باراک ئۆباما

٤٤ەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان


باراک حوسێن ئۆباما (بە ئینگلیزی: Barack Obama) لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ لە ویلایەتی ھاوایی، زانکۆی کۆڵۆمبیا، زانکۆی ھارڤەرد تەواو کردوە. قوتابی بەشی یاسا بووە. ئەندامی حیزبی دێموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سیناتۆری ویلایەتی ئیلینووا، چل و چوارەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەروەھا ھەڵگری خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بووە.

باراک ئۆباما

لەدایکبوون٨ ئاب ١٩٦١
پیشەسەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکرات
ئایینمەسیحی
ھاوسەرمیشێل ئۆباما
مناڵ(ەکان)مالیا، ساشا
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
وێبگەwww.barackobama.com
واژوو

ژیان دەستکاری

ئۆباما لە ویلایەتی کانساس ھاوای لە باوکێکی کینی و دایکێکی ئەمریکی سپی پێست لە دایک بووە. لە دوای تەمەنی دوو ساڵیدا باوکی دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ کینیا بەجێی ھێشتووە و لای دایکی ماوەتەوە و دایکی پەروەردەی کردووە، دوای ئەوەی دایکی ئۆباما شودەکاتەوە بە پیاوێکی قوتابی ئیندۆنیسی بە منداڵی دەگوازرێتەوە بۆ جاکارتا لەگەڵ خێزانەکەی و لە دایکەوە خوشکێکی دەبێت بەناوی (مایا) نووسەری ناودار سکوتتۆرۆ دەڵێت ئۆباما بۆ ماوەی دووساڵ لە قوتابخانەیەکی ئیسلامی دا خوێندویەتی دواتر پەیوەندی کردووە بە خوێندنگەیەکی کاسۆلیکی و پاشان بووە بە مەسیحی لە ساڵی ١٩٩٥ دواتر دایکی بە نەخۆشی شێرپەنجە مردووە، لە یادەوەرییەکانیدا ئۆباما یادەوەرییەکانی خۆی و دایکی نووسیوەتەوە. دوای ئەوەی ئۆباما پەیوەندی دەکات بە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەر لەوەی بچێتە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک کە دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ لێی دەرچووەو بڕوانامەی بەکالۆریس ی لە زانستی سیاسی و پەیوەندی دەوڵەتی وەرگرتوەو دواتر لە بواری تایبەتیدا کاری کردووە بۆ ھاوکاری ھەژاران و لانەوازان، جگە لەوەش وەک نووسەر و لێکۆڵەرەوەی ئابووری بۆ ڕێکخراوی (بزەنس ئەنتەر ناشیوناڵ کۆربۆ ڕەیشن) کاری کردوە، ساڵی ١٩٨٥چووەتە شاری شیکاگۆ دوای ئەوەی کە کارێکی دەست کەوتووە بوەتە بەڕێوەبەری پڕۆژەی بووژانەوەی گەڕەکە ھەژارنشینەکان، لە ساڵی ١٩٩١ زانکۆی یاسای لە ھارڤارد تەواوکردووەو بووەتە وانەبێژ لە زانکۆی شیکاگۆ بۆ ساڵی ١٩٩٣.

 
ئۆباما لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک دوای بردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان

ژیانی سیاسی دەستکاری

ساڵی ١٩٩٦ ھەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی پیران لە ئیلینۆی و بە شێوەیەکی فەرمی چووەتە نێو پارتی دیموکراتخوازی ئەمریکا و لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤ لە ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەرچووە بۆ ویلایەتی ئیلینۆی بەرێژەی ٧٠٪ لە کۆیی دەنگەکان لە بەرامبەردا ڕکابەری کۆماری ٢٧٪ ی ھێناوە ھەر بۆیەش بووە گەنجترین ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت و دەرچوو، ئێستاش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ جاری دووەم، لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنوت)ی ئیسڕائیلی و پێگەی (ئینت) زۆر بەڕاشکاوانە پشتگیریان لێکردو ئەم ھەواڵەش زۆر بڵاو بوەوە بەڵام ئۆباما دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکان ئەم پشتگیرییەی بە موبادەرەیەکی تاکەکەسی وەسفکرد و وتەکانی لە پێگەی (واینت) گۆڕان. لە وتارەکەشیدا کە لە بەردەم ڕێکخراوی (ئیبپاک)ی ئیسرائیلدا بۆ ئامادەبووان دابووی وتی: قودس بە پایتەختی ئیسرائیل دەمێنێتەوەو پێویستە بە یەکگرتووی بمێنێتەوە، کە میدیاکانی جیھانی ئیسلامی بەتەواوی ورووژاند و سەرکردایەتی فەلەستین و حیزبەکانی فەلەستین بەتوندی وەڵامی ئەو لێدوانانەی ئەوکاتی ئۆبامایان دایەوە و دواتر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی (سی ئێن ئێن) لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وتی: ئەم بابەتە بەجێ دەھێڵین بۆ ڕێکەوتن و وتووێژی ھەردوو لایەنی ناکۆک کە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلن، لە ڕۆژی ٥ ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٨ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو ھەڵبژاردنە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵبژێردراو دوای ئەوەی کە بووە سەرۆک بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای دا لە عێراق کە لەکاتی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا بانگەشەی دەکرد بۆ گێڕانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بەڵام ئەو بڕیارە تەنھا بۆ عێراق بوو لە بەرامبەردا ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی ئەفغانستان تا ئێستاش ماونەتەوە، ھەرچی ئەو ھێزانەشی کە لە عێراق بوون بۆ ناوچەکانی کەنداو و ئەفغانستان گوێزرانەوە و سەبارەت بە بەڵینەکانی بۆ نەھێشتنی گرتووخانە نایاسایییەکانی تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماونەتەوە بە تایبەتی گرتووخانەکانی گۆنتانامۆ کە بووەتە مایەی شەرمەزاری بۆ ئەمریکا و لە سەردەمی دەستەڵاتی جۆرج بۆش دروستکراون،

دەستکەوتی سیاسی دەستکاری

  • کووشتنی ئوسامە بن لادەن ی سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە، کە لەلایەن ئەمریکییەکان بە گەورە تیرۆریستی جیھانی ناسراوە
  • کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتی عێراق

سەرچاوەکان دەستکاری