. Retrieved 16 August 2019.
  33. ^ "Hot Docs Canadian International Documentary Festival (2018)". IMDb. Retrieved 16 August 2019.
  34. ^ "Hollywood Music in Media Awards (HMMA) (2018)". IMDb. Archived from the original on 5 June 2019. Retrieved 16 August 2019.
  35. ^ "Heartland International Film Festival (2018)". IMDb. Retrieved 16 August 2019.
  36. ^ "Hamburg Film Festival (2018)". IMDb. Retrieved 16 August 2019.
  37. ^ McNary, Dave (5 March 2018). "Sundance Winner 'On Her Shoulders' Lands at Oscilloscope". Variety. Archived from the original on 27 January 2019. Retrieved 15 June 2019.
  38. ^ "ON HER SHOULDERS". Retrieved 16 August 2019.
  39. ^ "On Her Shoulders / International Competition / Official Competition / Program / 2019 / ZAGREBDOX International documentary film festival". zagrebdox.net. Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019. ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "On Her Shoulders". Alison Klayman. Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019.
  41. ^ "camden international film festival Archives". Chicken & Egg Pictures. Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019.
  42. ^ Tedesco, Lucia (19 June 2018). "Biografilm 2018 – Sulle sue Spalle: recensione". Cinematographe.it (بە ئیتاڵیایی). Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019.
  43. ^ "Watch the Films". Film Independent. Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019. ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "On Her Shoulders". Documentary Edge. Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019. ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ "On Her Shoulders". The 2019 Cinema Eye Honors for Nonfiction Filmmaking. 25 October 2018. Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 August 2019.
  46. ^ https://www.cinemaforpeace-foundation.org/nominations-2019 ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری