تویتەر
تویتەر (بە ئینگلیزی: Twitter) کە لەئێستادا ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ X[١][٢] تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ لەلایەن (جاک دۆرسی) دامەزرا، لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و خرایە بەردەست. ئێستا یەکێکە لەو ١٠ ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھەموو جیھاندا ھەیە. کۆمپانیاکە دوو تەلاری ھەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سانفرانسیسکۆ و نیویۆرک. دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر لە ھەموو جیھان بەخۆڕایییە، و لە سەرتاسەری جیھاندا کراوەیە، واتا ھیچ وڵاتێک بەربەستی بۆ بەکارھێنانی دانەناوە. تویتەر لە ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن ئیلۆن مەسک کڕدرا.[٣]
تویتەر | |
---|---|
بە چەند زمان: X | |
پیشەسازی | تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان |
دامەزران | ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ |
ناو بە زمانی فەرمی | X |
دامەزرێنەر | جاک دۆرسی، Noah Glass، Biz Stone، Evan Williams |
Chief executive officer | Linda Yaccarino |
ڕێبەر | ئیلۆن مەسک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خاوەن | X Corp. |
شوێنی بارەگاکان | سان فرانسیسکۆ |
ئافرێنەر | جاک دۆرسی |
دانەر | |
بڵاوکەرەوە | X Corp. |
زمان | فرە زمان |
ڕووداوە بەرچاوەکان | founding، launch، acquisition of Twitter by Elon Musk، rebranding، access restriction |
دابەشکەر | مایکرۆسۆفت ستۆر |
تۆماری پێداچوونەوە | 1.4 |
کارپێکەر | X Corp. |
پەرەپێدەر | X Corp. |
سەکۆ | وێبگەڕ |
زمانی بەرنامەسازی | جاڤاسکریپت، ڕووبی، Scala، جاڤا |
ئەپی ڕەسمی | X app |
وێبگە | https://x.com/ |
وێبگەی فەرمی | https://blog.x.com/ |
بەستەری وەسفکراو | https://twitter.com/TwitterFrance، https://baike.sogou.com/v15419.htm، https://tapor.ca/tools/1351، https://marketplace.sshopencloud.eu/tool-or-service/LIG20o |
Terms of service URL | https://x.com/en/tos |
بەستەری سیاسەتی پاراستن | https://x.com/en/privacy |
ھاشتاگ | X |
ھێما | 𝕏 |
بەکاردەھێنێت | Twemoji |
Official color | ڕەش و سپی، سپی |
Online access status | registration required |
Access restriction status | registration required |
بەستەری ئەی پی ئای | https://api.twitter.com |
Service status information URL | https://status.twitterstat.us/ |
Accessibility statement URL | https://help.twitter.com/resources/accessibility |
Official shop URL | https://shop.x.com/ |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/twitter |
بەستەری گەران | https://x.com/search?q=$1 |
واتای تویتەر و تویت
دەستکاریتویت لە ووشەی (Twitter) بە مانای جریواندن دێت و ووشەکە بە تەواوەتی بەمانای جریوێنەر یان کەسێک یان شتێک بجریوێنێت.
چۆنییەتی کارکردنی تویتەر
دەستکاریماڵپەڕێکی سادەیە خزمەت گوزاری کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت (مایکرۆبلۆگینگ) و SMS کورتە نامە و MMS دەخاتە بەردەست بەکارھێنەران. بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورت بڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیت ھەیە کە لە یەک پەیامدا بەکاربێت.
دروستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە تویتەر
دەستکاریدەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین بەھۆی ماڵپەڕی (تویت کام) کە بەھێزکراوە لەلایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم).
زمانەکانی تویتەر
دەستکاریوەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان و زمانی کوردیش ھەندێک لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.
بەیداخەکانی (لۆگۆ)تویتەر
دەستکاریبەیداخە سەرەتایییەکانی تویتەر کەمێک پەیوەندی ھەبوو بە (لاری بێرد) یاریکەری یانەی (بۆستن سیڵتیکس) لە یانەکانی NBA لە ساڵی (١٩٧٨). بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی (Mountain Bluebird). ١- بەیداخی یەکەم لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٦ تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
٢- بەیداخی دووھەم لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢
٣- بەیداخی سێھەم لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ و تا ئێستا ھەمان لۆگۆیە.
