کۆمپانیای ئای بی ئێم (بە ئینگلیزی: IBM، کورتکراوەی: (International Business Machine))یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵاکانی.[١]

لۆگۆی ئایبیئێم

ناونان دەستکاری

IBM کورتکراوەی (International Business Machine)ە. نازناوی (Big Blue)ی ھەیە.

کورتەیەکی مێژوویی دەستکاری

مێژووی دروستبوونی IBM دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٦ کە ھیرمان ھوڵیرت کۆمپانیایەکی بۆ وەبەرھێنانی ئامێری ژمێرکاری پێک ھێنا. ئەو ئامێرانە کاری ژماردنیان بەئەنجام دەگەیاند لە ڕێگای ئەو کارتە کونکراوانەی کە دراوەکان و زانیارییەکانی لەسەر بوون، ھەروەھا ئامێری دروست دەکرد کە لە سەرژمێری و دەنگداندا لە ئەمریکا بەکار دەچوون. ساڵی ١٩٢٤ ناوی ئەم کۆمپانیایە گۆڕدرا و کرا بە IBM، ئەو کاتە زۆر لە کارەکانی کۆمپانیاکە تایبەتمەند کرابوون بۆ ئامێرە بەکارچووەکانی کە لە دامەزراوەکاندا لە کاردا بوون، کاری وەکوو تاقیکاری، ڕیزکردن، کونکردنە ناو کارتەکانی کە بۆ نواندن و ھەڵگرتنی دراوەکان بەکار دەھێنران و ھتد.

بەرھەمەکانی ئای بی ئێم دەستکاری

لە سەرەتای پەنجاکاندا یەکەم کۆمپیوتەری بەرھەم ھێنا (٧٠١ و ١٤٠١) بە کەرەسەکانیەوە (بیرگە Drum memory، پەپکەی موگناتیسی، چاپکەر). لە زنجیرەی ئەو کۆمپیوتەرانەی بەرھەمی ھێنا، جۆری IBM 365 Ramac بوو کە ھەڵگری یەکەم لێخوڕی پەپکە (دیسک) بوو، ئەم جۆرە لە ١٣ ی ئەیلوولی ١٩٥٦ بەرھەم ھێنرا.

لە ساڵی ١٩٦٤ دا قۆناغی بژمێری گەورە سیستم/٣٦٠ ھاتە بازاڕەوە کە تاکوو ئەمڕۆ ئەندازیارییەکەی لە زنجیرە نوێیەکانیشدا دیارە (S/370, S/٣٩٠، zSerie, System ٢٩). ھاوشانی ئەمە سیستەمی کارپێکردنی ئۆ-ئێس ٣٦٠ پەرەپێ درا کە لە پاشاندا z/OSی لێ کەوتەوە. لە ساڵی ١٩٧٩ دا سیستەمی System/٣ بۆ بژمێری ئاستنزم خستە گەڕ کە تاکوو ساڵی ١٩٨٥ لە کاردا بوو. ساڵی ١٩٧٥ یەکەم کۆمپیوتەری ھەڵگرتەنی portable , IBM ٥١٠٠ بەرھەم ھێنا کە کێشەکەی ٢٥ کیلۆگرام بوو (بڕوانە وێنەکە)، تواناکەی بریتی بوو لە (١٦ کیلۆبایت ڕام، بەیزک، تەیپ درایڤەر) و ھەروەھا «پیشانگەر» (monitor)ێکی بچووکی لەسەر بوو کە ١٦ X ٦٤ وێنەخاڵ بوو.

ئای بی ئێم لە نۆ جۆری جیاوازدا ئەم جۆرەی بەرھەم ھێنا. لەبەر گرانیی نرخەکەی کە لە ٩٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕی دەکرد، سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا.

ئای بی ئێم لە ساڵی ١٩٧٩ ەوە لە ھەوڵی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەر بوو کە ھەموو بەشەکانی پێکەوە بن و خەڵکی ئاسایی بتوانێت بەئاسانی بەکاری بھێنێت. ئەوەبوو IBM سیستەمی داتاماستەر داھێنا کە بە All-in-one desktop ناوبرا چونکە ھەموو بەشەکانی پێکەوە بوون، کێشەکەی ٤٣ کیلۆگرام بوو. ساڵی ١٩٨١ بۆ وەڵامی Apple II یەکەم کۆمپیوتەری کەسی IBM بەرھەم ھێنا.

یەکەی چارەسەرەکەی کۆمپانیای ئینتێڵ ئینتێل بوو، سیستەمی کارپێکردنەکەی مایکرۆسۆفت – دۆس بوو، کە تایبەت بۆ ئایبیئێم IBM PC-DOS مۆڵەت پێدراوبوو. تایبەتمەندییەکانی ھێندە بەھێز نەبوون، لەبەر ئەوە کۆمپانیاکانی دروستکەری کۆمپیوتەر بەئاسانی توانییان کێبڕکێی لەگەڵ بکەن، ئای بی ئێم لەمەیاندا دۆڕا.

ئای بی ئێم و سەرچاوە کراوە دەستکاری

لە ساڵەکانی ١٩٩٠ ئای بی ئێم پشتیوانیی تەواوی سەرچاوەی کراوەی کردووە، سیستەمی کارپێکردنی لینوکس لەسەر ڕاژەکارەکانی دامەزراوە. ھەروھەا پشتیوانیی لە پرۆژەی ئێکلیپسە کرد زۆر بەفراوانی و لە پێناویدا تووشی کێشەی دادگا ھات لە ساڵێ ٢٠٠٣ دا.

گۆڕانکاری لە بازرگانیدا دەستکاری

ئای بی ئێم وەکوو کاردانەوەیەک بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کۆمپیوتەر و داخوازیی کڕیارەکانی زیاتر بە بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەری گەورە و ڕاژەکار ەوە خۆی تەرخان کرد.

ساڵی ٢٠٠٤ دەستی ھەڵگرت لە بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەری کەسی، لە ١ ی مایسی ٢٠٠٥ دا ئەو بەشەی کۆمپانیاکەی فرۆشت بە ١٬٧٥ میلیارد دۆلار بە کۆمپانیای Lenvo ی چینی. پێشتریش بەشی پەپکەی ڕەقی بە کۆمپانیای ھیتاشی فرۆشتبوو.

کۆتاییی ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٣٢٩ ھەزار کارمەند لە ئای بی ئێم دەست بەکاربوون، لە ٧٠ وڵاتی جیاوازدا. لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئای بی ئێم قازانجی بە ڕێژەی ١٢٪ بەرز بۆتەوە و تێکڕا ٢٢ میلیارد دۆلار دەستمایە و قازانجی بووە.

IBM بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپیانیاکانی کارای تەکنەلۆژیای زانیارییەکان دەژمێردرێت (لە ھەر دوو بواری نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا دا).

سەرچاوەکان دەستکاری

زانستپەروەرانی کورد

لەسەر وێب دەستکاری

ماڵپەڕی سەرەکی ئای بی ئێم

لاپەڕەی ئەرشیفی ئای بی ئێم