ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەل‌وپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت. ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵا‏یی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.

وێنەی مشکی کۆمپیوتەرێک
مێکانیزمی ماوسێک.

جۆرەکانی ماوسدەستکاری

ماوسەکان لە گۆنەگەلێ جۆراوجۆرا بوونیان ھەیە ، جیاوازیەکان لە گۆنەگەلی ئەو رەقەکاڵا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چۆنیەتی کارکردنی فیزیکی ، چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ کۆمپیوتەر و ھەروەھا چۆنیەتی گرێدانی بە ئەوەوەیە . ماوسەکان لە روانگەی چۆنیەتی کارکردن لە گۆنەکانی تلێنی، نووری(Opticalژیرۆسکۆپی و سێ رەھەند دا بوونیان ھەیە. چۆنیەتی پەیوەنی ماوس لە گەڵ کۆمپیوتەر، پێکھاتووە لە پرۆتۆکۆلەکانی وەک یەکی لە حاڵی کارپێکردن بە ھۆی کۆمپانیاکان‏ی مایکرۆسۆفت ، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیستەمز و ئای بی ئێمەوە. ماوسەکان دەتوانن لە لایەن دەرکەی یەک لە دوای یەک ، دەرکەی پی ئێس و دەرکەی یو ئێس بی ەوە بە کۆمپیوتەر گرێ بدرێن .

ماوسی تلێنیدەستکاری

ماوسی تلێنی (یان نووری - مێکانیکی) لە گۆیەکی پلاستیکی پێکھاتووە کە لە گەڵ سووڕانەوە لە کەشی ژێرینی ماوسەکەوە ، دوو چەرخ‌دندەی پەنای خۆی لە نێو ماوسەکەدا دێنێتە جووڵەجووڵ ، جووڵەی ئەم چەرخ‌دندەگەلە لە لایەن دوو دیۆد پێناسە دەکرێن و بۆ پشکێنەر دەنێردرێن .

ماوسی نووریدەستکاری

ماوسی نووری لە جیاتی جووڵە پێخستنی ھەندێک لە لەتەکانی خۆی وەکوو ماوسە مێکانیکیەکان ، دیۆدێکی بەڵاوکەری نوور و دیۆدگەلێکی نووری بۆ پێناسە کردنی جوڵە سەبارەت بە رووی ژێرین بە کار دێنێت.

پشکۆژەکان (Buttons)دەستکاری

ماوس ئامێرێکە بۆ بەڕێوەبردن و بەکار ھێنانی بەرنامەکان نە تایبەت لە ویندۆز و ئینتەرنێت‏ کە خاوەنی ٢ کلیلی سەرەکیە (کلیلی سێھەمین کە لە ناوەند یان شوێنی پاڵەوەی ھەندێک لە ماوسەکان دانراوە لە بەرنامەگەلێ تایبەت دا بەکاردێت) .

کەڵکی ماوس لە پێوەندەرە بەکارھێنەریەکان(User Interface) دادەستکاری

داھێنەرانی نەرمەکاڵا تێدەکۆشن نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆیی بە جۆرێک دابڕێژن کە توانایی بەڕێوەبردن لە گەڵ ماوسیان ھەبێت، بۆ ئەوەی کە ھەم کار لەگەڵی ئاسانە و ھەمیش فێربوون و فرزیەکەی شیاوە. ماوس بە یارمەتی کابڵێک لە گەڵ کۆمپیوتەردا گرێ دەدرێت و نیشاندەر(Pointer) لە مۆنیتۆردا بەڕێ دەخات و رێنوێنی دەکات. ماوس لە ھەر شوێنێک بێت، لە گەڵ ئاوڕدان بۆ ھەر پەکێک، بە لێدان (کرتە کردنی پاشکۆژی راس یان چەپ) ھەڵسوکەوت دەکات و کار بە رێوە دەبات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ ھەندێک لە بەرنامە سیستەمیەکان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانەکان و ھتد...) بە کار دێت . کلیلی لای چەپ کە بەرچاووترین کارەکان ئەنجام دەدات ، ئەم چوار کارەی لە ئەستۆدایە :

  • لە گەڵ پاڵپێوەنانی کلیلی لای چەپ داتوانین ئەو شتە بۆ ئەنجام دانی کار گەلێکی تر (پێویست) ھەڵببژێرین کە رەنگەکەی شین یان رەش دەبێت .
  • دووبار لێدانی زووی کلیلی لای چەپ بۆ بەڕێوەبردن (یان لێک کردنەوە).
  • زۆرتر دەتوانین بە کرتە کردن و وەستاندنی کلیل لە خواردا،(وە بەرنەدانی کلیل) دەلاقەکان گەورە و چکولە یان جێ‌بەجێ بکەین.
  • دەتوانن پەڕەیەک یان دەقێک کرتە بکەن و بە وەستاندنی کلیلەکە (بۆ روونوسی یان قت کردن) بیخەنە جێگایەکی دیکەوە.

ئەو چوار کارە لە بەرنامەگەلی تایبەتدا کاری تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن کە تا ڕادەیەك کارەکانی سەرەوەیە.

سەرچاوەکاندەستکاری