زلدراوە
زل دراوە (بە ئینگلیزی: Big data) بریتییە لە شیکردنەوە و بە دەست ھێنانی زانیاری لە دراوەیەک کە سێ تایبەتمەندیی سەرەکیی ھەبێت. یەکەم، قەبارەی گەورە بێت. دووھەم، خێرا بێت. سێھەم، جۆراوجۆر بێت. ناوی زل دراوە ھەم بۆ تەکنیکەکان و ھەم بۆ خودی تاقمە دراوەکەش بە کار دەبرێت. بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیانەوە کە ئاماژەیان پێکرا، تەکنیکە کلاسیکەکانی شیکاریی دراوە چیتر لە زل دراوەدا بە کەڵک نایەت. وەک نموونەیەک واڵمارت ھەموو سەعاتێک 2.5 بێتابایت دراوە لە کڕیارەکانی کۆ دەکاتەوە. ھەر پێتابایت یەک ملوێن گێگابایتە. یا وەک نموونەیەکی تر ھەموو چرکەیەک چەندین ھەزار تویت لە تویتەردا دەنووسرێت. شیکردنەوە و تێگەیشتن لە ھەمووی ئەم دراوانە کە قەبارە و خێراییەکی سەرسووڕھێنەریان ھەیە، پێویستی بە تەکنیکەکانی زل دراوە ھەیە.
خاسیەتەکان
دەستکاریزلدراوە کۆمەڵێک خاسیەتی جیاکەرەوەی هەیە لەوانە؛
قەبارە
دەستکاریقەبارە (Volume) مەبەست لێی بڕی ئەو داتایەی کە پەیداکراوە و کۆکراوەتەوە. زۆری قەبارەی داتای بەدەستهێنراو، هەلی زیاتر بۆ و دۆزینەوەی نوێ و ورد لە ناو داتاکان درووستدەکات. بەزۆری قەبارەی زلدراوە خۆی لە تێرابایت یان پێتابایت دەدات.[١]
هەمەجۆری
دەستکاریهەمەجۆری (Variety) مەبەست لێی سرووشتی داتاکانە. لە پێشتردا سیستمی بنکەدراوەی پەیوەندیدار (relational database) کاریگەر بوو ئەوەش لە کاتێک کە زۆربەی داتاکان ڕێکخراو بوون. بەڵام دواتر کە گۆڕان لە سرووشتی داتاکان لە داتای ڕێکخراو بۆ نیمچە ڕێکخراو یان داتای ڕێکنەخراو گۆڕدرا ئەوا ئەو ئامرازانەی لەبەردەست بوون کەوتنە ژێر ئالنگارییەکی بەهێز کە چۆن دەتوانن شیکردنەوە بۆ ئەو جۆرە نوێیە بکەن.
تەکنیکەکانی زل دراوە
دەستکاریئامرازەکانی زل دراوە
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Big data: A review». 2013 International Conference on Collaboration Technologies and Systems (CTS): 42–47. 2013. doi:10.1109/CTS.2013.6567202. ISBN 978-1-4673-6404-1. S2CID 5724608.
- لابریندیس و جاگادیش، دەرفەتەکان و گرفتەکانی زل دراوە (بە ئینگلیزی)
- Real Time Data Access and Total Data Integration
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زلدراوە تێدایە. |