ئامارەکان
دەستکاری- ١٥٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی ڕۆژانەی ھەیە.
- لە پلەی دەیەم دا دێت لەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین جار دەکرێنەوە.
- ٣٤٠ ملیۆن جار توویت دەکرێت لەلایەن بەکارھێنەران.
- ڕۆژانە ١٫٦ ملیار جار گەڕان بۆ تویتەر و ئەندام و گشت خزمەتگووزارییەکانی تری تویتەر دەکرێت.
- بوونی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان بۆ زۆربەی مۆبایلە زیرەکەکان تایبەت بە تویتەر لایەنێکی سەرکەوتووی تویتەرە لەوانە بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ و ئەندڕۆید و بلاکبێری.
- داھاتی ماڵپەڕ تاساڵی ٢٠١٣ نزیکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.
- زیاد لە ٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ (پێنج سەد ملیۆن) ھەژمار (بەکارھێنەر) ھەیە.
ژمارە پێوانەیییەکانی تویتەر
دەستکاریلە کاتی مۆندیالدا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ یاری نێوان (ژاپۆن – کامیروون) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی ژاپۆنییەکان بەرامبەر کامیروون زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢، ٩٤٠) تویت بوو تەنھا لە ماوەیی یەک چرکەدا. لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ. نوێترینیان بەھۆیی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣، ٣٨٨) تویت کرا، لە چرکەیەکدا.
بەکارھێنانی تویتەر لە وڵاتاندا
دەستکاری- ئەمریکا زیادلە(١٠٧) ملیۆن.
٢- بەڕازیل زیادلە(٣٣)ملیۆن.
٣- ژاپۆن زیادلە(٢٩)ملیۆن.
٤- بەریتانیا زیادلە(٢٣)ملیۆن.
٥- ئیندۆنیزیا زیادلە(١٩)ملیۆن.
پێکھاتەی تویتەر تا ساڵی ٢٠١٠
دەستکاری٣٫٩٪ پێک دێت لە News (ھەواڵ).
٣٫٧٥٪ پێک دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)
٥٫٨٦٪ پێک دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر ڕیکلامەکان دەگرێتەوە.
٤٠٫٥٤٪ پێک دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).
٣٧٫٥٥٪ پێک دێت لە Conversational (گفتوگۆ و ئاخاوتن).
٨٫٧٠٪ پێک دێت لە Pass-along value (ھیچ وشەیەکمان نە دۆزییەوە ماناکەی بدات یان نزیکی ماناکەی بێت).
ھەندێک لە چالاکییەکانی تویتەر
دەستکاری- دروستکردنی نەرمەکاڵای (سۆفتوێری) تویتەر لە ٢٠١٠بۆ بەرھەماکانی (ئەپڵ).
- لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تویتەر دانرا و ھەریەک لە دوگمەکانی (Home,Discover,Connect) (سەرەتا، دۆزینەوە، پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
- ١٢ی شوباتی ٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی (یاندێکس) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە.
- زیادکردنی خزمەتگوزاری (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی ھەژمارەکان.
- خزمەتگوزاری پڕوپاگەندە (ڕیکلام) کردن.
- خستنەگەڕی خزمەتگوزاری (ڤاین) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر دابگرن بۆ بەرھەمەکانی ئەپڵ.
تویتەر و سیاسەت
دەستکاریزۆرینەی سیاسەتمەدارەکان ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر دەکەنەوە، بەمەبەستی ئەوەی خۆیان گوێ لە خەڵک بگرن و وەک کارتێکی گرنگ دای بنێن بۆ ھەڵبژاردنی ئایندەیان یان وەک لە شۆڕشی بەھاری عەرەبی تویتەر یەکێک بوو لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە و ھەواڵەکانی شۆڕشی عەرەبی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Twitter is now X. Here's what that means. - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Dey، Mrinmay (2023-07-24). «Elon Musk says Twitter's blue bird to be replaced by an X». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-25 ھێنراوە.
- ^ Isaac، Mike (2022-04-25). «Elon Musk and Twitter Reach Deal for Sale». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2022-04-27 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تویتەر تێدایە. |